❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نازێ عەزیزی بەخۆشەویستی نهێنی بێ دەنگی شكاند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-24 09:01:16

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

نازێ عەزیزی بەخۆشەویستی نهێنی بێ دەنگی شكاند

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6558a6a6d5.jpg
ماوەیەكە خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان نازێ عەزیزی لە شاری هەولێرە و خۆی ئامادە دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی نوێ دوای چەند ساڵێك لە بێدەنگی نەبوونی بەرهەمی نوێ، هەروەها لەو ماوەی هەواڵی جیابوونەوەی نازێ و هاوسەرەكەی لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكرایەوە، بۆ ئەمە مەبەستە و بۆ باس كردنی چەند مەسەلەیەكی دیكەی تایبەت بە خۆیەوە لە بەسەركردنەوەیەكدا ئەم گفتوكۆیە دروست بوو.

سەرەتا نازێ عەزیزی دەربارەی هۆكارەكانی دووركەوتنەوە و بێدەنگی ئەم دوو ساڵەی دوایی گوتی: بێدەنگی من بۆ چەند هۆكارێكی تایبەت بە خۆم دەگەڕێتەوە لەوانەش نەخۆشییەكەی من بوو كە ماوەیەكی زۆری خایاند، بەڵام دواتر هێواش هێواش توانیم بگەڕێمەوە و ئەو بێدەنگییەم بشكێنم بە گۆرانی و شیعری تازە كە پێشكەشی جەماوەری بكەم.
نەخۆشییەكەم كاریگەری زۆری بەسەر باری تەندروستی من هەبووە لە هەمان كاتدا كاریگەریشی هەبوو لەسەر باری دەروونی من، بەڵام سەرەڕای ئەمەش نەبووە هۆی دروستبوونی گرفت بۆ من بەڵكو بووە هۆكاری ئەوەی كاری جوانتر و باشتر پێشكەش بكەم و هەنگاوی باشتر بەرەو ئایندەی هونەری خۆم بنێم.
ژیانی هاوسەرێتیم پێك نەهێنابوو
دەربارەی كاریگەری جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی بەسەر باری دەروونی و تەندروستیشی نازێ عەزیزی دەڵێ: دیارە من ژیانی هاوسەرێتیم پێك نەهێنابوو وەك هاوسەر تەنیا دەستگیران بووین، بەڵام كاریگەرییەكەی ئەوە بوو كم هەستم بەوە كرد لە ژیاند شكستم خواردووە ئەمەش تا رادەیەك ناخۆش بوو، بەلام ئێستا ئەو هەستەم نییە و هەست دەكەم ئەوەی روویدا لە رابردوو وەك كاغەزێكی سپییە و هەڵمداوەتەوە و لاپەڕیەكی نوێم دەستپێكردووە بە تەجروبەیەكی تازە و دیدێكی جوانتر بەرەو ئایندە و ئەو رۆژەی كە من بە ئاواتم پێی بگەم، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین خۆشی و ناخۆشی لە ژیانی هەر كەسێكدا دەبێ هەبێت و دروستكەری رەوشێكی ناتەواون یان تەواوكەری رەوشێكی ناتەواون و دەبێ لە ژیانیدا مرۆڤ بەم دوو بارودۆخەدا تێپەڕ ببێت و بیانبینێت.
لەبەر ناوی كوردستان گرفتیان بۆ دروستكردم
دەربارەی ئەو هەواڵانەی كە گوایە لە ئێران گیروگرفتیان بۆ دروست كرابوو، نازێ عەزیز دەڵێ : من لە ئەوروپا بووم كاتێك گەڕامەوە لە تاران دەستگیر كرابوون و پاسپۆرتەكەشیان لێ سەندبوومەوە، دوای ماوەیەك لەم كێشەیە نەخۆشییەكەی من دەستیپێكرد، دەمەوێ ئەوەش بڵێم دەستگیر كردنی من لە تاران بە هۆی بڵاوكردنەوەی سیدی (كوردستان) بوو، هەروەها لە لایەن چەند حزبێكی سیاسی كوردییەوە گۆرانییەكانم لە دەزگاكانیان نمایش دەكرا بۆیە پێیان گوتم گۆرانییەكانت سیاسین و تۆش خۆت لە ئێران دەژی ئەمە كارێكی پێچەوانەی یاسایە، دەتوانم بڵێم ئەمانە هەموویان هۆكاربوون بۆ ئەوەی ماوەیەك لە كاری هونەری دووربكەومەوە .
ئێستا سەرقاڵی سیدییەكی نوێم
دەربارەی كاری نوێی هونەری كە ئێستا دوای دابڕان خۆیان بۆ ئامادە دەكات، نازێ عەزیزی دەڵێ: من ئێستا سەرقاڵی ئەنجامدانی كارەكانی سیدییە نوێیەكەمم و لەبەر ئەوەشە گەڕاومەتەوە كوردستان و چەند بەرهەمێكم لێرە دروستكردووە، هەندێكیان لە وڵاتی توركیا و دووبەرهەمیش لە ئەوروپا، كارەكانی قۆناغێكی زۆریان بڕیوە تەنیا ماوە دەنگیان بخەمە سەری هەندێكیان دەنگیشیان خراوەتە سەر، تا ئێستا هیچ لایەنێك دیاری نەكراوە بۆ ئەوەی بە ئەركی بڵاوكردنەوەی هەستێت، بەڵام چەند لایەنێكی باش هەن بڕیاریان داوە بۆمی بڵاوبكەنەوە، چونكە بەرهەمەكانم كاری زۆر باش و نوێن و زۆری تێیدا ماندوو بووم و گشت كارەكانی خۆم كردووەمە لە شیعر و دابەش كردن و میلۆدی و مۆسیقا هەموویان خۆم كردووەمە .
وەك گوتم چەند كۆمپانیایەك ئامادەیی خۆیان دەبڕیوە، نامەوێ ناوی هیچیان بهێنم، بەڵام سێ كۆمپانیا ئێستا چاوەڕێی سیدییەكەی منن، ناوەڕۆكی گۆرانییەكانیشم باس لە خۆشەویستییەكی نهێنی و خۆشەویستی وڵات دەكات، هەروەها گۆرانی تێدایە بۆ سروشت و سروشتی مرۆڤەكان، و بەشێوەیەكی راستەوخۆ باسی خۆشەویستی كچم بۆ كوڕ نەكردووە، بەڵام گوزارشت لە خۆشەویستی كچ دەكات بۆ كوڕ كە كچێكی كوڕێكی خۆش دەوێت هەستی چۆن دەبێت، بەشێوەیەكی گشتی هەموویان گوزارشت لە واقعی تاڵی ژیانی من دەكەن و سەرەڕای ئەو كۆسپانەی هاتوونەتە سەر رێگام بڕیارمداوە كۆڵ نەدەم و بەردەوام بم لە كاری هونەری .
من خۆم بەختەوەر دەزانم
دەربارەی گرفتی بڵاوكردنەوەو چاپ كردنی بەرهەمی هونەری كە ئێستا بووەتە گرفتێكی نوێ بۆ هونەرمەندانی كوردستان، نازێ عەزیزی تا رادەیەك رای جیاوازە لەگەڵ هونەرمەندانی دیكە و لەم بارەیەوە دەڵێت: سیدیی یەكەمم چەند كۆمپانیایەك بۆیان بڵاوكردمەوە، هەروەها لە سیدی دووەمیش بێ ئەوەی من لە نزیكەوە ئاگاداریش بم هەموو كارەكانیان بۆ جێبەجێكردم، هەرچەندە زۆر هونەرمەند گلەیی لە نەبوونی كۆمپانیای بڵاوكردنەوەی هونەری دەكەن، بەڵام ئەوەی راستی بێت من وەك نازێ عەزیزی تووشی ئەو كەند و كۆسپە نەهاتووم كە هونەرمەندان باسی لێوە دەكەن، لە سیدی (كوردستان) هەر یەكە لە كاك عیرفان زەنگەنە و كۆرەك میوزیك و ئارو و ئەربائیلۆ هەموویان دەستپێشخەربوون بۆ كارەكەم و حەزیان دەكرد بڵاوی بكەنەوە، بەڵام لە كۆتاییدا بەر كۆرەك میوزیك كەوت، راستە ئەنجامدانی كاری سیدییەك خەرجییەكی زۆری دەوێ و هەرچەندە كۆمپانیاكانیش ناتوانن هەموو خەرجییەكە بۆ هونەرمەند بگەڕێننەوە، بەڵام بەشێكی زۆری دەگەڕێننەوە، من سیدی یەكەمم لەسەر ئەركی خۆم بوو، سیدی دووەم وەزارەتی رۆشنبیری تەواوی خەرجییەكەی دامەوە لە سیدی سێیەمیش بە هەمان شێوە پارەكەم دەدەنەوە، بۆیە من خۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم كە تووشی ئەو كەند و كۆسپانە نەهاتوومەتەوە،لە یەكەم بەرهەمەوە خەڵك منی ناسی بۆیە هەست دەكەم كە خوا لەگەڵمە، چونكە زۆر لە خانمە هونەرمەندی دیكە هەن كە تووشی گرفتی نەبوونی لایەنێك بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانیان هاتوونەتەوە.
بەڵام دەبێ ئەو راستییەش بڵێم كە لەم سیدییەدا ماندووبوونێكی زۆرم چەشتووە خۆم چوومە كارم لە باخچەكاندا كردووە، چونكە من خۆم ئەندازیاری كشتوكاڵیم، هەروەها دایكیشم یارمەتی زۆری داوم.
تەواو پێچەوانەی كارەكانی ئێستا كارم كردووە
دەربارەی سیدییە نوێیەكەی و ئەگەری سەركەوتنی نازێ عەزیزی دەڵێ: هیچ بەرهەمێكی سەركەوتنی سەد دەر سەد نییە و هەمووی رێژەییە، بەڵام تا رادەیەكی زۆر لێیان رازیم، چونكە بە تەواوی پێچەوانەی ئەو بەرهەمانەی ئێستا هەیە و پێشكەش دەكرێن من كارم كردووە، لە هەڵبژاردنی شیعر و مۆسیقا.
پێوەری سەركەوتن لە لای من یەكەم جار دەروونی خۆتە وەك هونەرمەند ئینجا جەماوەر، چونكە دەڵێن هەر شتێك لە دڵ هەڵقوڵا بێت لە دڵیش دەنیشێت بۆیە منیش بڕوام بەوە هەیە بەرهەمە نوێیەكەم بە تەواوی بە دڵی جەماوەر بێت و لە كۆتاییشدا نازێ عەزیزی گوتی: تا كاری نارەسەن نەبێت كاری رەسەن دیاری ناكرێت، ئێمە وەكو كورد دیسكۆ و پۆپ و دانس و هەموو جۆرە هونەرێكی جیهانیمان پێویستە بۆ ئەوەی لەگەڵ جیهاندا بڕۆین، پێویستە هەوڵ بدەین دڵی گەنجان رازی بكەین منیش لەم سیدییە تازەیەیەمدا دڵی هەموو عاشقان رازی دەكەم.
                   كولان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-11 08:28:11

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: نازێ عەزیزی بەخۆشەویستی نهێنی بێ دەنگی شكاند

ده‌س ته‌کانت خۆش ئه‌زێتت کێشا

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-14 08:28:55

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: نازێ عەزیزی بەخۆشەویستی نهێنی بێ دەنگی شكاند

سوباس رافاكيان سه ركه وتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net