.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














خۆراك بە مایكــرۆوێڤ ئامــادە مــەكە
ئایا ئامادەكردنی خۆراك بە مایكرۆوێڤ زیانبەخشە؟
فرنی مایكرۆوێڤ Microwave ovens، بە تیشكی شەپۆڵی كارۆموگناتیسی كە لەرەلەریان زۆر بەرزە ئاراستەی خۆراك دەكرێت، مۆلیكیولەكانی خۆراك بە توندی تێكدەشكێنێت، دایاندەكوتێت و لەیەكتری دەخشێن و گەرمی پەیدادەكەن، بەم شێوەیە خۆراك گەرم دەكرێتەوە یان لێدەنرێ. لەو كاتەی كە ئاوێك مایكرۆوێڤ كرابێت بخرێتە سەر رووەك ئەوا گەشەی ئەم رووەكە دەوەستێنێت. ئایا خۆراكێك كە بە مایكرۆوێڤ ئامادەكرابێت، دەبێ چ كاریگەرییەكی هەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤدا؟ خۆراكی ئامادەكراو یان گەرمكراوە بە میكرۆوێڤ لە رووی پێكهاتنی توخمە كیمیاییەكاندا دەگۆڕێن، ئەمەش گرفت لە هەرسكردنیاندا پەیدا دەكات و نەخۆشی لە گەدە و ریخۆڵەدا پەیدا دەكات. هەروەها مادەی شێرپەنجەكار پەیدا دەبن لە شیر و دانەوێڵەدا كە بە مایكرۆوێڤ مامەڵەیان لەگەڵدا كرابێت. هەروەها لەش ناتوانێت كە بە تەواوی سوود لە ڤیتامینەكان و كانزاكان و چەورییە پرۆتینەكانی ناو خۆراكە جیاجیاكان وەربگرێت كە بە میكرۆوێڤ ئامادەكراون. فرنی مایكرۆوێڤ لە ماوەیەكی كەمدا دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی مادە سەربەستەكان Free Radicals لە هەر خۆراكێك كە دەخرێتە ناوی، ئەم ماددانە زیان لەسەر ئاستی خانەدا بە DNA ناو ناوكدا دەگەیەنن و بەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت

لهسهر هێڵ نییه