❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا نهێنییه‌كانت ئاشكراده‌كه‌یت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-10 12:02:41

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

ئایا نهێنییه‌كانت ئاشكراده‌كه‌یت؟

زۆرێك له‌ژنان له‌ترسی‌ كۆمه‌ڵگا نهێنییه‌كانیان ئاشكرا ناكه‌ن


هه‌موو مرۆڤێك له‌ژیانیدا كۆمه‌ڵێك كارو شتی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌و ئه‌و شتانه‌ش تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی‌‌و نهێنییه‌، هه‌موو هاوڵاتییه‌كیش مافی‌ سروشتی‌ خۆیه‌تی‌ نهێنییه‌ تایبه‌تییه‌كانی‌ خۆی‌ بپارێزێ‌.

زۆرێك له‌ژنان زیاتر نهێنی‌ پارێزن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ كه‌ كێشه‌و گرفتی‌ جۆراو جۆریان تووش نه‌بێت زیاتر هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ئه‌و نهێنیانه‌یان بپارێزن‌و ئاشكرایان ناكه‌ن.

توێژه‌رێكی‌ ده‌روونیش باسله‌وه‌ده‌كات كه‌ ژن هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بێهێزتره‌ له‌پیاو، بۆیه‌ ناتوانێ‌ ‌وه‌كو پیاو ئازادی‌ به‌خۆی‌ بدات‌و نهێنییه‌كانی‌ بدركێنێ‌.

نه‌خشین عوسمان ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌، پێیوایه‌ ترس له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ پیاو ‌واده‌كات ژن نه‌توانێت شته‌كانی‌ ژیانی‌ رۆژانه‌ی‌ خۆیان بدركێنن‌و ئاشكرای‌ بكه‌ن.

نه‌خشین ‌وتی‌ «پیاو ‌وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌، چ بڕیار‌و فه‌رمانێك بدات ده‌بێت ئێمه‌ی‌ ژنان جێبه‌جێی‌ بكه‌ین، چونكه‌ له‌كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌دا ته‌نیا پیاو بڕیارده‌داو بڕیار ده‌شكێنێت«.

نه‌خشین ‌وتیشی‌ «ژن به‌پاراستنی‌ نهێنی‌ سودمه‌ند ده‌بێت، به‌شاردنه‌وه‌شی‌ تووشی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌و ئاڵۆزی ده‌روونی ده‌بێ، ده‌شزانم هێشتنه‌وه‌ی‌ نهێنی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ناكات«.

زۆرێك پێیانوایه‌ پیاو به‌رده‌وام ژنی سه‌رزه‌نشتكردووه‌ به‌‌ووشه‌ی‌ مه‌كه‌، عه‌یبه‌، حه‌رامه‌ ئه‌مه‌ش ‌وایكردوه‌ كه‌ ژنان زۆرشت  بشارنه‌وه‌و نه‌توانن بیخه‌نه‌ ڕوو.

ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ كه‌ هه‌رله‌به‌ر ترسی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ‌ویستی‌ ناوه‌كه‌ی‌ به‌نهێنی‌ بمێنێته‌وه‌ ‌وتی‌ «كچان ده‌توانن هاوسه‌ر بۆ خۆیان دیارییبكه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ڕه‌شه‌ی براو باوك ده‌ترسن‌و ناشتوانن ئه‌مه‌ بدركێنن«.

ئه‌و ژنه‌ پێیوایه‌ ئه‌و ژنانه‌ی نهێنی‌ له‌لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه‌ تووشی‌ خه‌مۆكی‌ ده‌بن‌و له‌رووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ ئازاریان پێده‌گات.

شه‌هلا عومه‌ر كچێكی‌ ته‌مه‌20 ساڵه‌یه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌  نه‌بوونی‌ توانای‌ ژن بۆ نه‌دركاندنی‌ نهێنی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی‌ پیاو به‌سه‌ر ژناندا. ‌وتیشی‌ «دابونه‌ریتی‌ باو له‌كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا ‌وایكردووه‌ كه‌ هه‌موو یاساو بڕیارێك له‌چنگ پیاودا بێت، بۆیه‌ ژن ده‌ترسێت له‌دركاندنی‌ نهێنییه‌كانی‌«.

ساكار قادر ته‌مه‌ن 25 ساڵ، ‌وتی «ژن بۆیه‌ ناتوانێ‌ نهێنی‌ بدركێنێ‌، چونكه‌ ده‌ترسێ‌ له‌ئاشكرا بوون‌و گه‌وره‌بوونی‌ كێشه‌كه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌كه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی‌‌و ئاینده‌ی‌ خۆی‌«.

ساكار  بێ هیوایه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان  پێیوایه‌  كۆمه‌ڵگا زۆرتر لایه‌نی‌ پیاو ده‌گرێت نه‌ك هی‌ ژن به‌هۆی‌ جیاوازی‌ پله‌ی‌ پیاو له‌چاو پله‌ی‌ ژندا‌و كۆمه‌ڵگاش به‌رپرسیاره‌ له‌م جیاوازی كردنه‌. 

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د توێژه‌ری‌ ده‌روونی‌، پێیوا‌وایه‌ پاراستنی‌ نهێنی‌ له‌لای‌ ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جۆرێكی‌ نه‌خۆشی‌ somato form dis order كه‌ پێشتر به‌هیستریا ناسراوبوو، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌توانێ‌ كێشه‌كان له‌لای‌ پیاوی‌ یاخود برای‌ بدركێنێت.

ئه‌و توێژه‌ره‌ ده‌روونییه‌ ‌وتیشی‌ «كۆمه‌ڵگاش كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژن‌و كچ،  چونكه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ له‌دایكبوونیانه‌وه‌‌وا په‌روه‌رده‌ ده‌كرێن كه‌ فڵانه‌ شت عه‌یبه‌یه‌‌و حه‌رامه‌و...، دیاره‌ كێشه‌ بایولۆجی‌‌و فه‌سله‌جییه‌كانیش كاریگه‌ری‌ خۆیان هه‌یه‌«.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د باسله‌وه‌شده‌كات كه‌ ژن هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ بێهێزتره‌ له‌پیاو، بۆیه‌ ناتوانێ‌ ‌وه‌كو پیاو ئازادی‌ به‌خۆی‌ بدات‌و نهێنییه‌كانی‌ بدركێنێ‌. له‌باره‌ی‌ ده‌ور‌و نه‌خشی‌ كه‌سه‌كانیش له‌بواره‌ جیاجیاكاندا پێیوایه‌ هه‌ركه‌سێك ده‌بێت ده‌وری‌ خۆی‌ ببینێ‌‌و قسه‌ له‌كێشه‌كانی‌ خۆی‌ بكات له‌ ژیاندا، وتیشی  «هه‌ندێجار بۆ خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ ژنان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر گریان‌و به‌جۆرێك له‌ده‌ڕبڕینی‌ نهێنی‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن«...

هــــاوڵاتـــــی...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-10 13:30:26

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: ئایا نهێنییه‌كانت ئاشكراده‌كه‌یت؟

dastakant xosh azizizm

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-11 03:00:56

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: ئایا نهێنییه‌كانت ئاشكراده‌كه‌یت؟

سوپاسته‌که‌م به‌ڕێزم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net