.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ڕاپۆرتێک له فیفا : هه‌ولێر ده‌توانێت پێگه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بێت له یاریه دۆستانه و گشتیه‌کان
به‌پێی ڕاپۆرتێک که له ماڵپه‌ری فیفا بڵاوکراوه‌ته‌وه به درێژی باس له بارودۆخی عێراق و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌کات ، که دوای حه‌وت ساڵ پێش ماوه‌یه‌ک بۆ یه‌که‌مجار فیفا ڕێگای به هه‌ڵبژارده‌که دا له‌سه‌ر خاکی خۆی دوو یاری ئه‌نجام بدات بۆ زانینی ئایا عێراق ده‌توانێت له‌سه‌ر خاکی خۆی یاری ئه‌نجامبدات یاخود نا ، به‌ڵام ڕاپۆرته‌که هه‌ردوو یاریه‌که‌ی به سه‌رکه‌وتوو وه‌سف کردووه ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ باروودۆخی ئه‌و وڵاته باشتر بووه .. به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری فیفا و حسێن سعید سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له عمانهوه گه‌یشته‌وه وڵاته‌که‌ی .. به گشتی باس له هه‌ولیر ده‌کات و ده‌ڵێت : پاش گه‌یشتنه هه‌ولێر گه‌وره و بچوک له هه‌ولێر خۆشحاڵ بوون به ئه‌نجامدانی یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له خاکی خۆیدا و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و زیاتر له 35،000 که‌س ئاماده‌یی یاریهکهبوون و له یاریگا ده‌نگه و ده‌نگ و هاژه هاژێکی زۆر ده‌بیسترا که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌ماسی هانده‌ران .. سه‌ره‌ڕای ستایشی ئاماده‌کاریه‌کانی به‌رپرسانی هه‌ولێر له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه و ستایشی یاریگا و هانده‌ران ، باس له‌وه کراوه که له ده‌توانرێت پشت به هه‌ولێر ببه‌سترێت بۆ یاریه ناوخۆی و ده‌ره‌کیه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق …
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چ له ده‌ره‌وه چ له ژووری خۆگۆڕین چه‌ندین یاریزان سونه و شیعه و کورد ده‌بینرێت که ناتوانن له‌به‌رده‌م ماڵه‌کانی خۆیاندا یاری بکه‌ن و چه‌ندین ساڵه له وڵاته دراوسێکان ئاواره‌بوون .. یانه‌ی هه‌ولێریشی به سوودمه‌نی یه‌که‌م داناوه له بارودۆخه‌که‌و که سێ ساڵه یه‌که‌می خولی عێراقه و له جامی ئاسیا پێویستی به‌وه نابێت رووبکاته عومان و ئوردن وه‌ک له رابردوو ڕوویده‌دا
له کۆتاییدا نوسراوه ستافی فیفا گه‌ڕایه‌وه و سه‌رۆکی فیفا جۆسیف سیپ پلاته‌ر هیوای خواست و وتی : تۆپی پێ له داهاتوو ده‌بێت زیاتر هاوکاری بکرێت و به‌ته‌واوی بسازێنرێت له هه‌ولێر


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
