❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور توانای به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ زیاتر ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 16:34:00

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE7

گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور توانای به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ زیاتر ده‌کات

لێکۆڵینه‌وه‌‌یه‌کی به‌ڕیتانی نوێ ده‌ریده‌خات، که خواردنه‌وه‌ی گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور توانای به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ زیاتر ده‌کات و به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت له 16% زیاتر له‌ ژیانی ڕۆژانیدا چالاکتر بێت.

تیمی لێکۆڵینه‌‌وه له زانکۆی "Exeter" توانییان نیترات له‌ناو چه‌وه‌نده‌ری سووردا بدۆزنه‌وه، که به‌هۆیه‌وه مرۆڤ بڕێکی که‌متر له ئۆکسجین هه‌ڵده‌مژێت و که‌متر دووچاری شه‌که‌تبوون ده‌بێته‌وه. له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Journal of Applied Physiology"دا هاتووه، که مرۆڤ به‌خواردنه‌وه‌ی گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور ده‌توانێت کاریگه‌رییه‌کی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر له وه‌رزشی به‌رده‌وامه‌وه.

لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستبوو، که‌ گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن.

توێژه‌ران پێیانوایه، که‌ ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌توانێت یاریده‌ده‌رێك بێت بۆ ئه‌وانه‌ی دووچاری نه‌خۆشییه‌کانی دڵ، هه‌‌ناسه‌ته‌نگی و میتابۆلیزم هاتوون.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر 8 پیاوی‌ ته‌مه‌نی 19 بۆ 38 ساڵ، که‌ هه‌ر‌یه‌که‌یان بۆ ماوه‌ی 6 ڕۆژ جارێك 500 مل گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سووریان ده‌خوارده‌وه و هاوکات به‌ پاسکیل وه‌رزشیان ده‌کرد و دواتر توێژه‌ران پشکنینی پێویستیان بۆ ئه‌نجامدان.

پاشان ئه‌و پیاوانه هه‌مان پشکنینیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ خواردنی‌ میوه‌ی به‌ڵاڵوکدا.

پاش به‌راوردکردنی هه‌ردوو پشکنین بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که به‌ خواردنه‌وه‌ی گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور پیاوه‌کان ده‌یانتوانی‌ سه‌رجه‌م 11.25 خووله‌ك و 92 چرکه زیاتر وه‌رزشی پاسکیل بکه‌ن، له‌چاو ئه‌و ڕۆژانه‌دا که گوشراوی به‌ڵاڵوکیان ده‌خوارده‌وه. پسپۆڕان ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌رکه‌وت، که‌ خواردنه‌وه‌ی گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی پیاوه‌کانی ئاسایکردووه و هه‌روه‌ها نزمیکردۆته‌وه.

تاکو ئێستا توێژه‌ران هۆکاری میکانیزمی خۆڕاگری نیتراتیان له‌ناو چه‌وه‌نده‌ری سووردا نازانن. به‌ڵام پێیده‌چێت، که له‌ له‌شدا نیترات بگۆڕدرێت بۆ ئۆکسیدی نیترات و ئه‌وه‌ش ده‌بیته‌ هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئۆکسجینی زۆر له‌کاتی وه‌رزشدا.

پڕۆفیسۆر "Andy Jones" له "Paula Radcliffe" ده‌ڵێت: "ئێمه به‌رانبه‌ر‌ کاریگه‌ری چه‌وه‌نده‌ری سوور زۆر سه‌رسامبووین، که چۆن کارده‌کاته سه‌ر وه‌رگرتنی ئۆکسجینه‌وه. مرۆڤ ناتوانێت له‌ڕێگای مادده‌یه‌کی ناسراوی دیکه‌وه ئه‌م ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌ی ده‌ستبکه‌وێت."

پڕۆفیسۆری ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ها من ده‌مه‌وێت درێژه به‌م لێکۆڵینه‌وه‌‌یه بده‌م، تا ڕێگایه‌کی ئاسانتر بۆ ئه‌و مرۆڤانه بدۆزمه‌وه، که له‌کاتی وه‌رزشکردندا کێشه‌ی ته‌ندروستییان بۆ دروست ده‌بێت. ئێستاکه وه‌ها ده‌رده‌که‌وێت، که خواردنه‌وه‌ی گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور ده‌توانێت خۆڕاگری مرۆڤ له‌کاتی وه‌رزشکردندا زیاتر بکات."

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

xozga

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-11 19:15:40

versin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-09-12
په‌یامه‌كان: 514
WindowsXPMSIE

Re: گوشراوی چه‌وه‌نده‌ری سوور توانای به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ زیاتر ده‌کات

2ده ست خؤش سه ركه وتوبيت هيواي به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net