.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له سیسته‌می خۆریدا زه‌وی هاوشێوه‌یه‌کی هه‌یه: مانگی هه‌ساره‌ی "Saturn"، که به "Titan" ده‌ناسرێت، هه‌مان شێوازی زه‌وی هه‌یه. ئه‌و ساته‌ی ژیان بۆ یه‌که‌مین جار له‌سه‌ر زه‌وی دروستبوو، هه‌مان شێوازی ئێستای مانگی "Titan" هه‌بووه. ئێستاکه زاناکان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئایا "Titan"ی سه‌هۆڵاوی به‌هه‌مان قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
له‌میانه‌ی کۆنگره‌ی "International Astronomical Union" له "Rio de Janeiro"ی به‌ڕازیل گه‌ردوونناسان دوو لێکۆڵینه‌وه‌یان پێشکه‌شکرد، که ئاماژه به مانگی "Titan" ده‌ده‌ن و ڕاڤه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که مانگی ناوبراو هاوشێوه‌یه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ زه‌ویدا هه‌یه.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر مانگی "Titan" پله‌ی گه‌رما له‌خواروو 180 پله‌ی سه‌دییه‌وه، که‌چی زنجیره شاخ، گرد و ڕووبار بوونیان هه‌یه، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ڕووپه‌ری بڵاوکراوه‌ی "International Astronomical Union"دا هاتووه. له‌شوێنی ئاو میتانی شل هه‌یه، که وه‌ك باران ده‌بارێت و هه‌روه‌ها میتان ڕووباره‌کان دروست ده‌کات. "International Astronomical Union" ده‌یه‌وێت له "Rio de Janeiro" چه‌ند وێنه‌یه‌کی نوێ پێشکه‌ش بکات، که ده ئه‌وه‌نده‌ی وێنه گیراوه‌کانی پێشووتر باشتر "Titan" ده‌رده‌خه‌ن.
"Rosaly Lopes" له "Jet Propulsion Laboratory" له "Pasadena" سه‌ر به‌ناوچه‌ی "California" ده‌ڵێت: "جێگای سه‌رسامییه، که به‌شی ده‌ره‌وه‌ی 'Titan' هاوشێوه‌ی زه‌وییه." تاکو ئێستا نه‌توانراوه بسه‌لمێنرێت، که هاوشێوه‌ی زه‌وی له هیچ له‌کام له ته‌نه‌کانی سیسته‌می خۆریدا هه‌بێت. "Rosaly Lopes" له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای جیاوازی مه‌زنی پله‌ی سه‌ده‌ی نێوان زه‌وی و 'Titan'، که‌چی ده‌توانرێت ڕاڤه‌ی ئه‌وه بکرێت، که هاوشێوه‌یه‌کی زۆر له‌نێوان زه‌وی و 'Titan'دا هه‌یه."
پێشتر زانرابوو، که پله‌ی سه‌ده‌ی سه‌ر "Titan" ده‌گاته نزیکه‌ی 180- پله‌ی سه‌دی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی توێژه‌رانی سه‌رسامکردووه ئه‌وه‌یه، که له بورکانه سه‌هۆڵاوییه‌کانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئامۆنیاك بۆ سه‌ر ڕووی "Titan" ده‌رده‌هاوێژرێت. ئه‌و زانیارییه نوێیه‌ش زاناکان توانیویانه له‌ڕێگای "Cassini"یه‌وه ده‌ستیانبکه‌وێت. وه‌ك ده‌زانرێت، که بورکانه‌کانی سه‌ر زه‌ویش ئامۆنیاك ده‌رده‌هاوێژن.
ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌تمۆسفیری "Titan" له میتان و نایترۆجین پێکهاتووه. هه‌ردووکیان پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئامۆنیاك هه‌مان ژینگه‌ی دروست ده‌که‌ن، که له‌سه‌ر زه‌وی له‌کاتی دروستبوونی ژیاندا هه‌بووه.
"Rosaly Lopes" ده‌پرسێت، ئایا "Titan"یش به‌هه‌مان قۆناغی زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بیت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌س خۆش سه‌رکه‌وتوبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh bo am babata,sarkawtw byt
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سبحانه الله له کاری خوا ده‌ست خۆش ئیزی گوڵ.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastakant xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه