❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن سییه‌کان مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌ناسنه‌وه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 16:41:33

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE7

چۆن سییه‌کان مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌ناسنه‌وه؟

گه‌ردیله‌ نیشانده‌ره‌کانی ناو خانه‌ی سی مرۆڤ ده‌توانن مادده‌ی زیانبه‌خش بناسنه‌وه. جێگای سه‌رسووڕماندن له‌وه‌دایه، که هه‌مان گه‌ردیله‌ نیشانده‌ره‌کان له‌سه‌ر زمانی مرۆڤدا تامی تاڵ ده‌دۆزنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی مێشکی ده‌که‌ن. "Alok Shah" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Iowa" ئاماژه به‌‌وه ده‌ده‌ن، که گه‌ردیله‌ نیشانده‌ره‌کانی ناو سییه‌کان به‌ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی مادده‌کانیان ناکه‌ویته ئه‌ستۆ، به‌ڵکو کاردانه‌وه‌یه‌ك له خانه‌ی سییه‌کاندا دروست ده‌که‌ن. ئه‌وجا خانه‌کان ده‌ست به جوڵه‌ی شه‌پۆلی ده‌که‌ن و به‌هۆیانه‌وه و له‌ڕێگای کۆکه‌وه مادده زیانبه‌خشه‌کان له سییه‌کان ده‌رده‌درێن.

له‌ناپۆشی سییه‌کاندا به ملیۆنه‌ها مووی گچکه هه‌یه، که وه‌ك گوڵه‌گه‌نم له‌‌ناو بادا شنه ده‌که‌ن. ئه‌و موو گچه‌کانه ڕێگا له مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌گرن، تا له‌ناو سییه‌کاندا بمێنه‌وه و له‌ڕێگای کۆکه‌کردنه‌وه مرۆڤ ده‌ریان ده‌که‌نه ده‌ره‌وه. ئه‌و مووه گچکانه‌ش له "Cilium" پێکهاتوون. تا پێش ده‌رکه‌وتنی زانیارییه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه باوه‌ڕ هه‌بوو، که جووڵاندنه‌وه‌ی "Cilium" ته‌نها کارێکی میکانیکییه.

له هه‌نگاوی یه‌که‌می لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران له شانه‌ی سی مرۆڤدا به‌دوای گه‌ردیله‌ی ناسینه‌وه‌دا گه‌ڕان، که به‌رانبه‌ر ناسینه‌وه‌ی تام له‌سه‌ر زمان لێپرسراوه. له ده‌رئه‌نجامی گه‌ڕاندا توێژه‌ران توانییان گه‌ردیله‌ی نیشانده‌ر بدۆزنه‌وه، که یارمه‌تی مرۆڤدا ده‌دات، تامی تاڵی خۆراك و بۆن به مێشك بگه‌ێنێت. له بۆماوه‌یی مرۆڤدا نزیکه‌ی 25 جین بۆ مادده‌ی تاڵی هه‌یه. چوار له‌و جینیانه‌ش توێژه‌ران توانییان له شانه‌ی سییه‌کاندا بیدۆزنه‌وه. گه‌ردیله نیشانده‌ره‌کان وه‌ك ئه‌نتێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر "Cilium"کاندان بوونیان هه‌یه و نه‌ك له‌سه‌ر خانه‌کانی دیکه.

پێشتر زانرابووه، که خانه‌کانی دیکه‌ی شانه‌ی سییه‌کان گه‌ردیله‌ی هه‌ستیاریان له‌سه‌ره. گه‌ردیله پێشووتر ناسراوه‌کان کاری ناسنانده‌وه‌یان هه‌بووه، نه‌ك ده‌رکردنی مادده‌ی زیانبه‌خش.

له‌تاقیگه‌دا توێژه‌ران توانیبوویان کاری "Cilium" بسه‌لمێنن: ئه‌گه‌ر تاڵی نیکۆتین ڕاسته‌وخۆ بکه‌وێته ‌سه‌ر‌ خانه‌کانی "Cilium"، له خانه‌کاندا ڕێژه‌ی کالیسۆم به‌رز ده‌بێته‌وه. به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره واتای چالاککردنی خانه هه‌ستیاره‌کانه.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه گرنگی پزیشکی خۆی هه‌یه: له‌کارکه‌وتنی "Cilium" پێیده‌چێت نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ك "Cystic Fibrosis" تووشی مرۆڤ ببن. هه‌ربۆیه زانیارییه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر گرنگی خۆی هه‌یه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

xozga

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net