❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیستوته‌ ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 17:00:46

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

بیستوته‌ ؟

1- شاعیرێکی هه‌ژار چوو بۆ لای فاڵگیرێک بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختی بۆ بخوێنێته‌وه‌ .. فاڵگره‌که‌ پێی ده‌ڵێ ساڵێک ئازاری هه‌ژاری ده‌چێژیت .  شاعیر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌ڵێت : ئه‌ی دوای ئه‌و ساڵه‌ ؟ ده‌ڵێت : دوای ساڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و نه‌بوونی دا رادێیت !

2-شکسپیر ده‌ڵێت : ئه‌و که‌سه‌ی تاڵانی ماڵم ده‌کات لام گرنگ نیه‌ ؛ چونکه‌ سامان دێت و ده‌روات .. ئه‌مرۆ هی منه‌و سبه‌ی هی یه‌کێکی دی ؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئابرووم ده‌بات له‌ راستیدا هیچم بۆ ناهێڵێته‌وه‌ .

3-سوقرات چه‌ند براده‌رێکی بۆ نانخواردن ده‌عوه‌ت ده‌کات ؛ دیاره‌ سفره‌که‌ به‌ خواردنی جۆراوجۆر نه‌رازاوه‌ته‌وه‌ ؛ یه‌کێک له‌ میوانه‌کان به‌ سوقرات ده‌ڵێت : چاکتر وانه‌بوو زیاتر رێزی میوانه‌کانت گرتبا ؟
سوقرات له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر میوانه‌کانم ژیر بن به‌سه‌ر سفره‌که‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ که‌ به‌شیان بکات ؛ ئه‌گه‌ر ژیریش نه‌بن ئه‌وه‌شی که‌ به‌سه‌ر سفره‌که‌وه‌یه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ زیاده‌ !

4- دوه‌ڵه‌مه‌ندێکی شاری له‌نده‌ن ده‌چێته‌ ماڵی به‌رنادشۆ ؛ کاتێک ده‌چێته‌ ژوره‌وه‌ سه‌یر ده‌کات به‌رنادشۆ له‌ ژوره‌که‌یدا به‌ ته‌نیا دانیشتوه‌ قسه‌ ده‌کات !  ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ چییه‌ له‌گه‌ڵ خۆت قسه‌ ده‌که‌یت ؟
به‌رنادشۆ ده‌ڵێت : ئه‌مه‌ ڕه‌وشتێکه‌ له‌ منداڵییمه‌وه‌ خووم پێ گرتووه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ر له‌گه‌ڵ مرۆڤی زیره‌کدا قسه‌ بکه‌م .

5-  ئه‌رستۆ گووتی : مه‌رگ و ژیان وه‌ک و یه‌ک وان !  یه‌کێکیش گوتی جا
که‌ وه‌ک یه‌ک وان بۆ خۆت ناکوژی ؟
ئه‌رستۆ گوتی : من گوتم وه‌ک یه‌ک وان نه‌مگوت یه‌کێکیان له‌وی تر باشتره‌ .

6- ده‌گێڕنه‌وه‌ جارێکیان ( ئیمامی عه‌لی ) له‌ شه‌ری کافران و مسولمانان  له‌گه‌ل کافرێکدا شه‌ر ده‌کات ؛ له‌ شه‌ره‌که‌دا کافره‌که‌ ده‌به‌زێنێت و شمشێری کافره‌که‌ به‌ شمشێره‌که‌ی خۆی له‌ ده‌ستی کافره‌که‌ به‌رده‌داته‌وه‌ ؛ کاتێک کافره‌که‌ به‌ربوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی ( ئیمامی عه‌لی ) شمشێره‌که‌ له‌ سه‌ر قورگی داده‌نێت به‌ نیازی کوشتنی .. له‌و کاته‌دا کافره‌که‌ تفێک له‌ ناو چاوی ده‌کات ؛ ئیمامی عه‌لیش شمشێره‌که‌ی له‌ کاڵانه‌که‌ی ده‌خاته‌وه‌ و نایکوژێت ..
دواتر مسولمانان لێی ده‌پرسن که‌ بۆ نه‌یکوشت ؟ له‌ وه‌لامدا ده‌لێت : گه‌ر یه‌که‌م جار پێش تفه‌که‌ کوشتبام ئه‌وا له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌ ده‌مکوشت به‌لام دوای تفه‌که‌ کوشتنه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆم ده‌بوو واتا ( غه‌ره‌ز شه‌خسی ) ده‌بوو .. !!!

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net