.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پسپۆڕی بواری ته‌ندروستی‌و له‌شساغی، عوسمان فه‌ره‌ج ده‌ڵێت «له‌نێو ئه‌و هۆكارانه‌دا كه ده‌بنه هۆی راگرتنی گه‌نجێتی‌و ته‌مه‌ن درێژیی مرۆڤ، عه‌شق‌و خۆشه‌ویستی له‌ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌دایه».
عوسمان فه‌ره‌ج كه ماوه‌ی بیست ساڵه له‌به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، پێیوایه سیسته‌می ژیان‌و خواردنی ئه‌م وڵاته به‌ڕاده‌یه‌ك سه‌قه‌ته، كه كه‌م كه‌س شك ده‌به‌یت به‌ده‌ست جۆرێك له‌نه‌خۆشییه‌وه نه‌ناڵێنێت.
ئه‌و ده‌ڵێت «یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی له‌شساغی خۆراكه، به‌ڵام چ خۆراكێك؟ ئه‌وه‌ی له‌ش پێویستی پێیه‌تی به‌پله‌ی یه‌كه‌م شه‌كره، ئه‌و شه‌كره نا كه خه‌ڵك رۆژانه به‌كاریده‌هێنێ، به‌ڵكو ئه‌و شه‌كره‌ی كه له‌میوه‌و سه‌وزه‌دایه، له‌ش پێویستی به‌شه‌كره بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كان‌و نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كان، پاشان پرۆتین به‌پله‌ی دووه‌م دێت له‌ڕووی گرنگییه‌وه بۆ جه‌سته، كه واباشتره خه‌ڵك بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی پرۆتینی له‌شی، روو بكاته په‌نیر‌و شیر‌و ماست‌و كه‌ره، نه‌ك گۆشتی ئاژه‌ڵ‌و مریشك‌و ماسی».
سه‌باره‌ت به‌چه‌ورییش كه یه‌كێكه له‌پێویستییه‌كانی له‌ش، ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌وزه‌و میوه‌و چه‌ره‌ساتی وه‌ك باده‌م‌و فستق‌و ناوكه كوله‌كه، هه‌م چه‌وری‌و هه‌م كانزاو هه‌م پرۆتینێكی زۆریان تێدایه‌و هه‌رسكردنیشیان ئاسانه، به‌ڵام وا باشتره نه‌برژابێتن‌و به‌كاڵی بخورێن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌و رێگه زانستییانه‌ی ئه‌مڕۆی په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵ‌و مریشك‌و ماسییه‌وه، كه مادده‌ی كیمیاییان تیا به‌كارده‌هێنرێت بۆ گه‌شه‌كردن‌و گه‌وره‌كردنیان، ئه‌و ده‌ڵێت «ئه‌مانه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی سروشتی گه‌وره ناكرێن‌و پاشماوه‌ی له‌شی گیانه‌وه‌رانی تریان ده‌ده‌نێ وه‌ك عه‌له‌ف، زیانێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نن به‌له‌شی مرۆڤ، جگه له‌وه‌ش كاتێك ده‌خرێنه سه‌لاجه‌وه‌و گۆشته‌كه‌یان ده‌یبه‌ستێ، خراپ ده‌بێ‌و به‌كتریا دروست ده‌كات‌و زه‌هریان تیا ده‌ژی، به‌تایبه‌تی به‌شێكی زۆری ئه‌و گۆشته‌ی له‌ده‌ره‌وه دێت، زیانه‌كانیان له‌سووده‌كانیان زیاترن».
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان راگرتنی گه‌نجێتی‌و ته‌مه‌ن درێژیدا هه‌یه؟ عوسمان فه‌ره‌ج ئاماژه به‌وه ده‌كات كه راگرتنی گه‌نجێتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م پێویستی به خۆشییه‌كه له‌نێو ناخی مرۆڤ خۆیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، ئه‌مه‌ش تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌سته به‌هه‌ست‌و سۆزی عه‌شق‌و خۆشه‌ویستییه‌وه كه گه‌نجێتیت راده‌گرێ‌و ته‌مه‌نت درێژده‌كات. هه‌روه‌ها چه‌ندین مه‌رج هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسووده‌و دوور له‌نه‌خۆشی بژین:
1ـ هه‌وایه‌كی پاك: واته پێویسته ئه‌و شوێنه‌ی تیای ده‌ژی، داخراو نه‌بێت به‌به‌رده‌وامی‌و هه‌وای تیا بگۆڕێت.
2ـ ئاوی پاكژ: خۆتان ده‌زانن پێشتر خه‌ڵكی لادێ بۆ به‌وپه‌ڕی له‌شساغییه‌وه ته‌مه‌نێكی درێژ ده‌ژیان؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئاوێكیان ده‌خوارده‌وه كه له‌نێو تاوێر‌و تاشه به‌رده‌وه هه‌ڵده‌قوڵا‌و ده‌هات، نه‌ك به‌لوعه.
3ـ خه‌وتن: له‌كاتی خۆیدا بنوویت‌و سه‌ته‌لایت‌و یارییه‌كان‌و ئینته‌رنێت تا دره‌نگانێك داڵغه‌و مێشكت به‌خۆیه‌وه خه‌ریك نه‌كات، به‌تایبه‌تی كه خه‌و له‌خۆراك پێویستتره‌و هه‌ر كه‌م خه‌ویی‌و دره‌نگ خه‌وتنێك سه‌ریه‌شه‌ی به‌دواوه‌یه.
5ـ خۆدوورگرتن له‌ماندوێتی‌و ژیان به‌سووكی‌و ئاسانی وه‌رگرتن.
6ـ وه‌رزش: رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌پته‌وكردنی ئێسقان‌و ماسولكه‌كانتدا. هه‌روه‌ها وه‌رزش دڵت گه‌وره ده‌كات‌و سییه‌كانت ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی زیاتر‌و ئۆكسجینی زیاتر هه‌ڵمژیت.
هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ساڵانه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی زۆرخۆرییه‌وه له‌دونیادا ده‌مرن، ژماره‌یان زۆر زیاتره له‌وانه‌ی به‌هۆی برسێتییه‌وه ده‌مرن، ده‌ڵێت «سیستمی خواردنی ئێمه هه‌ڵه‌یه، چونكه زۆرترین رێژه‌ی شیرینی‌و سوێری، چه‌وری‌و جگه‌ره‌و داووده‌رمانی تیا به‌كاردێت. جگه له‌وه‌ش له‌م جه‌نجاڵی ژیانه‌دا، ئه‌گه‌ر ئاگات له‌ته‌ندروستی خۆت نه‌بێت، ژیانت به‌جارێك هه‌ره‌سده‌هێنێت».


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه