❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا پێکه‌نین باشترین ده‌رمانه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 22:42:58

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

ئایا پێکه‌نین باشترین ده‌رمانه؟

ئایا پێکه‌نین باشترین ده‌رمانه؟
سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی پێکه‌نین و گاڵته‌وگه‌پ
چارلی چاپلن ده‌ڵێت: ئه‌و ڕۆژه‌مان به‌فیڕۆداوه‌ که‌ تیایدا پێناکه‌نین"
خێرایی گواستنه‌وه‌ی ده‌نگی قاقای پێکه‌نین زیاتره‌ له‌ ده‌نگی هه‌ر کۆکه‌ و پژمینێک. توانی پێکه‌نین و خۆشی و یاری ته‌نها ژیانت خۆشتر ناکات، به‌ڵکو کێشه‌کانیشت چاره‌سه‌ر ده‌کات و په‌یوه‌ندییه‌کانیش باشتر ده‌کات. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که‌ گاڵته‌ و پێکه‌نین له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یاندا به‌کاردێنن درک به‌ نوێبوونه‌وه‌ی خۆیان و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن. کاتێک گروپێک پێده‌که‌نن، دڵشادی و هۆگرییان زیاد ده‌کات. قسه‌ی خۆش و پێکه‌نین سیستمی به‌رگریت به‌هێز ده‌کات، وزه‌ت زیاد ده‌کات، ئازارت که‌مده‌کاته‌وه‌ و ده‌تپارێزێ له‌ کاریگه‌رییه‌ تێکشکێنه‌ره‌کانی دڵته‌نگی. له‌ هه‌موویان باشتر ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌لاشه‌ ئاسانه‌ بۆ به‌کارهێنان. هه‌ندێ له‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان پێیان وایه‌ که‌ پێکه‌نین باشترین ده‌رمانه‌ و واتلێده‌کات هه‌ستت باشتربێت. دکتۆر ستیڤ وڵسن که‌ ده‌روونناس و ڕاهێنه‌ری چاره‌سه‌ری سروشتی یه‌ ده‌ڵێ: پێم وایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بتوانن زیاتر پێبکه‌نن ئه‌وا هه‌ستیان باشتر ده‌بێ و ته‌ندروستیتریش ده‌بن. کاتێ پێده‌که‌نین له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ ده‌گۆڕێین و ماسولکه‌کانی جه‌سته‌ و ڕوخسارمان ده‌کشێن، هه‌روه‌ها ترپه‌ی دڵ و په‌ستانی خوێنمان زیاد ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌دانی خێراتر و ناردنی ئۆکسجینی زیاتر.

یه‌که‌م:- پێکه‌نین ده‌رمانێکی به‌هێزه‌ بۆ مێشک و جه‌سته‌:
وته‌یه‌کی ئایدشی هه‌یه‌ ده‌ڵێ: "سابوون چه‌نده‌ پێویسته‌ بۆ له‌ش، پێکه‌نینیش ئه‌وه‌نده‌ بۆ ڕوح" پیکه‌نێن بکوژێکی باشی دڵته‌نگی، ئازار و ناکۆکییه‌کانه‌. هیچ شتێک خێراتر نیه‌ له‌ پێکه‌نینێکی باش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌سته‌ و مێشکت بۆ هاوسه‌نگی. گاڵته‌ و قسه‌ی خۆش که‌ هه‌وێنی پێکه‌نینن ساته‌کانت جوانتر ده‌کات، گیانده‌کاته‌وه‌ به‌به‌ر هیواکاندا و په‌یوه‌ندیت بۆ ده‌سازێنێ له‌گه‌ڵ  خه‌ڵک.
سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ر و نوێبوونه‌وه‌، پێکه‌نین سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی زاڵبوونه‌ به‌ه‌سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌کاندا. په‌یوه‌ندییه‌کانت باش ده‌کات، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و سۆزداریت ده‌دات.
پێکه‌نین ئارامی به‌هه‌موو جه‌سته‌ت ده‌دات، پێکه‌نینێک که‌ له‌دڵه‌وه‌بێ پشوویه‌که‌ی جه‌سته‌یی ده‌به‌خشێ و ماسولکه‌کا‌نیشت پشووده‌ه‌دن بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ک دوای پێکه‌نینه‌که‌. هه‌روه‌ها پێکه‌نین گه‌شه‌ به‌ سیستم به‌رگری له‌ش ده‌دات. پێکه‌نین هۆرمپنه‌کانی دڵته‌نگی که‌مده‌کاته‌وه‌ و خانه‌کانی به‌رری زیادده‌کات، به‌م شیوه‌یه‌ به‌رگریت زیادده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌کان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ پێکه‌نین دڵ ده‌پارێزێت له‌ ڕێگه‌ی باشکردنی کرداری گواستنه‌وه‌ی خوێن و زیادکردنی خێرای ڕه‌وانکردنی خوێن بۆ به‌شه‌کانی له‌ش که‌ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنمان له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و کێشه‌ له‌ناکاوه‌کانی تر. لێکۆڵه‌ره‌کان پێشنیار ده‌که‌ن که‌ پێویسته‌ زیاتر پێبکه‌نین، وه‌ک چۆن که‌ پێویسته‌ سه‌وزه‌ومیوه‌ بخۆین و  قادرمه‌ به‌کاربێنین له‌ نهۆمه‌کان نه‌ک به‌رزکه‌ره‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ پێویستمان به‌ پێکه‌نینه‌. دکتۆر میله‌ر که‌ هاوکات سه‌رۆکی تیمێکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێ: ئامۆژگاریمان بۆ دڵێکی ته‌ندروست بریتییه‌ له‌ وه‌رزش، خواردنی دروست له‌گه‌ڵ چه‌ند خوله‌کێک پێکه‌نینی ڕۆژانه‌.

دووه‌م:- پێکه‌نین و گاڵته‌وگه‌پ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن تا له‌ سۆزدارییه‌کی ته‌ندروست بمێنییه‌وه‌:
پێکه‌نین واتلێده‌کات هه‌ستت باش بێت. ئه‌و هه‌سته‌ باشه‌ش که‌ له‌ڕێگه‌ی پێکه‌نینه‌وه‌ ده‌ست ده‌خه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت دوای پێکه‌نینه‌که‌ش. گاڵته‌وگه‌پ یارمه‌تیت ده‌دات تێڕوانینێکی باش و گه‌شبینانه‌ت هه‌بێ له‌ بارودۆخه‌ سه‌خته‌کان و دۆڕان و بێهیوایدا. "ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ژار نیه‌ که‌ هێشتا پێده‌که‌نێ" (ڕیمۆند هیچکوک)
- په‌یوه‌ندی نێوان پێکه‌نین و ته‌ندروستی هۆش:
‌پێکه‌نین هه‌سته‌ خه‌ماوییه‌کان ناهێڵێ به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌، ئه‌و قسه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ له‌کاتی پێکه‌نینی ڕاسته‌قینه‌ ناتوانێ هه‌ست به‌ شڵه‌ژاوی و توڕه‌یی و دڵته‌نگی بکات. هه‌روه‌ها پیکه‌نین یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات تا ئارام بیت چونکه‌ دڵته‌نگی که‌مده‌کات و وزه‌ زیاد ده‌کات. جیا له‌مانه‌ش گاڵته‌وگه‌پ ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی ڕوانگه‌کان. واتلێده‌کات بارودۆخه‌کان واقیعبینانه‌تر ببینی.

سێیه‌م:- سوده‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی پێکه‌نین:
هه‌ڵسوکه‌وتی  ڕووخۆشانه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌هێزده‌کات به‌ ده‌ربڕینی هه‌سته‌ باشه‌کان و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ سۆزدارییه‌کان. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مۆنی مرۆڤ ئه‌گه‌ر سروشتیش بێت حاڵه‌تێکی ڕه‌تکراوه‌یه‌ له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌کانمان و زۆربه‌ی جار خوێندنه‌وه‌ی خراپی بۆ ده‌کری.  کاتێ ئێمه‌ به‌رامبه‌ر یه‌کێکی تر پێده‌که‌نین، بۆندێکی هاوڕێیانه‌ دروست ده‌بێ به‌ڵام پێکه‌نین له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر خۆشی و زیندوێتی و لێبورده‌یی ده‌خاته‌ سه‌ر بۆنده‌که‌مان. پێکه‌نینی هاوبه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ کاریگه‌رترین ڕێگاکان بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌رانه‌. هه‌موو هه‌سته‌ هاوبه‌شه‌کان په‌یوه‌ندی به‌هێز دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام پێکه‌نینی هاوبه‌ش خۆشی و زیندوێتی زیاد ده‌کات. پێکه‌نین ڕێگایه‌کی کاریگه‌ره‌ به‌تایبه‌ت بۆ یه‌کگرتنی خه‌ڵک له‌ ساته‌ سه‌خته‌کاندا. به‌کارهێنانی پێکه‌نین له‌ په‌یوه‌ندییه‌کاندا گه‌رم وگوڕی زیاترت پێده‌به‌خشێ و واتلێده‌کات هه‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌کانت ده‌رببڕی. پێکه‌نینی دوولایه‌نه‌ ڕه‌گه‌زێکی گرنگ و به‌هێزی په‌یوه‌ندییه‌کانه‌. له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی گاڵته‌وگه‌پ و خۆشی له‌ کاردانه‌وه‌ ڕۆژانه‌ییه‌کاندا، ده‌توانی چۆنێتی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کان و هاوڕێکانت دا باش بکه‌ی.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-84444c82cd.jpg

لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رباره‌ی پێکه‌نین چیان ده‌رخستووه؟‌
له‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌کی ڕابردوو لێکۆڵه‌ران له‌ کاریگه‌رییه‌کانی پێکه‌نینیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ کۆڵیوه‌ته‌وه‌، و چه‌ند زانیارییه‌کی سه‌رنج ڕاکێشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ چؤن کارمان لێده‌کات.  لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان له‌ زانکۆی ماریلاند له‌ کارگه‌رییه‌کانی پێکه‌نینیان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خوێن کۆڵییه‌وه‌ به‌ پشاندانی فیلمی کۆمیدی و تراجیدی. دوای نیشاندانی فیلمه‌کان هاتوچۆی خوێنی ئه‌وانه‌ی سه‌یری فیلمه‌ کۆمیدییه‌که‌یان کردبوو زۆر ئاسایی بووه‌. به‌ڵام هاتوچۆی ئه‌وانه‌ی سه‌یری فیلمه‌ تراجیدیه‌که‌یان  کردووه تووشی گرفت بوون و ڕه‌وانه‌کردنی خوێنه‌که‌شیان سنوردار بوو.‌ هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌ریانخستووه‌ که‌ پێکه‌نین ئاستی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی له‌ش به‌رامبه‌ر دژه‌کانی خۆی زیاد ده‌کات و گه‌شه‌ به‌ خانه‌کانی به‌رگری ده‌دات.چونکه‌ ڕژانی هۆرمۆنه‌کان که‌مده‌کاته‌وه‌. لێکۆڵاران گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ پێکه‌نین ئازار که‌مده‌کاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی مانشسته‌ری منداڵان فیلمی گاڵته‌ ئامێز نیشان ده‌درێت بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی دیاریکراو.  ده‌رباره‌ی کاریگه‌ری پێکه‌نین له‌سه‌ر ئاستی شه‌کری خوێن، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر 19 که‌س ئه‌نجامدراوه‌ که‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌بووه‌. دوای نانخواردن ده‌بوایه‌ هه‌موویان وانه‌یه‌کی بێزارکه‌ردا به‌شدار ببن. هه‌مان گرپ به‌هامان ڕێژه‌ی خواردن برانه‌ سه‌یری فیلمێکی کۆمیدی. دوای سه‌یرکردنی فیلمه‌ کۆمیدییه‌که‌ گروپه‌که‌ ئاستێکی که‌متری شه‌کری خوێنیان هه‌بوو له‌وه‌ی که‌ دوای وانه‌ بێزارکه‌ره‌که‌ هه‌یانبوو. هه‌روه‌ها پێکه‌نین کالۆری زیاتر ده‌سوتێنێ. ماسیژ بوچۆوش که‌ لێکۆڵارێکه‌ له‌ زانکۆی ڤاندربیڵت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بچووکی کرد و بۆی ده‌رکه‌وت که‌ له‌ماوه‌ی 10-15 خوله‌ک 50 کالۆری سوتا. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که‌ کاردانه‌وه‌ی ئێمه‌ بۆ ڕووداوه‌ ناخۆشه‌کان ده‌تواندرێ بگۆڕدرێت به‌هۆی دیتنی هه‌ڕه‌شه‌ یان ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌. گاڵته‌وگه‌پ ده‌توانێ ڕوانگه‌یه‌کی دڵنیاترمان بداتێ به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و زیادکردنی گه‌شبینی. ئه‌مه‌ مشتێکه‌ له‌ خه‌رمانیك ده‌رباره‌ی کاریگه‌ری پێکه‌نین له‌سه‌ر جه‌سته‌ و ده‌روونی مرۆڤ به‌گشتی.

سه‌رنج: بێگومان ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی ئاماژه‌م پێکردوون درێژدادڕ و چڕوپڕتربوون سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زۆر ناو و دسته‌واژی تایبه‌ت به‌ بواری پزیشکی که‌ ماناکانیان به‌کوردی نیه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ نه‌مویستووه‌ خوێنه‌ر تووشی بێزاری بکه‌م به‌ وشه‌ی نامۆ، بابه‌ته‌کم به‌شێوه‌یه‌کی کورت و پوخت وه‌رگێڕاوه‌ به‌هیوای سودمه‌ندبوونی خوێنه‌ران.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-11 22:47:58

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: ئایا پێکه‌نین باشترین ده‌رمانه؟

ده‌ست خۆش کورد دجه‌ی هه‌ر بژیت زۆر راسته‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ جوانترین ئارایشتی روخساره‌...............

هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net