.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














نەخـواردنی ژەمی بەیــانی لەوانەیە قەڵەوت بكات
زۆر كەس گرنگی بەژەمی خواردنی بەیانیان نادات و پێی وایە كە دەكرێ فەرامۆش بكرێت، پسپۆڕان دووپاتی دەكەنەوە كە ژەمی بەیانی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی و بۆ رەشاقە، فەرامۆشكردنی دەبێتە ئەگەری قەڵەوی. بەبێ ئەم ژەمە كرداری میتاپۆلیزمی لەش لەسەرخۆ دەبێتەوە، هەروەها وا لە لەش دەكات كە ئەوەی لەش پێویستیەتی خەزنی بكات لە ژەمی ئێواراندا دابینی دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش و كەمبوونەوەی ڤیتامینەكان. زۆر كەس لەبەر دەوامكردن، قوتابخانە، ئیش و كار، سەفەر..هتد ژەمەكە بەپارچە كێكێك یان سەندەویچێكی مرەبا بەڕێ دەكەن تاكو هەندێك وزە بگاتە لەش لەوكاتەی كە ئەم جۆرە خۆراكانە زوو لەكۆئەندامی هەرسدا تێكدەشكێنرێن و هەرس دەكرێن و زوو دەگۆڕێن بۆ شەكر بەتایبەتی شەكری گلوكۆز كە زوو هەرس دەبێت (دەستووێندرێ) واتە لەش سەرفی دەكات، بە مانایەكی تر، وزەی بەم شێوەیە زوو دێ و زوو دەڕوات.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه