.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گه‌شه‌ی هه‌ڵچوون
ئاماده‌كردنی
توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار كمال مدحت
لێكۆلێنه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه، كهههڵچونهكان رۆڵی گرنگیان له‌ژیانماندا هه‌یه، له‌زۆربه‌ی چالاكیه‌كانی رۆژانه‌مان ره‌نگده‌داته‌وه، خۆشی ،غه‌مباری، هیواو خۆشهویستیو ترس، هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆری دیكه‌ی هه‌ڵچونه‌كان له‌ژیانی رۆژانه‌ماندا ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ڵچونه‌كان بهوهدهناسرێن، كه بارێكی بهگاریگهربوونی گشتییه‌و ده‌رده‌كه‌وێت جهستهییێوهی گۆرانگاری له‌توندی هه‌سته‌كان‌و هاوكات بارێكی جهستهیییی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه، توندی هه‌ڵچونه‌كان له‌كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گۆرێت، جیاوازی له‌نێوان تاكه‌كاندا بۆ شێوازی ده‌ربرینی هه‌ڵچونه‌كان هه‌یه، منداڵی كچ په‌ناده‌باته به‌رگریان له‌كاتی هه‌ڵچونی نێگه‌تیفدا، هه‌روه‌ها منداڵی كور په‌ناده‌باته به‌ر عهبوسیو لۆچكردنی ناوچه‌وانی له‌كاتی ده‌ربرینی تورهبونهكانیدا، هه‌ڵچونه‌كانی منداڵ كاریگه‌رده‌بێت به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كهسهگرنگهكانی ده‌وروبه‌ر به‌رامبه‌ر بهههڵسوكهوته ههڵچونیهكهی له‌به‌رئه‌وه، گرنگه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری منداڵن، هیچ قسه‌یه‌كی ناخۆش‌و به‌ئازار ده‌رباره‌ی هه‌ڵچونی منداڵ
نه‌كه‌ن، چونكه گاریگه‌ری گه‌وره‌ی لهسهردهرونی منداڵه‌كه ده‌بێت، هه‌روه‌ها گرنگه منداڵ هانبدرێت بۆ ده‌ربرینی ههڵچونهكانیو ڕاو بیروبۆچونه‌كانی له‌پێش چاوی هه‌ریه‌ك لهدایكو باوك‌و مامۆستایه، ئه‌وكاته منداڵه‌كه ئه‌و كهسانهبهسهرچاوهی ئاسایش لهچیانی خۆیدا داده‌نێت، بۆنمونه شێوه‌ی خوێندن له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی بریتانیا، مامۆستای پۆل رۆژانه وانه‌ی یه‌كه‌می ته‌رخان ده‌كات بۆ گوێگرتن له‌بیرورای قوتابیه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ههڵچونهكانیانو مامۆستا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان ده‌داته‌وه‌و هانیانده‌دات بۆ ده‌ربرین، به‌مه‌ش منداڵه‌كان هه‌ست بهخۆشیو هێمنی ده‌كه‌ن .
هه‌ڵچوونه‌كان چۆن گه‌شه‌ده‌كه‌ن ؟
منداڵی تازه‌له‌دایكبوو، له‌رۆژانی یه‌كه‌می ژیانیدا، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵچونی لێده‌رده‌كه‌وێت، پێویستی به‌فێركردن نییه، واته حاڵه‌تێكه لهگرژبوون، یاخود بهگاریگهربون (الاستپاره)ی گشتی جیانه‌كراوه، پاشان بهبهرهوپێشچونی ته‌مه‌ن هه‌ڵچونه‌كانی جیاده‌كرێنه‌وه، له‌مانگی (3) ی ته‌مه‌نی منداڵ زیادبوون بهگاریگهربونی گشتیدا لهدوجۆردا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانیش، بێتاقهتیو هه‌ستكردن به مرتاحی، وله‌كۆتایی ته‌مه‌نی (2)ساڵیدا هه‌ڵچونه‌كان جیاده‌بنه‌وه (تتمایز الانفعالات)، له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی هه‌ڵچوندا منداڵان هه‌مویان چونیه‌كن، به‌ڵام جیاوازی جهستهییێوازی ده‌ربرینی ههڵچونهكانیانو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی، كهكاردهكهنه سهرههڵچون، ئه‌مه‌ش بۆ ژینگه‌و شاره‌زایی پێشینهیهكهی مندال ده‌گه‌رێته‌وه، به‌مشێوه‌یه هه‌ڵچونه‌كان له‌گه‌ڵ له‌دایكبونه‌وه بوونیان هه‌یه، به‌ڵام گه‌شه‌كردنی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له ،پێگه‌یشتن، گهورهبوونو فێربوون، پێگهیشتنو فێربوون تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری ده‌بن به‌شێوه‌یه‌ك زۆرگرانه گرنگی هه‌ریه‌كێكیان له‌گه‌شه‌ی ههڵچونهكاندا ده‌ربخه‌ین.
1- رۆڵی پێگه‌یشتن :
گه‌شه‌ی مێشك، ده‌بێته‌هۆی به‌رزركردنه‌وه‌ی توانای منداڵ، لهدركپێكرنی مانا‌و واتاكان، كهلهوهوپێش تهیدهزانی، هه‌روه‌ها سه‌رنجدان له‌سه‌ر(منبه)بۆماوه‌یه‌كی درێژ، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی تێگهیشتنو زیادبوونی توانای لهسهریادكرنهوهو پێشبینیكردن، هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌شه‌كردنه كارده‌كاته‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه ههڵچونیهكانو منداڵ بهتواناتردهبێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ئاگاداركهروهكان (منبهات) كهلهوهوپێش ئه‌و تواناتیهی نه‌بوو .
2- رۆڵی فێربوون :
فێربوون له‌قۆناغی منداڵی‌دا به‌سێ رێگا رۆڵ ده‌بینێت له‌گه‌شه‌ی هه‌ڵچوندا ئه‌وانیش بریین له:
أ- فێربون بهههوڵدانو هه‌ڵه، منداڵ به‌هۆی ئه‌م رێگایه‌وه، فێری ده‌ربرینی هه‌ڵچونه‌كانی ده‌بێت، به‌وشێوازه‌ی كه‌گه‌وره‌ترین تێربوونی پێببه‌خشێت، ئه‌گه‌ر فێربووببێت، كهمهزاجی توند سوودی هه‌یه، له‌تێربوونی پێویستستیهكانی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، ئهوابهردهوام ده‌بێت له‌سه‌ری، به‌ڵام كهفێربوو گهورهكانو كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌وشێوازه پهسهندناكهن، ئه‌وا هه‌وڵده‌دات شێوازێكی دیكه لهتورهبوونو ده‌ربڕین به‌كاربهێنێت، كهپێوستیهكهی تێربكاتو له‌هه‌مانكاتدا له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
ب- فێربوون به‌لاسایی كردنه‌وه، منداڵ به‌زۆری فێری ده‌ربرینی هه‌ڵچونه‌كانی ده‌بێت بهتێبینیككردنی ده‌وروبه‌رو لاسایكردنهوهیان، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كهههڵچونهكان له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه له‌ڕێگای لاسایكردنه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر منداڵێك بینی دایكی به‌بینیی مشكێك هاوارده‌كات، له‌وانه‌یه هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌دوارۆژدا .
ت- فێربوونی مه‌رجی، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی، كه‌له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵچونی نه‌وروژاندوه له‌لای منداڵ، له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته مه‌رجدار، یاخود فێربوون به‌په‌یوه‌ندی (التعلم بالارتباگ)وه‌ك لهتاقیكردنهوهكهی (واتسن) كه‌ئه‌نجامیدا له‌سه‌رئه‌و منداڵه‌ی ناوی (البرت) بوو، ئه‌و هه‌ڵچوونانه‌ی له‌رێگای مهجداری دروستده‌بن، گشتگیردهبێت له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و هه‌ڵوێستی چوونیه‌ك به‌هه‌ڵوێستی په‌یوه‌ندیداره، هه‌روه‌ها لهتاقیكردنهوهكهی (واتسن)دا ده‌ركه‌وت، كه‌منداڵه‌كه وایلێهات لهمشكو سهگو هه‌رشتێك كه له فه‌رو یاخود له‌خوری بچێت بترسێت.
گرنگی هه‌ڵچونه‌كان
1-هه‌ڵچونه‌كان چێژی زیاتر بهئهزموونهكانی رۆژانه ده‌به‌خشن:
بوونی هه‌ڵچونه‌كان چێژ بۆژیانی منداڵ زیاده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نها خۆشی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر تورهبوونو ترسیش جێبه‌جێده‌بێت، چونكه خۆشی له‌م جۆره ههڵچونانهدا دوای نه‌مانی رووده‌دات (مرح) به‌باشترین جۆری چاره‌سه‌ری سروشتی داده‌نرێت، چونكه دڵه‌راوكێ كه‌مده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته‌هۆی خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یی .
2-هه‌ڵچون جۆرێكه لهجۆرهكانیگهیاندن:
منداڵ ده‌توانێت هه‌سته‌كانی بگه‌یه‌نێت بهدهوروبهرلهرێگای ده‌ربرین، لهدهموچاوو جه‌سته‌ییدا، كه‌هاوشانی ههڵچونهكانه، ههڵونهكانیش بهئامرازی ده‌ربرینی گرنگ له‌لای منداڵ داده‌نرێت، به‌تایبه‌تی له‌لای ئه‌وانه‌ی كه ئاخاوتنیان سنورداره‌و ناتوانن به‌قسه هه‌موو شتێك بدركێنن .
3-هه‌ڵچونه‌كان تێكه‌ڵی چالاكیه هزریه‌كان ده‌بن .
سهرنجو نێگهیشتنو یاده‌وه‌ری له‌چالاكیه هزرییه‌كان بهشێوههیكی نێگه‌تیف كاریگه‌رده‌بن بهههڵچونه ناخۆشه‌كان ،له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش كرده‌ی منداڵهكهلهخوار ئاستی توانا هزریهكانیهوه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كێشه‌ی دڵه‌راوكێ‌و خه‌فه‌كردن وئیرهیكردنی هه‌بێت، به‌به‌رده‌وامی كارده‌كاته‌سه‌ر ئاستی فێربوون له‌قوتابخانه.
4-هه‌ڵچونه‌كان سه‌رچاوه‌ن بۆ ههڵسهنگاندنیخۆیی وكۆمه‌ڵایه‌تی.
ههڵچونهباوهكانی منداڵ‌و شێوازی ده‌ربرین به‌شێوه‌یه‌كی په‌سه‌ند، یاخود ناپه‌سه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، بنچینه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دهوروبهربۆ ئه‌و منداڵه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی خودی تاك بۆ خۆی .
5-هه‌ڵچونه‌كان كارده‌كه‌نه سه‌ر تێروانینی منداڵ بۆ ژیان .
تێڕوانینی خودی منداڵ بۆ رۆڵی لهژیانو جێگای له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا، به‌شێوه‌یه‌كی دیار كاریگه‌ری ده‌بێت به‌جۆری هه‌ڵچونی زاڵ له‌سه‌ری له‌ترس، یاخود خۆشی، یاخود شهرمو… هتد، ئه‌گه‌ر هه‌ستی بهشهرمكرد، ئه‌وا گونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی لاواز ده‌بێت .
6-هه‌ڵچونه‌كان كارده‌كه‌نه سه‌ر ئاوێته‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی .
هه‌ڵچونه خۆشه‌كان وه‌ك سۆزی هانی منداڵ ده‌ده‌ن بۆ كارلێكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام هه‌ڵچونه ناخۆشه‌كان، وه‌ك توره‌بوون، ئیرهیبردن، حه‌سودی، له‌رێگایانه‌وه منداڵ فێرده‌بێت، كه‌پێویسته هه‌ڵسوكه‌وتی بگۆرێت بۆئه‌وه‌ی په‌سه‌ندبێت له‌لای كه‌سانی ده‌وروبه‌ری .
7-وه‌ڵامدانه‌وه ههڵچونیهكان بهدوبارهبوونهوهیان ده‌گۆڕێن بۆ خوو.
دوباره‌كردنه‌وه ده‌ربرینی هه‌ڵچون، له‌لایه‌ن منداڵ كه‌ده‌بێته هۆی تێربوون، گههشهدهكات به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌ربرینه ببێته خولای منداڵه‌كه، ئه‌و منداڵه‌ی كه‌ده‌زانێت مه‌زاجی توند، ئامرازێكی ئاسان‌و خێرایه بۆ ده‌ستكه‌وتنی مههبهستهكهی، له‌وانه‌یه دوباره‌ی بكاته‌وه له‌هه‌ڵوێستێكی هاوسێوهدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی بهخوبونی ئه‌م ههڵسهكهوتهو لابردنی گران ده‌بێت .
8-هه‌ڵچونه‌كان شوێنه‌وار له‌سه‌ر دهربرینهكانیروخسار به‌جێده‌هێڵن.
ههڵچونهخۆشهكان شێوه‌ی ده‌موچاو جوان ده‌كه‌ن، خۆشی دهبێتههَوی ده‌ربرینی ده‌موچاو لهرازیبون .
9-هه‌ڵچونه‌كان گاریگه‌ریان له‌سه‌رباری ده‌رونی هه‌یه .
هه‌ڵچونه‌كان گاریگه‌ری له‌سه‌رباری ده‌رونی ده‌بێت له‌ناو ماڵ، قوتابخانه، گه‌ره‌ك، هاورێ یاریكردن، ئه‌ومنداڵه‌ی مه‌زاجی تونده، كارده‌كاته‌سه‌ر دهوروبهرهكهیو خوشك‌و براكانی بێزارده‌كات، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ده‌بێته بوونی هه‌ستێكی گشتی به‌نائارامی .
ڕۆڵی دایكان و باوكان و مامۆستایان، له‌گه‌شه‌كردنی هه‌ڵچوون
پێگهیشتنو فێربون، رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌ڵچونه‌كانی منداڵ، به‌ڵام پرۆسه‌ی فێربون كارێكی مه‌زن ده‌كاته‌سه‌ر گه‌شه‌ی هه‌ڵچوونه‌كان، چونكه ده‌توانین كۆنترۆڵی بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌ی پێگه‌یشتنه‌وه، كهبهگران كۆنترۆڵ ده‌كرێت، دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایان ده‌توانن به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه منداڵ فێری چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵچوونه‌كانیان بكه‌ن :
1-رێگای فێربوون‌و ئاره‌سته‌كردنی ڕاسته‌وخۆ.
2-بهرێكخستنو له‌باركردنی ژینگه‌ی منداڵ .
3- به‌به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری جهستهیییو ده‌روونی بۆ منداڵ، هه‌روه‌ها باوكان‌و دایكان‌و مامۆستایان ده‌توانن منداڵ فێری وه‌ڵامدانه‌وه ههڵچونیهكان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی فێربون، له‌ڕێگای لاسایكردنه‌وه‌و مهرجداریهوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان، خۆیان ببن به‌نمونه‌ی ڕه‌وشتی په‌سه‌ندكراوی ئهوانو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ سه‌ر ڕه‌وشتی منداڵان، به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ڵچونه‌كان ده‌رببڕن،له‌ئاستی منداڵه‌كانیان، چونكه منداڵ به‌رده‌وام لاسای گهورهدهكاتهوه، له‌ڕوی ده‌ربڕینی هه‌ڵچونه‌كان، هه‌روه‌ها پێویسته ژینگه‌ی له‌بارو گونجاو بڕه‌خسێنرێت بۆ ،پێكهێنانی سیفاتی هه‌ڵچونی په‌سه‌ندكراو له‌لای منداڵ ،پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن، كه‌ئه‌و ههڵچونانهی كه‌منداڵ ده‌ریده‌بڕێت جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌ڵچونه‌كانی كه‌سێكی گه‌وره‌دا هه‌یه، كهدهریدهبڕێت، ئه‌و منداڵانه‌ی كههاوتهمهنی یه‌كترین وه‌كو یه‌ك، وه‌ڵامی هه‌ڵوێسته هه‌ڵچوونه‌كان ناده‌نه‌وه، وجیاوازی تاكایه‌تی، له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته هه‌ڵچونه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی جیاوازی له‌ئاستی پێگهیشتنو فێربوونه‌وه.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ست خؤش hanw

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor swpas barezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه