.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هاوسه‌رگیری له نێوان خزماندا
ئا: ئازاد جه‌لال
به پێی وته‌ی به‌شێك له به‌شداربووانی ئه‌م ڕاپۆرته شووكردن به خزمی نزیكی وه‌ك ئامۆزا‌و پورزا شتێكی په‌سه‌ند نییه و ژیانێكی نوێ ناهێنێته ئاراوه، به‌شێكی تر ئه‌وه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌و بۆچونیان وایه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوانیاندا نییه. له ڕووی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و جۆره زهواجانه مه‌رغووب نین. هاوكات له سۆنگه‌ی ئاینییه‌وه ئه‌و شێوه‌یه له (په‌سه‌ند نییه). واته كه‌راهه‌تی هه‌یه.
خزم له ورده‌كارییه‌كانی ژیانت به‌ئاگایه
به‌شێك له كچان حه‌زیان ده‌كرد شوو به كه‌سێك بكه‌ن كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر بوایه نه‌ك هه‌ر له بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان، ڕازاو ئه‌حمه‌د( 34) ساڵ هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له دوای شووكردنییهوه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ژیانی ئه‌ودا ڕووی نه‌داوه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له ماڵی خۆیانه‌وه هاتۆته ماڵی مامی وتیشی “دوای زه‌واج هه‌مان ژیانی ڕۆژانه‌مه كه له زه‌مانی كچێنی بهڕێمكردووه، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌و دووباره بووه‌ته‌وه“.
ڕازاو باسی له‌وه‌شكرد له كاتی ڕوودانی كێشه‌ی خێزانی‌دا نهێنییه‌كانی ژیانت لای هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌یه‌و كه تووڕه بوو به ڕووتدا ده‌داته‌وه، كه له‌وانه‌یه كه‌سی بێگانه به‌م ورده‌كارییانه ئاشنا نه‌بن.
ڕوانگه‌ی ته‌ندروستی
به‌شێكی تر له كچان وه‌ك خۆیان هێمای بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی شوویان به ئامۆزای خۆیانكردووه، به‌ڵام ته‌نها كێشه‌ی ته‌ندروستییان بۆ دروستبووه، ده‌نا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه. ئه‌وه‌تا (ته‌ڵا عومه‌ر)ژنێكی ته‌مه‌ن 28و خاوه‌نی سێ منداڵه، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات كچێك‌و دوو كوڕی هه‌یه ته‌ڵا وتی” كچه‌كه‌م شه‌ش ساڵه‌و ته‌ندروستی زۆر باشه‌و كوڕێكم ته‌مه‌نی پێنج ساڵه تا ئێستاپێی نه‌گرتووه”. كه ئه‌مه بێتاقه‌تی كردووم، هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك خۆی باسی ده‌كات “من‌و مێرده‌كه‌م ئامۆزای هه‌قی یه‌كترین، هیچ جۆره كێشه‌یه‌كمان نیه، ته‌نها ئه‌و منداڵه‌مان نه‌بێت، چونكه له‌و ته‌مه‌نه تێپه‌ڕیوه كه پێ نه‌گرێ، دكتۆره‌كان ئه‌ڵین: ئیسكه نه‌رمه‌ی هه‌یه، واته ئیسقانی نه‌رمه، ته‌ڵا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه زۆربه‌ی ئه‌و دكتۆرانه‌ی كه سه‌ردانمان كردوون له ئه‌نجامی پشكنینی خوێن‌و پشكنین درێژخایه‌ن بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی منداڵه‌كه‌م ،ئه‌وه‌یه كه ئێمه خزمی یه‌كترین و هه‌ندێكیان ئه‌ڵین: ئه‌گه‌ر منداڵی ترتان بێت به هه‌مان شێوه‌ی كوڕه‌كه‌تان ده‌رئه‌چێت .” ده‌رباره‌ی ژیانی هاوسه‌ریشیان ته‌ڵا وتی”هه‌رچه‌نده زۆر ئاسووده‌م به‌ڵام، خراپی ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌مان ئاسووده‌ییی شێواندووم“.
به پێێ ئامارێكی تایبه‌تی، به‌شی سالاسیما كه تا مانگی سێی ساڵی 2009 (581) نه‌خۆشی تووشی سالاسیما له‌و كۆمه‌ڵه‌یه ناویان هه‌یه.
به پێی وته‌ی به‌شداربووانی نێو ڕاپۆرته‌كه به‌شێك له‌و كچانه كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا به‌شدارییانكردووه هه‌ر له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنه‌وه دراون به ئامۆزا‌و پورزای خۆیان، هه‌ندێكیان ژیانێكی ئاسایی به ڕێده‌كه‌ن. به‌شێكی تریان وه‌ك خۆیان باسی ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان ساغ‌و سهلامهتنو هیچ نهخۆشییهكییان نییه. ئه‌وه‌تا گه‌لاوێژ(23) ساڵ باس له‌وه ده‌كات كه له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه شووی به پورزاكه‌ی خۆیكردووه و پشكنینه‌كانیشیان پاك بووه وتیشی “دوو منداڵمان هه‌یه سوپاس بۆ خودا ته‌ندروستییان زۆر باشه“.
ڕوانگه‌ی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی
شاره‌زایانی بواری دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و جۆره زهواجانه به سه‌ركه‌وتووتر ناو ده‌به‌ن كه به زه‌واجی كراوه ناوده‌برێ( واته له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆتدا ئه‌نجامده‌درێت) . سوركێو شه‌ریف ـ ڕێنماییكاریی ده‌روونی باس له‌وه ده‌كات كه زه‌واجی نێوان خزم داهێنانو تازه‌گه‌ری تیا نییه، وتیشی ” له ڕووی ده‌روونییه‌وه ئه‌و كچه خۆی بۆ داهاتوویه‌كی نادیار ئاماده ناكات، وا بیر ده‌كاته‌وه كه ته‌نها له ماڵی باوكییه‌وه ده‌چێته ماڵی مامی یا پورزای یا ئامۆزای”. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه له نهێنییه‌كانی یه‌كتر شاره‌زان و ده‌یده‌نه‌وه به ڕووی یه‌كتردا سوركێو وتی “بێگومان هه‌موو خێزانێك كه‌م تا زۆر ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی خێزانی ده‌بێته‌وه له كاتی ئه‌و كێشانه‌دا پیاوه‌كه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری وه‌ك پێویست نه‌بوو هه‌زارو یه‌ك وشه‌ی ناشیرین ده‌داته‌وه به ڕووی ئه‌و كه‌سه‌دا كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی“.
تۆێژهره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش هه‌مان دیدو بۆچونیان له مه‌ڕ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری له نێوان خزماندا هه‌یه‌و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سۆنگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه “قه‌در” یان كه‌متره، سه‌رنجیشیان له سه‌ر ئه‌و په‌نده هه‌یه كه ده‌ڵێیت” خزم گۆشتت بخوات ئێسقانت ناشكێنێت”. ئاكام عوسمان ـ ده‌رچووی به‌شی كۆمه‌ڵناسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ژیانی هاوسه‌رێتی سۆز‌و خۆشه‌ویستییه، ئه‌م سۆز‌و خۆشه‌ویستییه له ئه‌نجامی پێكه‌وه بوونی زۆر‌و شاره‌زایی له نهێنییه‌كانی یه‌كتر كاڵ ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌و وتی: هه‌ندێ جار خزم نه‌ك هه‌ر ئێسقانت ده‌شكێنێت، به‌ڵكو له ناوت ده‌بات. چونكه ئه‌و ئامارانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌ستدرێژی سێكسی له نێو خزمدا له كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كاندا هه‌یه.
ڕوانگه‌ی ته‌ندروستی
به وته‌ی شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستیش هاوسه‌رگیری له نێوان خزمدا ده‌بێته هۆۆ توشبوون به نه‌خۆشی قورس‌و هه‌میشه‌یی، هۆشیار وه‌ك كوڕێك كه دایك‌و باوكی خزمی یه‌كترین، باسی له‌وه كرد كه 3 خوشك‌و دوو برای هه‌بووه له كۆی ئه‌و منداڵانه، كوڕوكچیكیان نه‌خۆشی (هیموفیلیا)یان هه‌بووه “یه‌كێكیان له‌ته‌مه‌نی بیست ساڵیداو ئه‌ویتریان له ته‌مه‌نی ده ساڵیدا به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه مردوون. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو به پێی وته‌ی شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر جینی خراپ له نێوان دوو هاوسه‌ردا یهكبگرێ، ئه‌وا نه‌خۆشی ده‌گوێزرێته‌وه بۆ منداڵ. زۆرێك له‌وانه‌یش كه تووشی نه‌خۆشی سالاسیما بوون ئامۆزا‌و پورزای یه‌كتر بوون . ئه‌ژی ئه‌حمه‌د – سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سالاسیمای كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی سالاسیما بوون خزم‌و كه‌سی یه‌كترن.
دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م زانیارییانه بۆ كچان‌و كوڕان، كه‌چی هه‌ندێ له كچان هێشتا پێیان خۆشبووه كه شوو به خزمی خۆیان بكه‌ن.
شیرین ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ كوڕێكی بێگانه‌دا پێكهێناوه ، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵی: حه‌زم ده‌كرد هاوسه‌ره‌كه‌م خزمێكی نزیكی خۆم بوایه ئه‌و هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ” ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خزمدا باشتره ،چونكه شاره‌زایت له ههڵسوكهوتو سروشتی ئه‌و خێزانه پێویست به‌وه ناكات، كه پرسیاری ئه‌و خێزانه له كه‌س بكه‌یت”. وتیشی ” له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا كه ئه‌مه حه‌زی خۆمه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا زۆر ئاسوده‌م و كێشه‌م نیه“.
ڕوانگه‌ی ئاینی
شاره‌زایانی بواری ئاینیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه له سۆنگه‌ی ئاینییه‌وه، باشتره هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سی دووردا بكرێ واته هاوسه‌رگیری له نێوان خزمدا نه‌بێت ، له ڕووی شه‌رعیشه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خزمدا حه‌رام نییه، به‌ڵام باش نییه واته په‌سه‌ند نییه.
مامۆستا مه‌لا عه‌لی - پیش نوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وتی ئازادی له سلێمانی ده‌رباره‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵا خزمه نزیكه‌كاندا وتی” هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خزمه نزیكه‌كاندا واته (زواج الاقارب) ئه‌م جۆره زه‌واجه له ئاینی ئیسلامدا ڕێگا پێدراوه‌و ئه‌كرێ بكرێت ، به‌ڵام (كه‌راهه‌تی) هه‌یه ، واته په‌سه‌ند نییه”. به‌ڕای ناوبراو هۆكاره‌كه‌ش له‌وانه‌یه ئه‌وه‌بێت كه ئه‌مه نه‌بێته دیارده‌و ببێته باو. دواتر كه‌س كچی خۆی نه‌دا به‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر.
شه‌ماڵ عومه‌ر – له تاقیگه‌ی خوێن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هاوسه‌رگیری نێوان خزمه نزیكه‌كان كێشه‌ی بۆ دروستكردوون . بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه وه‌ك شه‌ماڵ وتی: ته‌نها دهرزییهكهو بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌نوسرێ كه خوێنه‌كانیان دژن، شه‌ماڵ وتیشی ” ئه‌و ژن‌و مێردانه‌ی كه له یه‌ك پشتن خوێنه‌كانیان گونجاوه بۆ یه‌كتری به‌ڵام نازانرێ كه جینه‌كانیان خراپه، یان نا”.شه‌ماڵ باسی له‌وه‌شكرد كه
هه‌موو منداڵێك كه دروست ئه‌بێت به‌شێكی له دایكێتیو به‌شێكی تری له باوكی له ڕێگای یه‌كگرتنی كرۆمۆسومی هه‌ر دوو لاوه منداڵ دروست ده‌بێـت، له هه‌موو كرۆمۆسومَیك جینی باش‌و جینی خراپی تیادایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و جینه خراپه له هه‌ر دوو لابێت، ئه‌وه منداڵی زگماك دروست ده‌بێت، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ویراسییان هه‌بێت ئه‌وكاته له‌ڕێگای دایكوباوكهكهوه به هۆی كۆمۆسۆمهوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ منداڵه‌كانیان ،.”
به بۆچوونی ئه‌و ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه نه‌كرێت باشتره، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ویراسی له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا هه‌بوو. چونكه وه‌ك ئه‌و وتی جینه‌كان هه‌ڵگری سیفاتی بۆماوه‌یین.
كوڕێك: تۆ باڵابه‌رزی ئامۆزا تۆ بۆ من فه‌رزی
به‌شێك له كوڕان له‌سه‌ر داوای ماڵه‌وه‌یان و به بێ ویستی خۆیان كچه خزمی خۆیان هێناوه، وه‌ك به‌شێك له كوڕان باسی ده‌كه‌ن به‌هۆی جوانی كچه خزمه‌كانیانه‌وه بووه . سه‌ردار (22) ساڵ باس له‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی سێ ساڵه ژیانی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ خزمێكی خۆیدا پێكهێناوه . ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ش له‌سه‌ر داوای دایكی كوڕه‌كه بووه. هه‌ندێكی تر له كوڕان به ویستی خۆیان ژیانی هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ خزمهكانیاندا دروستكردووه. به‌ختیار (24)ساڵ ده‌ڵێت “هه‌ر كه فامم كرده‌وه كچه ئامۆزاكه‌م بینی چووه دڵمه‌وه‌و به‌رده‌وام ئه‌م گۆرانییه‌م له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌وته‌وه( تۆ باڵا به‌رزی ئامۆزا تۆ بۆ من فه‌رزی ئامۆزا) ئێستاش هه‌ردووكمان زانكۆمان ته‌واو كردووه‌و ماوه‌ی یه‌ك ساڵه ژیانی هاوسه‌ریمان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا دروستكردووه. وه‌ك ئه‌و باسی كرد ژیانێكی ئاسووده‌و ئارامیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ته‌ی ئه‌وه‌ی بیستووه كه خێزانداره خزمه‌كان منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌ری نه‌خۆشییان هه‌یه له چاره‌نووسی ئه‌و كۆرپهیهیه ده‌ترسێ كه ئێستا له سكی دایكیدایه.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet babateke baswda hewadarm hamesha sarkawtw betw be bashman nakaet la babata baswdakant
alan 

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه