.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










سه‌باره‌ت به سه‌ردانی مالیکی بۆ کوردستان
دیاره لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ردانی مالکی بۆ هه‌رێمی کوردستان و دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ گه‌وره‌به‌رپرسان و سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره سه‌رکردنی ئه‌و پرسهگرینگانهی که هه‌روا به ههڵاوهسراوهیی له نێوان به‌غداو هه‌ولێردا ماونه‌ته‌وه ، هه‌ر وه‌ک روون و ئاشکرایه بۆ هه‌موو لایه‌ک، سه‌ردانی ئاماژه پێکراویش له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقی فیدڕاڵ، نه‌توانراوه بگهنهئاکامێکی ئه‌تۆ که له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری سیاسی داهاتووی وڵات دابێت.
هه‌ر وه‌ک زۆر له شاره‌زایانی سیاسی هه‌رێم و ناوچه‌که سه‌ردانی مالکیان بۆ سلیمانی زیاتر بۆ وه‌ده‌ست هێنانی کۆده‌نگی و پشتیوانی گشتی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان و گه‌لی کورد سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئێراقی فیدڕاڵ لیکداوهتهوه و بهڕێزمالکی و نیزێکانی له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات دا، ده‌مێک بوو هه‌ستیان به‌قه‌یرانی سیاسی و ئیداری له لایه‌ن ناوه‌ند و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان کردبوو، که‌چی پێشترمهیلیان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا که زۆرتر له نیازی ده‌سه‌ڵات ویستیان سه‌رچاوه ده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان سه‌ردانی کوردستان بکات و له نیزێکه‌وه و له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌و بواره‌دا دیالۆگ بکات.
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئێراق و پێ‌و و شوێنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورد به هه‌موو قهوارهسیاسیهکانیهوه شوێنی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گۆڕینی ته‌رازوی هێزله پارلمانی ئێراق داههیهو هاوپه‌یمانێتی له گه‌ڵ کورد گرینگی و ئیستڕاتیژی سیاسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی پۆستهکلیدیهکان دا. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه واته ڕۆڵی سه‌رکردایه‌تی سیاسی و هاوکاری و هاوپه‌یمانی لایهنهکوردیهکان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئێراق دا بۆ جارێکی‌تر ده‌توانێت ده‌وری کاریگه‌ریان له سه‌ر رووی گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات له به‌رژه‌وه‌ندی کورد نیشان بدا . ئێراقی فیدڕاڵ ئێستا به‌قۆناخێکی ههستیارو چاره‌نووس سازدا هه‌نگاو ده‌نێ و هه‌موو لایه‌نه‌سیاسی یه‌کانی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له فیکری دیتنه‌وه‌ی هاوبه‌ندی خۆی له گه‌ڵ لایه‌نی به‌هێزو خاوه‌ن کورسی دایه. کوردیش وه‌ک لایه‌نێکی به‌هێزو یه‌ک ده‌نگ بهشێوێن هاوپه‌یمانێک داده‌گه‌ڕێت که له‌و ڕێگایه‌وه به‌هه‌موو ئامانجه سیاسییه‌کانی بگات و له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند دا بگاته پێک هاتنێکی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که هه‌روا بێچارهسهرکردن ماونه‌ته‌وه.
هه‌ر تاکێکی سه‌ربه‌خۆی کورد،به‌سیاسی و ڕۆشنبیره‌کانیه‌وه که له نیزێکه‌وه روداو ئاڵوگۆرهسیاسی یه‌کانی وڵات لێک ده‌ده‌نه‌وه، خوێندنه‌وه و تێڕوانینی خۆیان له پێناو خزمه‌ت کردن به دۆزی ره‌وای گه‌لی کوردستان بخه‌نه‌رو و به‌به‌رچاو روونیه‌وه ئامانجی سه‌ردانی مالکی لێک بده‌نه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وردی پێگه‌و شوێنی کورد له ئاستی گۆڕانکاریه‌کانی وڵات دا بکرێته هه‌وێنی ڕاگه‌یاندنی ئازاد‌و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان بێته به‌ردی بناخه‌ی جه‌وهه‌ری سیاسی هه‌ر ڕێککه‌وتنێکی سیاسی و دیپڵۆماسی هه‌رێم له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌ن و کوتلانه‌ی که پێشوه‌خت له پێناو دابین کردن و به‌ڕێوه‌بردنی یاسای گشتی وڵات و چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو ئهومهسهلانهی که له مێژساڵه کێشه‌و ناکۆکی سیاسیان له‌سه‌ره به نووسراوه کورد بگاته ڕێککه‌وتنێک و له پاش پێک هێنانی حکوومه‌تێکی نوێ له دوای هه‌ڵبژاردنی پارلمانی دا کێشهههڵاوهسراوهکان دیزهبهدهرخۆنهنهکرێن و فیدای قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان نه‌کرێن، هه‌ر چه‌ند به‌ڕاستی نێوێنه‌رانی لایه‌نه‌سیاسی و کوتله‌کانیش زۆر جێگای سیقه نه‌ماوه‌ن و له هه‌ر کاتێک دا که بواری سیاسی مه‌جالیان بۆ بڕسخسێنێ، دژایه‌تی خۆیان بۆ کورد و مافه‌ڕه‌واکانی ئاشکراده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت که سۆزێکی ئه‌وتۆی ده‌ره‌وه له پشت خۆیان شکببهن.
سه‌ر هه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزیه سیاسی و ئابووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێراقی فیدڕاڵ دا، بۆ ئه‌و کاته ده‌گه‌ڕێته‌وه که" نووری مالکی " له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات دا وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقی فیدڕاڵ ده‌ستی به‌کارکرد، هه‌ر چه‌ند پێش پۆسته‌که‌ی به‌ڵێنی دا بوو که بۆ جێگیرکردنی بنه‌مای یاساگشتیه‌کانی وڵات کارده‌کات، به بێ جیاوازی سیاسی و ئاینی و ئه‌و پرسهگرینگانهش که جێگای باس و خواسی سیاسی حکوومه‌تی فیدڕاڵی ئێراقێ له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ، که یه‌ک له‌وان مادده‌ی 140 له ڕێگای دیالۆگه‌وه ده‌بێت ڕێگای گونجاوی چاره‌سه‌رکردنی بۆ بدۆزرێته‌وه. مالکی نه‌ک هه‌ر کارێکی ئه‌وتۆی بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی که پێشوه‌خت دابووی نه‌کرد، به‌ڵکو هۆکاری سه‌ره‌کی دروست کردنی ئه‌و بارگرژیهبوو که سێبه‌ری کێشا به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووریه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند دا.
چاوه‌ڕوانناکرێت ئه‌و سه‌ردانه دوو ڕۆژه‌ی ئاغای مالکی بتوانێت کلیلی چاره‌سه‌رکردنی هه‌مووی ئه‌و کێشهههڵاوهسراوانهبێت که بیرورای زۆر جیاوزی له‌سه‌ره. یه‌ک له‌وان و که‌ڕه‌نگه به‌جه‌وهه‌ری ئه‌سڵی کێشه‌و ناکۆکیه‌کانی حکوومه‌ت و هه‌رێمی کوردستان وه‌سف بکرێت، مه‌سه‌له‌ی شاری که‌رکوک و دیاری کرانی ئه‌و سنوور‌و سهراورده جوغڕافیانهی که به‌هۆیه‌وه سنووری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی قه‌ڵه‌مڕه‌وی کورد دیاریده‌کات و ئه‌و شاره کوردنشینهش بۆ هه‌میشه له ململانه‌ی سیاسی و بازرگانی ڕزگاری بێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستان.
کورد و سه‌رکردایه‌تی سیاسی به‌له‌به‌ر چاوگرتنی روداوه‌کانی ڕابردوو که له ئاستی په‌یوه‌دنیه‌کانی دا له نێو پارلمانی وڵات و قهوارهسیاسییهکانیتر دا بۆ دروست بوو هاروه‌ها ئه‌و به‌زمه‌ی که به‌هۆی مالکی و عهڕهبهشۆڤێنیستهکانی تره‌وه له نێو ئه‌و قه‌واره سیاسی وفیدڕاڵیهی ئێراقێ دا به‌سه‌ری هاتووه له بیربکاو چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ک به‌ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی دا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕال دا نه‌کاو لێدوانه‌کانی سه‌درو رهوتهکۆنهپهرستهکهی له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ مهسهلهسیاسی یه‌کانی ئێراقی داهاتوو دا به‌هێند نه‌گرێت.
مالکی هۆکاری هه‌مووی ئه‌و کرژی و ئاڵۆزیانه بوو که ڕاستهوخۆکاریگهری ئه‌رێنیان له‌سه‌ر زۆر یه‌ک له‌و مهسهلانهههبوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گیروگرفتی له به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنی ماده‌ی 140 که تایبه‌ته به‌ئاسای کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی شاری "که‌رکوک" و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دروست کرد و گوێڕایه‌ڵ و پابه‌ندی به هیچ یه‌ک له بنه‌ما گشتیه‌کانی یاسای سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی وڵات نه دا ، و هه‌تا ناوبراو هه‌موو هه‌ولێکی تێکده‌رانه‌ی له‌و بواره دا.
مالکی و هاوبیرانی ده‌یانهه‌وێت بۆجارێکیتر داخوازهرهواو به‌رهه‌قه‌کانی گه‌لی کوردستان بکه‌نه پلیکانی سه‌رکه‌وتن و گهئیشتنیان بۆ سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات له داهاتووی سیاسی ئێراقی فیدڕاڵ دا و ئه‌و سه‌ردانه‌ی کوردستانی زیاتر ئامانجی سیاسی خۆی و حیزبه‌که‌ی له پشتهوبوو هه‌تا هه‌ست و سۆزی بۆ لای کێشه‌ی سیاسی کورد،ده‌یهه‌وێت بۆ جارێکی‌تر له ڕێگای هاوبه‌ندی و پشتیوانی لیستی کوردستان پێی له پۆسته‌که‌ی گیربکاتهوه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارڵمانی دا.
هه‌تا له‌و سه‌ر دانهشیدا، ئه‌وه‌ی سه‌لماند که تاکوێ باوه‌ڕی به نێوه‌رۆکی حکوومه‌تێکی یه‌کگرتوو و فیدڕاڵ یه، هه‌ر ئه‌وه‌ی که پێی نه‌نایه نێو جوغڕافیای شاری هه‌ولێر که پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانه و هه‌موو دام و دازگاکرینگو شهرحیهکان له وێوه به‌رنامه‌و پرۆسه سیاسی،ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان داده‌ڕێژن و وه‌ک ئه‌رکی نیشتیمانی به‌ڕێوه ده‌برێت، له‌لای ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد مانا‌و مه‌فهومی خۆی هه‌یه‌و، به‌ومانایه که مالکی باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و یاسای حکوومه‌تی هه‌ڕیم نیه. لێره‌دا مێژووی نوێی گه‌لی کوردستان بۆ قۆناخی نوێی خه‌بات ئه‌رکێکی گه‌لێک گرینگ ده‌خاته سه‌رشانی سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مه‌سعودبارزانی که هه‌ر وه‌ک به‌مرۆڤێکی سیاسی وژیرو نیشتیمانپارێزناسراوه و ڕوداو هاڵوگۆڕهخێراو وچاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کانی ئێراق به‌دڵنیایه‌وه ده‌خاته ژێرتیشکی لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌یان به‌ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی دا بۆ ده‌کات .
هه‌ر چه‌ند له میدیاکانی هه‌رێمه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه که له سه‌ر پرسی پێشمه‌رگه به ڕێککه‌وتنێک گهئیشتوون ، به‌ڵام هیچ لایه‌ک ئاماژه‌ی به نێوه‌رۆکی ئه‌و پێک هاتنه نه‌داوه و روون نیه که نێوه‌رۆکی ئه‌و ڕێککه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندی کورد و هێزی پێشمه‌رگه‌دایه یان ئاکامی پێچه‌وانه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت. هه‌موولایه‌ک ده‌زانن که هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک ناوه‌ندێکی به‌رگری و پاڕێزگاری له بهرژهوهنیهنهتهوایهتیهکانمان زۆر گرینگه و به بێ بایخ سه‌یر کردنی ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ڕۆژهڕهشهمێژوویهکانی کوردمان له بیر کردبێ و به بڕیاری خۆمان ئه‌و ده‌سکه‌وته سیاسیه‌ی که به‌ده‌ست هاتووه زه‌مینه‌ی له ده‌ست دانی بۆ بخوڵقێنین.
مالکی که ئێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پارلمانی هه‌نگا و ده‌نێت و هه‌ست به‌نیگه‌رانی پۆسته‌که‌ی خۆی ده‌کات، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد که ئامانجیان چه‌سپاندنی مافی فیدڕاڵی بۆ هه‌ڕێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئێراقێکی یه‌کگرتوو و ئازاد دا یه، به قازانجی خۆی که‌ڵک وه‌ربگرێ و بۆ جاڕێکیتر به ئامانجه شاره‌وه‌کانی خۆی بگات.
به‌ڵام به‌باوه‌ڕی خۆم وه‌ک تاکێکی کورد که له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا به مافی خۆمی ده‌زانم ڕوابۆچوونی خۆم بخهمهرو له ئاستی ڕاگه‌یاندنی گشتی کوردستان دا، ده‌توانم زۆر به‌ڕاشکاوی بڵێم که ئیدی کورد و سه‌رکردایه‌تی سیاسییه‌که‌ی که زۆر زیاتر له ئێمه مانانێک به‌په‌رۆشی کێشه‌ی سیاسی ونه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردستانن، به‌بێ مه‌رجی سیاسی و ڕێککه‌ونێکی پێشوه‌خت ناکه‌ونه ژێرکاریگه‌ری روداو ئاڵوگۆڕهسیاسیهکانی ئێراقی فیدڕاڵ.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردیش لێی چاوه‌ڕوان ناکرێت ، سیاسه‌تی پاوانخوازانه و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئاغای نووری مالکی یان له بیر بچێ و ئه‌و سه‌ردانه‌شی ناتوانێت ته‌رازووی سیاسی و دیپڵۆماسی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ئاره‌زووه‌کانی دا بگۆڕێت. کورد و سه‌رکردایه‌تی سیاسیه‌که‌ی شوێن که‌وتووی ئامانجێکی گه‌وره‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ین و به هه‌ڵبژارنه‌وه‌ی دووباره‌ی بهڕێزسهرۆک بارزانی بۆ پۆستی سه‌ڕۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نیشانه‌ی بایخدانی گه‌لی کورده به مافی سیاسی و به‌رانبه‌ریان له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له ئێراقی فیدڕاڵ دا.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






destekant xosh kak baran serkewtw bit


له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆش به‌رێز بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته به‌لام تکایه به‌رێز ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بکه تا مافی خاوه‌ن بابه‌ت نه‌خورێت له‌گه‌ل ریزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نییه