❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لە هەولێر خەڵاتی باشترین بێژەری ساڵی 2009 درا بە (دەشنێ موراد)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-13 13:42:46

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

لە هەولێر خەڵاتی باشترین بێژەری ساڵی 2009 درا بە (دەشنێ موراد)

سەرچاوەیەکی نزیک لە هونەرمەند (هەڵکەوت زاهیر) رایگەیاند : سەر لە بەیانی 11/8 لەلایەن هونەرمەند (هەڵکەوت زاهیر)  راوێژ کاری هونەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسینگەی هونەری سەرۆکی حکومەت، لە تەلاری ئەنجومەنی وەزیران، خەڵاتی باشترین پێش کەشکار  و بێژەری tvی بەخشی بە (دەشنێ موراد) بۆ ساڵی (2009)، وەک باشترین بێژەری ئەم ساڵە.ئەو خەڵاتە لە ئەنجامی ئەو هەوڵ و ماندوو بوونانەی (دەشنێ) لە میانەی کار کردنی دا لە تەلفزیۆنەکانی کورستان، بە تایبەتی لە (کۆرەک tv) کە رۆڵێکی زۆری هەبووە لە پێشکه‌شکردنی چەند بەرنامەیەکدا.


جێگەی ئاماژە بۆ کردنە ئەوە یەکەم جارە لەلایەن نووسنیگەی هونەریی سەرۆکی حکومەتی هەرێم خەڵاتێکی لەو جۆرە پێش کەش بە بێژەرێکی کوردی دەکرێت.لەم بارەیەوە (دەشنێ موراد)  رایگەیاند : ئەمڕۆ بەیەکێک لە خۆشترین و جوانترین رۆژەکانی تەمەنم دەزانم، ئێستاکە دەزانم کە ماندو بوونەکەم بە خۆرایی نەڕۆیشتووە، ئەو رێزەی ئەمڕۆ لەمن گیراوە وائەزانم لە هەموو پێش کەشکار و هەموو راگەیاند کارێکی ئەم کوردستانە گیراوە، من وەک (دەشنێ) ناڵێم لە هەموو بێژەرەکانی کوردستان باشترم، بەڵکو ئەو رێزە وام لێدەکات، باشتر و بەردەوام تر بم، دڵسۆزانە تر بەتەنگ کارەکانمەوە بم، ئەو خەڵاتە ئەرکی قورستر کردم، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەم، بۆ ئەو رێزەی لە منیان گرت، هیوادارم ئەو هەنگاوانە بێژەران و پێش کەش کاران و راگەیاندکارانی دیکەش بگڕێتەوە، دووبارە سوپاسیان دەکەم.

چرا تیڤی
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-41f8710c7e.jpg

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net