.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













شه‌یتانه‌كان سه‌رچاوه‌ی خراپه‌ن له دونیادا
هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌كان بانگكه‌رانی شه‌ڕو تێكدانن له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌ر شه‌یتانه‌كه نه‌فسی مرۆڤ ئاره‌زووی له‌هه‌ر شتێك بێت بۆی جوان ده‌كات‌و خۆشه‌ویستی جنسی‌و پله‌و پایه‌شی له‌لا به‌هێز ده‌كات، جگه له خواستنی خۆسه‌پاندن‌و سته‌مكاری‌و شێواندنیش هه‌ر شه‌یتانه كه دوژمنایه‌تی‌و رق‌و كینه له‌نێو خه‌ڵكی دا په‌ره پێده‌دات‌و برا له‌برا جیا ده‌كاته‌وه‌و مێرد له ژن ده‌كات‌و ته‌نانه‌ت هۆزو تیره‌و كۆمه‌ڵه هه‌مه جۆره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامیش له‌یه‌ك داده‌بڕێت. خودای مه‌زن فه‌رموویه‌تی:
[وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُواْ الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ]([1])،
([1]) سورة الاسرا‌ء، الاية (53).
واته: به‌به‌نده‌كانم بڵێ له‌باشترینی قسه‌و گفتاریان هه‌بێت، چونكه به‌ڕاستی شه‌یتان له‌ڕێ ی قسه‌ی نابه‌جێیانه‌وه نێوانیان تێك ده‌دات‌و شه‌ڕو فیتنه‌و ئاژاوه‌یان له‌نێودا ده‌وروژێنێت) جا شه‌یتانیش نێوان براده‌ران‌و به وته‌ی ره‌ق‌و ئازارده‌ر تێك ده‌دات، كه هه‌ندێك جار له هه‌ندێك كه‌سه‌وه ده‌بیسترێت، بێ ئه‌وه‌ی هۆشیاری یه‌كی هه‌بێت له سه‌ر زیان‌و ئاسه‌واری ئه‌و وته ره‌ق‌و ناخۆشانه، هه‌روه‌ها بتوانێ ئیمانداران به‌وه‌ڵامی ئه‌و وته ره‌ق‌و ئازار به‌خشانه‌ش تێك ده‌دات، كه له به‌رامبه‌ریان دا ده‌گوترێته‌وه، ئیدی كه‌شی سۆز‌و خۆشه‌ویستی ده‌بێت به دوژمنایه‌تی‌و ناكۆكی، به‌ڵام وته‌ی خۆش‌و جوان شه‌یتان دوور ده‌خاته‌وه‌و زامی دڵانیش سارێژ ده‌كات.
هه‌ر شه‌یتان ئه‌و به‌و گومانیه ده‌خاته دڵی مرۆڤه‌وه كه گوایه به‌یارمه‌تیدانی هه‌ژاران‌و ده‌سگیرۆیی كردنیان حاڵ‌و سامان له‌ناو ده‌چێت، به‌مه‌ش فه‌رمانی به‌ده‌سكرتنه‌وه‌و چاوچنۆكی‌و به‌خیلی پێ ده‌كات‌و وای لێ ده‌كات سووربێت له‌سه‌ر به‌ندكردنی پاره‌و ماڵی ئه‌دانی زه‌كات به‌وانه‌ی شایسته‌و نه‌داران. هه‌روه‌ك خودا‌ش فه‌رموویه
[الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِالْفَحْشَاء]([1])،
([1]) سورة البقرة، الاية (268).
واته: بێگومان شه‌یتان به‌وه‌سوه‌سه‌كانی خۆی واتان تێده‌گه‌یه‌نێت، گوایه خه‌رج كردنی پاره‌و سامان له‌ڕێ ی خێردا ده‌بێته هۆی نه‌مانی سامان‌و هه‌ژاریتان بۆ په‌یدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها شه‌یتان به‌و وه‌سوه‌سانه‌فه‌رمانتان به‌كاری به‌دڕه‌فتاری‌و چاوچنۆكی پێ ده‌كات، مه‌ی خواردنه‌وه‌و قومار كردنیش له‌و كرداره هه‌ره گه‌نده‌ڵانه‌ن كه شه‌یتان فه‌رمان به كردنیان ده‌كات و سووره له وه‌سوه‌سه كردنی دا بۆ خه‌ڵكی، چونكه دوو ئامرازی دیارن له‌ئامرازه‌كانی سه‌رپێچی‌و تێكدان‌و دوژمنایه‌تی نێوان خه‌ڵكی‌و لادانیان له(یادو ) (ژكر) ی خودا.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه خودای مه‌زن فه‌رموویه:
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلاَمُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللّهِ وَعَنِ الصَّلاَةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ]([1])
([1]) سورة المائدة، الاية (90، 91).
،
واته: بێگومان مه‌ی‌و قومار‌و په‌رستنی به‌ردو شتی به پیرۆز دانراووبه‌خت گرتنه‌وه، چه‌ند كارێكی پیس‌و چه‌په‌ڵه‌ن له‌كاروباری شه‌یتان‌و ئێوه‌ش ده‌بێت لێ یان دووركه‌ونه‌وه، تاكو له‌زه‌ره‌ری دنیا‌و سزای ئاخیره‌تیش رزگار بن، به‌ڕاستی شه‌یتان ده‌یه‌وێت له‌ڕێ ی مه‌ی خواردنه‌وه‌و قومار كردنیتانه‌وه دوژمنایه‌تی‌و رق‌و كینه بخاته نێوانتانه‌وه له یادی خودا‌و نوێژه‌كانتان داببڕێت. جا ئایا ئیتر ده‌ست له‌م كارانه هه‌ڵده‌گرن. ده‌ست بڵاوی‌و به‌فیڕۆ خه‌رج كردنی پاره‌و پوولیش، یه‌كێكه له سیفه‌ته‌كانی شه‌یتان فه‌رمانی بۆ مرۆڤیش پێی ده‌كات چونكه ده‌ست بڵاوی ده‌بێته هۆی پێ نه‌زانین به نیعمه‌ت‌و باوه‌ڕ نه‌مان به به‌خششه‌كانی خودا هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی:
[إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُواْ إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا]([1])،
([1] ) سورة الاسرا، الاية (27).
واته كه‌سانی ده‌ست بڵاو هاوڕێ‌و هاوڕێبازی شه‌یتانن، شه‌یتانیش له‌و په‌ڕی سپله‌یی‌و نكولی كردنی نیعمه‌تی خودا دابووه.
ئه‌و تێكچوونه جنسی یه‌ش كه‌ئه‌مڕۆ له‌دنیادا بڵاوبۆته‌وه، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی داهێنانی جل‌و به‌رگی ته‌نك‌و ته‌سكی وه‌هاوه كه شوێنه رووته‌كانی جه‌سته‌ی ئافره‌ت‌و جوانی یه سه‌رنج راكێشه‌كانی ده‌رده‌خات‌و خه‌ڵكی به‌دڕه‌فتاری هانده‌دات هه‌ر له فه‌رمان پێدانی په‌نهانی ی شه‌یتانن. هه‌روه‌ها ئه‌و تێك چوونی ره‌وشتی یه‌ی له جیهان دا بڵاوه، كه له ئه‌نجامی كردنه‌وه‌ی یانه‌كانی شه‌وانه‌و خانه‌ی رووت‌و قووتانه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و پیاوان ژنان تیایاندا به‌بێ پۆشاك ده‌بینرێن‌و ئه‌و به‌دكاری‌و زیناو داوێن پیسی یانه‌ی نێو باڕه‌كان‌و تلیاك كێشان‌و ره‌وتی شێوانكارییان، هه‌موو له‌وه‌سوه‌سه‌كانی شه‌یتانن، خودا‌ش پێش روودانی ئه‌م هه‌موو به‌دكاریانه‌و پێش بڵاوبوونه‌وه‌و كه‌له‌كه‌بوون‌و زۆر بوونیشیان، هه‌واڵی پێ داوین‌و ئاگاداری كردووینه‌وه.
هه‌روه‌ك فه‌رموویه‌تی:
[يَا بَنِي آدَمَ لاَ يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَاتِهِمَا]([1])،
[1] سورة الاعراف، الاية(27).
واته: ئه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م وریا بن، شه‌یتان فریوتان نه‌داو گومراتان نه‌كات‌و وه‌ك ئه‌و فریودانه‌ی كه دایك‌و باوكی ی ئێوه ئاده‌م‌و حه‌وای پێ له‌به‌هه‌شت ده‌ركردن به‌ته‌فره‌دانیان له‌خواردنی به‌ری دره‌خته‌كه، جل‌و به‌ره‌گه‌كه‌یانی له‌به‌ر داماڵین‌و وایان لێ هات كه‌ئه‌وان واته-ئاده‌م‌و حه‌وا- عه‌وره‌تی یه‌كترببینین.
shifay quran


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه