.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















كوردستان جگه له نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، چه‌ند ئاینێكی تێدایه ئه‌و ئاینانه‌ش ئاینزای تایبه‌تیان لێ ده‌بێته‌وه، هه‌ریه‌كه له‌و ئاینانه‌ش رێسا و یاسای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، ژن و ژنخوازی له‌نێوان ئاینزاكانی كوردستان له هه‌ندێكیاندا هه‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه له‌وانی تردا یاساغه و كوشتنیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له كوردستاندا بۆ ئاینزاكان به‌كه‌متر ژن به یه‌كترده‌ده‌ن، هۆكاری ئه‌و پێنه‌دانه‌ش له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
ئاینی ئیسلام له دوو مه‌زهه‌بی سوننه و شیعه پێكهاتووه، له‌دێر زه‌مانیشه‌وه‌و له‌گه‌ڵ بوونی ئیسلامدا ئه‌و دوو مه‌زهه‌به له كوردستاندا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن كوڕان و كچانی ئه‌و دوو مه‌زهه‌به، ده‌توانن ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێن، ئاماره‌كانی هاوسه‌رگیری له‌و رووه كه‌من و ره‌نگه له شارێكدا، ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێنه‌په‌ڕن.
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه زۆرجار رێگربووه له به‌رده‌م پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كات سوننه ژنی به شیعه مه‌زهه‌ب نه‌داوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه شیعه به كه‌متر ژنیان له سوننه هێناوه.
مامۆستا ئه‌وین یه‌كێكه له‌و شیعه مه‌زهه‌بانه‌ی له كه‌لار نیشته‌جێیه، بۆ خۆی شوویكردۆته سوننه مه‌زهه‌بێك، ئه‌و له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری نێوان ئه‌و دوو مه‌زهه‌به، ده‌ڵێت: "ئێمه له بنه‌ماڵه‌ی خۆمان به كه‌متر بڕوامان به‌وه هه‌یه، كه بڵێین ئه‌مه شیعه‌یه‌و ئه‌وه سوننه‌یه، چونكه به بڕوای ئێمه ئه‌و دوو مه‌زهه‌به خاوه‌نی یه‌ك ره‌وتن ئه‌ویش ئیسلامه."
ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بۆخۆی ئێستا له‌گه‌ڵ مێرده سوننه مه‌زهه‌به‌كه‌ی ته‌واو رێكن و هیچ كاتێكیش باوه‌ڕیان به‌و جیاوازییه نی‌یه، كه ده‌وترێت له‌سه‌ر سوننه و شیعه.
خه‌تای كێیه؟
یه‌كێك له‌و گله‌ییانه‌ی ئێستا له سوننه مه‌زهه‌به‌كان ده‌كرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به كه‌متر بڕوایان به‌وه هه‌یه ژن بده‌ن به شیعه مه‌زهه‌به‌كان، مامۆستا ئازاد كه نیشته‌جێی كه‌لاره، یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه بۆ خۆی داوای كچێكی سوننه مه‌زهه‌بی كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شیعه‌یه كچه‌كه‌یان نه‌داوه‌تێ، به‌دڵشكاوییه‌وه وتی: "دڵنیام ئه‌وان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من شیعه بووم ئه‌و كچه‌یان نه‌دامێ، چونكه وتبوویان ئه‌و شیعه‌یه."
مامۆستا ئازاد جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، بۆ خۆی هیچ جیاوازییه‌ك نابینێت، له‌نێوان شیعه مه‌زهه‌ب و سوننه‌كاندا، چونكه ئه‌و دوو مه‌زهه‌به ئیسلامن و په‌یڕه‌وی ئیسلامیش جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌و شیعه مه‌زهه‌به كه سوننه‌كان ژنیان نه‌داوه‌تێ، داوایكرد مامۆستایانی ئاینی له‌و رووه‌وه، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن به نه‌هێشتنی ئه‌و بۆچوون وجیاوازیانه‌ی كه هه‌یه، چونكه ئه‌مه كار ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی كه شیعه‌و سوننه یه‌كتر بسڕنه‌وه.
گه‌نجێكی شیعه كه خۆی به كامه‌ران ناساند، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، سوننه مه‌زهه‌به‌كان كه‌متر ژن به شیعه ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌و هیچ كاتێك ئاماده نی‌یه سوننه مه‌زهه‌بێك ماره بكات، چوون سوننه زۆر جیاوازی ده‌كات.
مامۆستایه‌كی ئاینی سوننه مه‌زهه‌ب له گه‌رمیان، بۆ تێڕوانینی ئه‌هلی سوننه بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، له ئیسلامدا بۆ هاوسه‌رگیری پێویسته وه‌لی ئه‌مری كچه‌كه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بێت، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی دوو شاهید. سه‌باره‌ت به‌بۆچوونی ئه‌هلی سوننه‌ش بۆ هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌بی شیعه‌دا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئاساییه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاوسه‌رگیری ده‌كات، ده‌بێت هاوسه‌رگیری هه‌میشه‌یی بێت، نه‌وه‌ك هاوسه‌رگیری كاتی (سیغه).
له‌باره‌ی سیغه‌شه‌وه وتی: "ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه له‌لای ئه‌هلی سوننه دروست نی‌یه و تاوانه، به‌ڵام ئه‌وه لای شیعه هه‌یه و باوه."
له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سوننه‌شدا مامۆستایه‌كی شیعه مه‌زهه‌ب، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، پێدانی ژن به یه‌كتر له‌نێوان سوننه‌و شیعه‌دا جیاوازی نی‌یه، چونكه ئه‌م دوو مه‌زهه‌به له‌سه‌ر ده‌ستووری ئیسلام و قورئان ژن ماره ده‌بڕن.
ئه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی زیاتر جیاوازی ده‌كه‌ن و ژن به یه‌كتر ناده‌ن چی سوننه بێت یان شیعه له دین تێنه‌گه‌یشتون.
ژن و ژنخوازی له‌گه‌ڵ كاكه‌ییه‌كان
كاكه‌ییه‌كان له كوردستاندا زۆرن و خاوه‌نی مه‌زهه‌بی تایبه‌تی خۆیانن، تائێستاش توانیویانه سروته ئاینه‌ییه‌كانی خۆیان بپارێزن، به‌شێك له كاكه‌ییه‌كان له سنووری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر نیشته‌جێن، له‌گه‌ڵ ئیسلام چه‌ندین حاڵه‌تی ژن و ژنخوازیان ئه‌نجامداوه.
باوه مراد ناوی خوازراوی ئاینزایه‌كی كاكه‌ییه، سه‌باره‌ت به ئاینی كاكه‌یی، وتی: "ئێمه‌ش وه‌ك ئیسلام خاوه‌نی كتێبی خۆمانین."
وتیشی: "من خۆم كچێكی ئیسلامم هێناوه، تائێستاش رێگر نه‌بووم له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی كه نه‌هێڵم نوێژ بكات و فه‌رزه ئاینییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات."
گه‌نجێكی كاكه‌یی كه له خانه‌قی نیشته‌جێیه، باسی له‌وه‌كرد كه كچێكی دراوسێیانی خۆشوویستوه و ئه‌ویش عاشقی ئه‌م بووه، به‌ڵام كچه‌كه ئیسلام بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له دوو ئاینی جیاواز بوون، نه‌یانتوانیوه ئه‌و نهێنییه بۆ كه‌س ئاشكرابكه‌ن، ته‌نانه‌ت به ترسه‌وه عه‌شقه‌كه‌یان بۆ یه‌كتر ده‌ربڕیوه.
ئه‌و گه‌نجه خانه‌قینییه به خه‌مباریه‌وه وتی: "ده‌رئه‌نجام ئه‌و شوی كرد و منیش ژنم هێنا."
مێژوونوسی كورد ئه‌مین زه‌گی به‌گ، ده‌رباره‌ی عه‌لی ئیلاهییه‌كان (كاكه‌یی) ده‌نووسێ "خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان (خۆرئاوای هیرات)، پێش په‌یدابوونی دینی ئیسلام بڵاوبوونه‌وه، خاوه‌نی بیرباوه‌ڕی دینی سه‌یربوون، ئه‌و خه‌ڵكه بڕوایان به ته‌ناسوخی ئه‌رواح هه‌بووه‌و ئاگریان ده‌په‌رست."
ئێزدییه‌كان چی ده‌بێژن؟
ئێزیدیه‌كان وه‌ك ئاینه‌كانی تر له كوردستان بوونیان هه‌یه و بۆ رێكخستنی كارووباری ژیانیان رێسای تایبه‌تیان هه‌یه، زۆرێك له كاروباره‌كان له په‌رستگای لالشدا به‌ڕێده‌كه‌ن.
ئێزیدییه‌كان بۆ ژن و ژنخوازی، رێسا و یاسایی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و له ئاینه‌كانی تر له كوردستان له‌و رووه‌وه توندترن.
خۆشه‌وی عه‌زۆ كه ئێزیدییه و له سنووری دهۆك نیشته‌جێیه، له باره‌ی ژن و ژنخوازییه‌وه، وتی: "له‌نێوان ئێزیدییه‌كاندا ژن و ژنخوازی هه‌یه، به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاینه نا، ئه‌گه‌ر كوڕێكی ئێزیدی حه‌ز له كچێكی ئێزیدی بكات، ئه‌وه له یه‌كتر ماره ده‌كرێن به‌پێی گرێبه‌ستی هه‌ر دوو لا، ژن به ژنیش هه‌یه."
ئه‌و هاووڵاتییه ئێزیدییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به درێژی ته‌مه‌نی نه‌یبیستوه، ئێزیدیه‌ك شووی به ئاینێكی تر كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌و رێسایه ده‌ربچێت ده‌كوژرێت.
ئاسۆ كه نیشته‌جێی بریتانیایه، له‌و باره‌یه‌وه رووداوێك ده‌گێڕێته‌وه، وتی: "من بۆ خۆم كوڕێكی ئێزیدیم ده‌ناسی به ناوی جۆرج، كه ئێزیدییه‌كی كوردی جۆرجی بوو، له ده‌ره‌وه‌یش بڕوایان وابوو كه نابێت ئێزیدی له ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنن."
وتیشی: "جۆرج له ده‌ره‌وه‌یش ژنێكی ئێزیدی هێنابوو، كه زۆر په‌یوه‌ست بوون به عورف و عاده‌تی خۆیانه‌وه."
له ده‌ره‌وه‌ی مه‌سیح، هاوسه‌رگیری زینایه
ره‌گو ریشه‌ی ئاینی مه‌سیحیه‌ت له كوردستان، بۆ زیاتر له هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وان سه‌دان ساڵه دراوسێی موسڵمانه‌كانن و به دڵنییایشه‌وه به حوكمی تێكه‌ڵبوون خۆشه‌ویستی له‌نێوان تاكه‌كانی ئه‌و ئاینه له‌گه‌ڵ ئیسلام و ئاینزاكانیدا دروست بووه، به‌ڵام به‌هه‌مان چه‌شنی ئیسلام ئه‌وانیش رێوشوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
سه‌باح هه‌ریری له كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ولی كتێبی پیرۆز له هه‌ولێر، له باره‌ی پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه له ئاینی مه‌سیحیدا، بۆ ئاینه‌كانی تر، به هه‌فتانه‌ی راگه‌یاند؛ "یه‌كێك ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به ئامۆژگاری و راسپارده‌كانی مه‌سیح هه‌بێ ده‌بێت به گوێی بكات، مه‌سیحیش ده‌ڵێ یه‌كێك باوه‌ڕم پێ بكات، نابێت ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كێكی بێ باوه‌ڕ بباته‌سه‌ر، به‌تایبه‌ت بۆ ژن و پیاوێك كه هاوسه‌رگیری بكه‌ن."
وتیشی: "ژنێك یان پیاوێك ده‌بێت باوه‌ڕدار بێت، به ئاینی مه‌سیحی، ئه‌وكات ژیانی هاوبه‌ش پێك بهێنن، گه‌ر نا، ئه‌وه زینایه."
هه‌ریری باسی له‌وه‌كرد هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی به مه‌سیح هه‌بێت، جگه له ئنجیلی پیرۆز هیچ مه‌رجه‌عێكی تریان نی‌یه و هه‌موو شتێكیش له‌ناو ئنجیلدا روونه، بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی ژن و پیاو.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌ر مه‌سیحییه‌ك هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی ئاینی خۆی بكات، سه‌باح هه‌ریری وتی: "ئه‌وه‌ی راسپارده‌كانی مه‌سیح جێبه‌جێ نه‌كات، كه‌واته باوه‌ڕی پێی نی‌یه كه هه‌موو كات له‌گه‌ڵمان زیندووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك كار به‌وانه نه‌كات، ئه‌وا به‌ره‌و زینا و مردنه."
یاسای كه‌سێتی رێگره
یاسای عیراقی رێگه به كچی موسڵمان نادات، هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام بكات، حاكم قاسم له دادگای كه‌لار، سه‌باره‌ت به تێڕوانینی یاسا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژن له غه‌یره ئیسلام ماره ده‌كه‌ن، ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه دادگای تایبه‌ت هه‌یه پێی ده‌وترێت (محكمه الموادالشخصیه)، ئه‌م دادگایه تایبه‌ته به‌وانه‌ی كه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، له‌نێوان دوومه‌زهه‌بی جیاواز، بۆ نموونه موسڵمانێك و مه‌سیحییه‌ك، مه‌سیحییه‌ك و یه‌زیدییه‌ك.
به‌ڵام یاسای عیراقی به حوكمی ئه‌وه‌ی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه وه‌رگیراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات كچی موسڵمان شوو به مه‌سیحی بكات، یان جوله‌كه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كوڕێكی موسڵمان ده‌توانێت كچێكی مه‌سیحی بێنێت."
ئاینی ئیسلامیش پاڵپشتی ئه‌م به‌نده یاساییه، هه‌موو زانایانی ئیسلام كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دروست نی‌یه، هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ بتپه‌رست و گاپه‌رستداو ئه‌وانه‌ی له ئیسلام پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دروسته هاوسه‌رگیری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موسڵمان نین، به‌ڵام خاوه‌نی كتابی ئاسمانین وه‌ك مه‌سیح و جوو و شوێنكه‌وتوانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر، كه له‌سه‌ر ئاینی راسته‌قینه‌ی خۆیان مابن و دروسته كه ژنیان لێ ماره بكرێت."
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه