❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » زمانی فارسی
  •  » وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا


#1 2009-08-14 10:34:34

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

ح.س.سۆران



تاران – 30/6/2708

به‌ خۆشیه‌وه‌ به‌ لای که‌مه‌وه‌ ، هه‌موومان  له‌مه‌دا هاوده‌نگ و هاوبیرین ، که‌ ده‌بێ بۆ پارێزگاری کردن له‌  هه‌رمانی  کوردستان و  له‌ دۆزی گه‌لی کورد ، زمانێکی پوخت ،  قاڵ و پاڵێوراومان ببێ . به‌ڵام بۆ  به‌دیهێنانی  ئه‌م ئامانجه‌ پیرۆزه‌ ، پێویستمان به‌ پێوه‌ر و داروله‌له‌یه‌ک هه‌یه‌ ، که‌ ساز و ته‌یار  کردنی ئامراز و که‌ره‌سه‌ی ئه‌م  پێوه‌ره‌ ،  ئه‌رکی پێویستی  سه‌رشانی هه‌مو نیشتانپه‌روه‌رێکی کورده‌ و هیچ فڕی به‌ بیرۆکه‌ی ته‌سکی ئێگۆیزم (خۆ په‌سه‌ندی) ، خۆبه‌زلزانی  و  شیڤێنیزمه‌وه‌ نیه‌ . 
بۆ قال کردن و پاڵاوتنی زمانی کوردی ، پێویسته‌ ته‌واوی ئه‌و وشانه‌ی که‌ سه‌پێنراون به‌ ‌ سه‌ر ئه‌م زمانه‌دا یا به‌ زۆر ئاخنراونه‌ته‌ نێوی  ، وه‌ک وشه‌ی عاره‌بی ، تورکی و هێندێک زمانی دیکه‌ ، بپالێورێن یا با بڵێم پوخت بژار بکرێن . یانی ئه‌گه‌ر وشه‌ی کوردیمان له‌ جێی ئه‌و وشه‌ بیانیه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌و وشه‌ کوردیه‌ به‌ کار به‌رین و ئه‌گه‌ر نیه‌ ، فه‌رهه‌نگستانی کوردی له‌ هه‌ولێر ،  که‌ بێ چاوێێ بێ  خاوه‌نی ده‌موده‌زگه‌ (ده‌موده‌زگا)  و باڵه‌خانه‌یه‌کی زل و زه‌مه‌ننه‌ ، ئه‌م ‌شته‌ بگرێته‌ ئه‌ستوی و به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ هاوکاری شاره‌زایان ، پسپۆڕگه‌ل  و زمان ناسانان  خه‌ریکی پێک هێنان و ناساندنی وشه‌ی شیاو بن ، وه‌ک فه‌رهه‌نگستانی فارسی  که‌ ئێستا ده‌مێکه‌ خه‌ریکی ئه‌و کاره‌یه‌ ،
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ ره‌سه‌نه‌ کوردیه‌کان  ، که‌ له‌گه‌ڵ زمانی  فارسی دا هاوبه‌شن ، شته‌که‌ زۆر  تۆفیر ده‌کا . یانی نابێ پێمان وابێ ئه‌و وشانه‌ له‌ ریشه‌ دا فارسین و ده‌بێ ئه‌وانیش بپاڵیوین یا به‌کاریان  نه‌به‌ین  ، به‌ڵکه‌ ده‌بێ ئه‌مه‌ بزانین ،که‌ ئه‌و وشانه‌ ، له‌ پێش ئه‌وه‌دا که‌ فارسی بن کوردی بوون . به‌ واتا‌یه‌کی دیکه‌ ، چون زمانی کورد ، فارس ، بلووچ ، گیله‌ک  و ئه‌وانه‌ ،پاکیان زمانی  ئاریایین ، شتێکی ئاساییه‌ که‌ وشه‌ی هاوبه‌شیان ببێ ، وه‌ک زمانگه‌لی ئینگلیسی و ئه‌لمانی، به‌ڵام له‌ هێرشی تاتار، یۆنان ،عا‌ره‌ب ،مغوول و ئه‌مانه‌ دا ، داگیرکه‌رانی  بیانی ، پێده‌شتی و راستا‌ییه‌کانی وه‌ک فارس ستان و  ئه‌ونانه‌یان  گرتوه‌ ،به‌ڵام که‌متر توانیویانه‌ ‌ کوردستان داگیر بکه‌ن و به‌ وته‌ی کۆنی کو‌ردی " ناڵ دار هاتوه‌ ناڵی وه‌راندوه‌ ‌ و باڵ دار هاتوه‌ باڵی وه‌راندوه‌"، هه‌ر به‌ پێی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ ، زمانی کوردی به‌ چه‌شنی قاڵتر ماوه‌ته‌وه‌ و زمانه‌ ئاریاییه‌که‌نی پێده‌شتیه‌ کان ، به‌ داگیرکاری بیانی پڕی بوه‌ له‌ وشه‌ی بیانی . بابلێم لافاو و سێڵاوی هێرشی نه‌ته‌وه‌ نا ئاریایه‌کان ، به‌   کێو پاره‌ ، زه‌مه‌ن ، به‌رزایی  و شاخه‌کانی کوردستان  دا ئه‌وتۆ سه‌رنه‌که‌وتوه‌ ‌ و زمانی کوردی به‌ قاڵی و ره‌سنی –به‌ گۆڕانێکی زۆر که‌مه‌وه‌ -، وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌ .
به‌م  چه‌شنه‌ ، زمانی کورد که‌متر که‌وتوه‌ته‌ به‌ر شه‌پۆلی سێڵاوی نا ئاریایه‌که‌ن و زمانه‌که‌ی ره‌سه‌ن تر و پاراوتره‌  .
جا له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ ،  پێویست نیه‌ که‌ وشه‌ هابه‌شه‌ کوردی و فارسیه‌ کان ، به‌ وشه‌ی ره‌سه‌نی  فارسی بزانین و  وشه‌گه‌لێک  ، که‌ به‌ر له‌  زمانی فارسی  هی زمانی کوردی ‌ بوون ‌ ، به‌کاریان نه‌به‌ین و به‌ جارێ بیده‌ین به‌وان  – له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ هه‌ر ناشکرێ ، چون به‌ هه‌زاران وشه‌ی  وامان هه‌یه‌ ، که‌ یا ده‌قاوده‌ق وه‌ک یه‌ک وان ، یا تۆفیرێکێ هه‌ره‌‌ چكۆله‌یان هه‌یه‌ ، ‌ وه‌ک وشه‌گه‌لی : یه‌ک ، دو ، سێ ، ده‌ ، بیست ، سه‌د ، هه‌زار ، شیر ، نان ، ده‌ست ، مو ، پا ، پێست ، برا ، خوێن ، ره‌گ ، ئاو و  هتد . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ، رێزمان و ته‌شکی ئه‌م دو زمانه‌ زۆر له‌ یه‌ک  نزیکه‌ .
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ش ببێ " چۆن زمانی فارسی به‌و ده‌موده‌زگه‌ زل و زه‌مه‌نه‌وه‌ ، له‌ کوردی ره‌سه‌نتر نیه‌ ؟ " ، وه‌ڵام ئه‌مه‌یه‌ که‌ زمانی ئامریکاش به‌و زلهێزیه‌ ، له‌ زمانی ئینگلیسی جوێ بوه‌ته‌وه‌ ، که‌   دڵنیانین ، زمانی ئینگلیسی  زۆر قاڵ ، پوخت و ره‌سه‌نتر له‌ زمانی (زاراوه‌ی)  ئامریکاییه‌ ، 
به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ، که‌ کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی  جیاواز نیه‌ ، وه‌ک گه‌لی فه‌ڕانسه‌ و ئیتالیا ، که‌ زمانه‌ که‌یان زۆر له‌یه‌ک ده‌چێ و خزمی زۆر نزیکی یه‌کیشن ، به‌ڵام  دو گه‌لی جیاواز  ، سه‌ربه‌ست  و سه‌ربه‌خۆن . ده‌نگه‌كان
سه‌رچاوه‌ی مه‌کۆی خازر

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-19 20:57:55

muhamed_goran
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-11
دواترین سه‌ردان: 2011-09-06
په‌یامه‌كان: 630
WindowsXPFirefox

Re: وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
هیچ وشەیەک نیە وەسفى تۆى پێ بکەم                                 
                                                   تەنیا دڵ شک دەبم بەقوربانى تۆى بکەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-23 19:37:17

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPFirefox

Re: وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-04-07 12:04:57

TEHRAN BEST BOY
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-04-17
په‌یامه‌كان: 152
WindowsVistaMSIE7

Re: وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

داداش ایول بابا بزار ایرونی ها هم کم نیارن دستت درد نکنه

Kurdzhin
میخوام بگم دوست دارم اما زوده اما یه روز آخرش میفهمی دوست دارم شاید اون روز همین الان باشه
دوست دارم غریبه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-08-17 14:44:34

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPFirefox

Re: وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-08-19 07:31:58

Kchi Pashay Faransa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-22
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 485
WindowsXPSafari

Re: وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

ده‌ست خۆش کاک حوسێن بابه‌تێکی جوانه‌

Kurdzhin

Bir arkadaşım arkadaşına ne zaman 
düşmüş siz olduğunuz kadar size alır bir
yere, bir ses, ısınıyor olan bir karşılama
♥ ses geceleri bir

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-08-20 20:17:20

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPFirefox

Re: وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا

سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » زمانی فارسی
  •  » وشه‌ هاوبه‌شه‌کان، له‌ زمانی کوردی و فارسی دا


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net