.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















بە پێی هەواڵێكی كەناڵی “فۆكس”ـی ئەمەریكایی،(ڤیكتۆریا بێكام)ـی خانمە نمایشكاری جلوبەرگ و ئەندامی پێشووی تیمی (Spice Girls) دەبێتە میوانی پڕۆگرامی (American Idol) كە یەكێك لە پڕۆگرامە هەرە ناودارەكانی ئەمەریكایە و تێیدا كێبڕكێ لە نێوان لاواندا بۆ دەستیشانكردنی باشترین گۆرانیبێژ كێبڕكێ دەكرێت . هاوسەری یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی (دێڤد بێكهام) بەشداریی لە وەرزی نۆیەمی ئەم پڕۆگرامەدا دەكات. دوای ئەوەی خانمە گۆرانیبێژی لاو (پۆلا عەبدول) خۆی لەو بەرنامەیە دوور خستەوە.
لە درێژەی هەواڵەكەی “فۆكس”ـدا هاتووە كە (ڤیكتۆریا بێكام) بەشداریی لە ئەڵقەكانی ئەو پڕۆگرامەدا دەكات كە تێیدا ئەو كەسایەتییانە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژ دەكەونە كێبڕكێوە.
شایانی ئاماژەیە كە میوانانی ئەو پڕۆگرامە، لە تەك ئەندامانی لیژنەی ناوبژیوانیی دادەنیشن كە پێك هاتوون لە (سایمۆن كۆیل) و (ڕاندی جاكسن) و (كارا دیوگاردی).
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه










لهسهر هێڵ نییه









/zor swpas harde gyan serkawtwbet gyane
لهسهر هێڵ نییه