.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















شانۆنامه‌ی سێ خوشک و دوا قۆناغه‌کانی شانۆی چێخه‌ف
[b][color=#003366]له هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، پیاوێکی هێمن، ڕۆشنبیر و زمان‌زان له یه‌کێتی سۆڤێتی جارانه‌وه، دوای خوێندن بۆ کوردستان گه‌ڕابۆوه. ئه‌م پیاوه له‌پاڵ گوزه‌رانی ژیان و کار و پیشه‌ی ڕۆژانه‌یدا، به بێ ده‌نگ و به‌بێ هات و هه‌رای ڕاگه‌یاندن، چه‌ندین کتێب و شاکاری له ڕووسییه‌وه کردبووه کوردی و چاپی ده‌کردن. له‌بیرمه له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌کانی ئه‌م پیاوه جوانه بێده‌نگه‌وه به چیرۆکه‌کانی چێخه‌ف و به تایبه‌تی به نۆڤلێتی (خانم و سه‌گه‌که‌ی) ئاشنابووم و چێژێکی گه‌وره‌م لێ بینی.
هه‌ر له ڕێگای ئه‌م وه‌رگێڕه نه‌فه‌س درێژه‌وه ئاشنای شانۆنامه‌کانی چێخه‌ف بووم، له‌و ڕۆژگاره‌دا چێخه‌فمان به عه‌ره‌بی ده‌خوێنده‌وه و وه‌رگێڕه عه‌ره‌به‌کانیش به ئه‌مانه‌ته‌وه، یاخود ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌مه‌کانیان له زمانی یه‌که‌مه‌وه وه‌رنه‌ده‌گێڕا.
ئه‌و مرۆڤه، ئه‌و وه‌رگێڕه، ئه‌و ڕۆشنبیره و ئه‌و کورده دڵسۆزه ناوی مامۆستا (جه‌لال ته‌قی) بوو. ئه‌م چاپه نوێیه‌ی شانۆنامه‌ی سێ خوشک و له‌م زنجیره‌یه‌دا ڕێزلێنانێکه له‌و مرۆڤه، له هه‌مانکاتدا وه‌رگێڕانه‌که‌ی تا ئێستا نوێیه و زمانه‌که‌ی زۆر پاراوه و به‌پێی تواناش له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانه سوێدییه‌که‌دا به‌راوردمان کردووه.
2
دنیای شانۆنامه‌کانی چێخه‌ف زۆر تایبه‌ته، چه‌ندین درامای ناوه‌کی له‌خۆده‌گرێت و به شانۆی ئه‌تمۆسفێر ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت، ئه‌م ئه‌تمۆسفێره‌ش پشت به وروژاندنی یاده‌وه‌رییه‌کان، هیواکانی ئاینده و هه‌ڵوێسته و باره دوروونییه‌کان، به تایبه‌تییش هه‌ره‌س هێنانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و دڵشکاندن ده‌به‌ستێت. ڕه‌وشه ده‌روونییه‌کانیش له‌نێو خه‌ونه‌کانی ڕابردوو که نه‌هاتۆته دی و ئاواته‌کانی ئاینده‌ش که زۆر دووره له به‌دیهێنانیانه‌وه قووڵ ده‌بنه‌وه. ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش گرنگترین سیفه‌ته‌کانی شانۆی چێخه‌فن و به بۆچوونی ڕه‌خنه‌گره‌کانیش چێخه‌ف بۆ به‌رجه‌سته‌کردن و دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پانتاییه‌کانی سروشت، بۆ نموونه ده‌ریاچه له شانۆنامه‌ی باڵنده‌ی ده‌ریا، باخی گێلاس له شانۆنامه‌ی باخی گێلاسدا، یا‌ن خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌وه بۆ مۆسکۆ له شانۆنامه‌ی سێ خوشکدا. ئه‌م مۆتیفانه‌ش، به‌تایبه‌تی سروشت ته‌نها وێنه‌یه‌ک نی‌یه و ڕووداوی شانۆنامه‌کانی تیا ڕووبدات، یا‌ن یتا به‌ند بکات، به‌ڵکو هێنده‌ی کاره‌کته‌ره‌کان گرنگه و ڕۆڵێکی له‌به‌رچاویان له‌به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هێڵی درامی و په‌یوه‌ندی کاره‌کته‌ره‌کان و خودی ڕووداوه‌کاندا هه‌یه. چێخه‌ف له شانۆنامه‌کانیدا په‌نا ناباته به‌ر دروستکردن و پێکهێنانی دیمه‌نی توندوتیژ و هات و هاوار، به‌ڵکو پێودانگه درامییه‌کان له‌دووتوێی هێڵێکی هێمن و له‌سه‌رخۆدا ده‌ڕۆن به‌ڕێوه. چێخه‌ف له‌م باره‌یه‌وه و له یه‌کێک له نامه‌کانیدا وتوویه‌تی:( مرۆڤ له ژیاندا به به‌رده‌وامی یه‌کتر ناکوژن. یا‌ن خۆیان له‌ناو نابه‌ن و دان به ناپاکییه‌کانیاندا نانێن ... هه‌روه‌ها کاته‌کانیشیان به گفتوگۆی زیره‌کانه‌وه نابه‌نه سه‌ر ... ئه‌وه‌ی که بیر و هۆشیان داگیر ده‌کات خواردن و خواردنه‌وه و دڵداری و قسه‌ی بێ مانایه. ئه‌م شتانه‌ش ئه‌وه‌یه که ده‌بێت له‌سه‌ر شانۆ به‌رجه‌سته‌یان بکه‌ین ... شانۆ ده‌بێت وێنه‌ی خه‌ڵکی بخاته ڕوو له‌کاتێکدا که‌نوێژ ده‌که‌ن، سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، نان ده‌خۆن و ده‌رباره‌ی ئاووهه‌وا قسه ده‌که‌ن و قومار ده‌که‌ن .... با هه‌موو شتێک له‌سه‌ر شانۆ ئاڵۆز و گران بێت هه‌روه‌ک ژیان، ساکار و ئاسان بێت هه‌روه‌ک ژیان ... که خه‌ڵکی نانی ئێواره ده‌خۆن له نان خواردن به‌ولاوه هیچی تر ناکه‌ن ... ئه‌مه‌ش ڕێگا له به‌ختیاری خه‌ڵکی ناگرێت، به‌هه‌مان شێوه ڕێگا له‌و که‌سانه‌ش ناگرێت که ژیانی خۆیان ده‌شێوێنن. ) چێخه‌ف وه‌ک ئه‌ده‌ب سه‌یری شانۆی نه‌کردووه، به‌ڵکو به‌ر له هه‌موو شتێک شانۆنامه‌نووسین بۆ ئه‌و بۆ شانۆ بووه، شانۆکه‌شی شانۆیه‌کی واقیعی بووه و بنه‌ماکانی له‌سه‌ر تێکسته شانۆییه‌کانی بنیاتناوه. له‌م ڕووه‌وه چێخه‌ف نوێخواز بووه و مه‌به‌ستی شانۆ نه‌بووه، به‌ڵکو شانۆ پێویستی به چێخه‌ف بووه و به‌دوای شانۆنامه‌کانیدا ڕایان کردووه. له‌به‌رئه‌وه نوێخوازی و واقیعییه‌تی چێخه‌ف دابڕانێک بووه له هه‌موو ته‌وژم و نه‌ریته شانۆییه‌کان. چێخه‌ف شاره‌زاییه‌کی ته‌واوه‌تی له هونه‌ری شانۆ هه‌بووه، له‌م ڕووه‌وه له وه‌ڵامی یه‌کێک له‌و ده‌زگا چاپه‌مه‌نییانه‌ی که ویستوویه‌تی شانۆنامه‌کانی چاپ بکات ووتوویه‌تی:( من هیچ شانۆنامه‌یه‌ک به شایانی بڵاوکردنه‌وه نازانم تا له‌کاتی پرۆڤه و له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کاندا پیایدا نه‌چمه‌وه ) تاکه هۆیه‌کیش که وای له چێخه‌ف کردووه شانۆنامه بنووسێت ئه‌وه بووه که له‌سه‌ر شانۆکان پێشکه‌ش بکرێت.
شانۆکه‌ی چێخه‌ف واقیعییه به‌ڵام واقیعییه‌تێکی تایبه‌تمه‌نده، چێخه‌ف پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتووه که ژیانه ساکاره‌که به‌رجه‌سته بکات، ژیانی هه‌موو ڕۆژێک، به‌ڵام گوێزانه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه بۆ چێخه‌ف ته‌نها وێنه‌کردنێکی ڕووت نه‌بووه، به‌ڵکو فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م نووسه‌ره فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ساکار و ئاسایی بووه. چێخه‌ف له‌و ژیانه ئاساییه‌دا هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی بینیوه، ژیانی له چه‌مکه ساکاره‌کانیدا دۆزیوه‌ته‌وه و سه‌رله‌نوێ پێمان ده‌ناسێنێته‌وه، خۆشگوزه‌رانیمان، ئازاره‌کانمان، هیواکانمان، رۆژه خۆش و دڵخۆشه‌کانمان، خه‌ونه‌کانمان.
پێویسته ژیان له ڕوانگه‌ی دیمه‌نه ئاساییه‌که‌وه وه‌ربگرین، له ده‌روازه‌کانی ساکاری بوونه‌وه له ژیان و له خۆمان تێده‌گه‌ین. مه‌به‌ستی چێخه‌ف ئه‌وه بووه وێنه‌یه‌کی ژیانی ڕۆژانه‌مان بداتێ به هه‌موو ساکاری، ناخۆشی و ڕیتمه خاوه بێزارکه‌ره‌که‌یه‌وه، تا له پشت ئه‌وه‌وه ئه‌و جیهانه ببینین که به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و جیهانه‌ی که له خه‌ونه‌کانماندا ده‌یانبینین.
له‌و ژیانه ساکار و ئاساییه‌ی چێخه‌فه‌وه ڕاستی خۆمان و ڕاستی ژیانمان ده‌بینین، له‌نێوان ئه‌ندێشه و واقیعدا، له‌نێوان ناته‌با و ته‌بادا، له‌نێوان ساکار و ئاسان و دژوار‌دا شیعری چێخه‌ف و شانۆی چێخه‌ف وێنه‌یه‌کی ڕاستگۆی مرۆڤایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌کانمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌کات. له‌م ئه‌تمۆسفێره‌دا هه‌موو ڕه‌وش و په‌یوه‌ندی و هه‌ڵوێسته‌کان پابه‌ندن به په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤیش به‌وانیتر و به شته‌کانه‌وه، به گه‌ردوون، به ژیان و به خودی خۆیه‌وه.
واقیعییه‌تی چێخه‌ف ناتورالیزمی ناگه‌یه‌نێ و زۆر دووریشه له چه‌مک و بۆچوونه‌کانی ناتورالیزمی ئه‌میل زۆلاوه، به‌ڵکو واقیعییه‌تی چێخه‌ف زیاتر سروشتییه‌کی زیندووه و له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانیدا کۆمان ده‌کاته‌وه. لێکنزیکبوونه‌وه و پێکگه‌یشتنی ئێمه و کاره‌کته‌ره‌کانی چێخه‌ف پێکگه‌یشتنێکی مرۆڤایه‌تییه به هه‌موو گه‌رموگوڕی و خه‌ون و هیواکانییه‌وه، به هه‌موو سۆز و لێکچوونه‌کانی چاره‌نووسێکی هاوبه‌شه‌وه.
چێخه‌ف چه‌نده گرنگی به که‌سی تاک ئه‌دات و مه‌سه‌له خودییه فه‌لسه‌فییه‌کان له‌لای مرۆڤی تاک چاره‌سه‌ر ده‌کات، هێنده‌ش به‌و مانایه‌ی که مرۆڤ و مرۆڤی تاک ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگا و بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه. له‌به‌رئه‌وه شانۆنامه‌کانی چێخه‌ف پاڵه‌وانی تاک له‌خۆناگرێت و هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کانی، به‌بێ جیاوازی گرنگن و به‌شێکن له سیسته‌م و ڕژێمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. کاره‌کته‌ره‌کانی وه‌ک خودێکی تاک په‌یوه‌ندییان به‌وانیتره‌وه هه‌یه و له‌هه‌مانکاتدا په‌یوه‌ستن به کۆمه‌ڵگه‌یشه‌وه.
به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان له‌لای چێخه‌ف ئاشکران: په‌یوه‌ندی مرۆڤ به مرۆڤه‌وه، تاک له‌گه‌ڵ تاک له په‌یوه‌ندییه‌کانیدا به کۆمه‌ڵگاوه، کۆمه‌ڵگاش له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا، به‌تایبه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که به گۆڕانکاری و دابڕان و ململانێی فیکریی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا تێده‌په‌ڕن و به‌م شێوه‌یه‌ش بارودۆخی مرۆڤایه‌تی له باشه‌وه به‌ره‌و خراپ ده‌گۆڕێ و بارێکی ئاڵۆز و دوور له ڕاستییه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
زۆر گرانه شانۆنامه‌کان و کاره‌کته‌ره‌کانی چێخه‌ف بخزێنرێته بواره‌کانی کۆمیدیا یاخود تراژیدیاوه، به‌ڵکو له‌و ڕووه‌وه‌ی که شانۆنامه‌کانی سیمایه‌کی مرۆڤایه‌تی گشتگر له‌خۆده‌گرن و چ کۆمیدیا یا‌ن تراژیدی به‌شێکن له‌م سیما گشتگره مرۆڤایه‌تییه. چێخه‌ف خه‌نده و په‌ژاره به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر تێکه‌ڵاو ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌کی ڕاستگۆی ژیانه که له یه‌ککاتدا پڕه له پێکه‌نین و له هه‌مانکاتدا خه‌م و په‌ژاره، خۆشی و ناخۆشی. چێخه‌ف خۆی شانۆنامه‌کانی زیاتر وه‌ک کۆمیدیا ناوزه‌د کردووه، به‌ڵام بۆ ڕه‌خنه‌گره‌کان زۆر گران بووه له‌ژێر ته‌وژمه‌کانی شانۆیه‌کی کۆمیدیادا شرۆڤه‌ی شانۆنامه‌کانی بکه‌ن، زۆر گران بووه که شانۆنامه‌کانی له‌نێوان کۆمیدیا و تراژیدیادا جیابکه‌نه‌وه و هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش خاڵێکی دژوار و جیاوازی و کێشه‌ی نێوان چێخه‌ف و ڕیژیسۆری گه‌وره‌ی ڕووسی ستانیسلاڤیسکی بووه. ستانیسلاڤیسکی شانۆنامه‌کانی چێخه‌فی له‌سه‌ر شانۆی هونه‌ری مۆسکۆ وه‌ک تراژیدیا ڕاڤه‌کردوون، نه‌مایشه‌کانی زیاتر له تراژیدیاوه نزیک بوون نه‌ک کۆمیدیا و ئه‌مه‌ش چێخه‌فی دڵگران کردووه.
زوربه‌ی ڕه‌خنه‌گره ئه‌وروپییه‌کان شانۆنامه‌کانی چێخه‌ف دابه‌ش ده‌که‌ن به‌سه‌ر دوو قۆناغدا: یه‌که‌میان شانۆنامه‌کانی قۆناغی سه‌ره‌تای ده‌گرێته‌وه، له‌م قۆناغه‌دا ڕووداوی شانۆنامه‌کانی زیاتر ڕاسته‌وخۆن، به‌تایبه‌تی شانۆنامه کورته‌کانی، دووه‌میشیان ئه‌و شانۆنامانه دێن که ڕووداوه‌کانی ناڕاسته‌وخۆن و چێخه‌ف له‌م قۆناغه‌یدا ده‌گاته ئاستێکی گه‌وره‌ی داهێنان. باڵنده‌ی ده‌ریا، لالۆ ڤانیا، باخی گێلاس و سێ خوشک نموونه‌یه‌کی به‌رزی قۆناغی دووه‌می شانۆنامه‌کانی چێخه‌فن.
گۆڕانکاری و به‌ره‌وپێشه‌وه چوونه ئاساییه‌که‌ی هێڵ و پێودانگه درامییه‌کان له‌لای چێخه‌ف ته‌نها گه‌وهه‌ر و هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاری کاره‌کته‌ره‌کان ناگرێته‌وه، به‌ڵکو له په‌یوه‌ندییه‌کانیاندا: به‌وانیتره‌وه، به خۆیانه‌وه و به ژیانیشه‌وه ده‌گرێته‌وه. له‌م نێوه‌نده‌شدا ڕاستگۆیی به هه‌موو ماناکانییه‌وه، بێ پێچوپه‌نا، له هه‌موو دیمه‌نێک له دیمه‌نه‌کانی شانۆنامه‌کانیدا ده‌بینرێت.
سیمای شانۆنامه‌کانی چێخه‌ف وه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌مان بۆ کردووه، ئه‌تمۆسفێرێکی تاریکی هێدی که دڵه‌ڕاوکێ، ناخۆشی، بێزاری، دڵته‌نگی، قێزلێکردنه‌وه، نائومێدی و ون بوون له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م سیمایانه‌ش هه‌موویان پێکه‌وه هاوکارن، پێکداده‌چن، دژی یه‌کتر ده‌وه‌ستنه‌وه و به شێوازێکی ناڕاسته‌وخۆ یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن و ڕووداوه‌کانی شانۆنامه‌که به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌به‌ن.
چێخه‌ف به شێوه‌یه‌کی سروشتی، ساکار و وه‌ستایانه ڕووداو و چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ده‌وری ڕووداوه سه‌ره‌کییه‌که‌ی شانۆنامه‌کانی کۆده‌کاته‌وه، دوای ئه‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌ک په‌رده له‌ڕووی بابه‌ت و هه‌ڵوێسته درامییه‌کانی ڕووداوه‌کان لاده‌بات، به‌م شێوه‌یه‌ش گرێ درامییه‌کان و په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تیه‌کان دروست ده‌کات، ڕیتمێکی مۆسیقی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی نێوان شێوه و ناوه‌ڕۆک، دیمه‌نی ده‌ره‌وه و گه‌وهه‌ره قووڵه شاراوه‌که‌ی ده‌کات.
3
ئه‌نتوان چێخه‌ف له ساڵی 1860 دا له ئۆکراینا له‌دایک بووه، باوکی بازرگان بووه و مرۆڤێکی بێ به‌زه‌یی و توندوتیژ بووه له‌گه‌ڵ خانه‌واده و منداڵه‌کانیدا. چێخه‌ف له یه‌کێک له نامه‌کانیدا سه‌باره‌ت به باوکی ووتوویه‌تی:'' هه‌موو به‌یانییه‌ک که له خه‌و هه‌ڵئه‌ستام، یه‌که‌م شت که بیرم لێ ئه‌کرده‌وه‌ئه‌وه بوو: ئاخۆ ئه‌مڕۆ لێدان ئه‌خۆم!''
له ساڵی 1875 دا باوکی نابووت ئه‌بێت و له ترسی قه‌رزه‌کانی و سزای به‌ندیخانه ڕائه‌کات بۆ مۆسکۆ و له‌وێ خۆی ده‌شارێته‌وه، دواتر خێزانه‌که‌شی ناچار ده‌بێت که خانووبه‌ره‌که‌یان بفرۆشن و بگه‌ڕینه‌وه بۆ مۆسکۆ. چێخه‌ف که ئه‌وکات قوتابی ئامۆژگای مامۆستایان ئه‌بێت، به ته‌نها ئه‌مێنێته‌وه و له ساڵی 1879 دا که قوتابخانه ته‌واو ده‌کات، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مۆسکۆ و له‌وێ له کۆلیژی پزیشکی ده‌ست ده‌کات به خوێندن. له‌هه‌مانکاتدا ده‌سگیرۆیی ماڵه‌باوکی ده‌کات و یارمه‌تییان ده‌دات و ده‌ست به نووسینیش ده‌کات، له سه‌ره‌تادا به دیمه‌نی کورتی کۆمیدی و دواتریش به کورته چیرۆک، ئه‌م نووسینانه له گۆڤاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا و به‌ناوی خوازراوه‌وه بڵاوده‌کاته‌وه.
چێخه‌ف له ساڵی 1884 ه‌وه وه‌ک پزیشک کارده‌کات و نۆڤلێته‌کانی بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵام زیاتر له ساڵی 1886 ه‌وه به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه، له گۆڤار و ڕۆژنامه گه‌وره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ست ده‌کات به بڵاوکردنه‌وه. له ساڵی 1887 یشدا یه‌که‌م شانۆنامه‌که‌ی ئیڤانۆڤ له مۆسکۆ نه‌مایش ده‌کرێت، شانۆنامه‌ی ئیڤانۆڤ زیاتر هانی چێخه‌ف ئه‌دات که له شانۆ نزیک ببێته‌وه، له ساڵی 1888 دا چوار شانۆنامه‌ی یه‌ک په‌رده‌یی ده‌نووسێت و له‌هه‌مان ساڵدا خه‌ڵاتی پۆشکین وه‌رده‌گرێت.
چێخه‌ف له ساڵی 1891 دا گه‌شتێک به زوربه‌ی وڵاته ئه‌وروپییه‌کاندا ده‌کات، سه‌ره‌تا ده‌چێته ڤێنا، له‌وێوه ده‌ڕوات بۆ ڤینیسیا، فلۆرنس، رۆما، مۆنتیکارلۆ و پاریس. چێخه‌ف له ساڵی 1892 ه‌وه تا ساڵی 1897 وه‌ک پزیشک کاری کردووه و به‌شێوه‌یه‌کی چڕ سه‌رقاڵی مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش بووه، یارمه‌تی جوتیاره‌کانی داوه، قوتابخانه‌ی دروستکردووه و به‌رده‌وامیش سه‌رگه‌رمی نووسین بووه. له ساڵی 1894 یشه‌وه باری ته‌ندروستی زۆر خراپ ئه‌بێت، له هه‌مان ساڵدا و بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کات. چێخه‌ف به چاوی ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌وه سه‌یری تۆڵستۆی کردووه و له ساڵی 1895 دا به تایبه‌تی سه‌ردانی ده‌کات.
له ساڵی 1896 دا شانۆنامه‌ی باڵنده‌ی ده‌ریا له شاری سان پیته‌ربۆرگ نه‌مایش ده‌کرێت، شانۆنامه‌که سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێ، ئه‌مه‌ش چێخه‌ف زۆر نیگه‌ران ده‌کات و بیر له دوورکه‌وتنه‌وه له شانۆ ده‌کاته‌وه. له ساڵی 1897 دا چه‌ندین ڕووداوی گرنگ ڕووده‌دات، سه‌ره‌تا ستانیسلاڤیسکی و فلادیمێر نیمیرۆفیتش داتنشکۆ شانۆی هونه‌ر له مۆسکۆ داده‌مه‌زرێنن، چێخه‌ف باری ته‌ندروستی زۆر خراپ ده‌بێت و له نه‌خۆشخانه ده‌که‌وێت، هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا شانۆنامه‌ی لالۆ ڤانیا له‌گه‌ڵ شانۆنامه‌کانی تری‌دا له دووتوێی به‌رگێکدا بڵاوده‌کاته‌وه. باوکی چێخه‌ف له ساڵی 1898 دا ده‌مرێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵێ رووداوی گرنگی تر هه‌ر له‌م ساڵه‌دا له ژیانی چێخه‌فدا ڕووده‌دات، بۆ نموونه پارچه زه‌وییه‌ک له نیوه‌دوورگه‌ی کرێم و له شاری یاڵتا ده‌کڕێت، خانوویه‌کی گه‌وره‌ی به به‌ردی سپی له‌سه‌ر دروست ده‌کات، ئه‌و خانووبه‌ره‌یه دواتر به خانووه سپییه‌که ده‌ناسرێت و ئێستا مۆزه‌خانه‌یه. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا شانۆی هونه‌ر شانۆنامه‌ی باڵنده‌ی ده‌ریا به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌ن و چێخه‌فیش ئۆلگا کینپه‌ری ئه‌کته‌ر ده‌ناسێت. ساڵی دواتر و له‌به‌ر باری ته‌ندروستی به ته‌واوه‌تی له خانووه سپییه‌که‌ی له یاڵتا جێگیر ده‌بێت، له نزیکه‌وه مه‌کسیم گۆرکی ده‌ناسێ و شانۆی هونه‌ریش شانۆنامه‌ی لالۆ ڤانیا نمایش ده‌کات.
له ساڵی 1900 دا چێخه‌ف به ته‌نیا له یاڵتا ده‌ژی و له‌هه‌مانکاتدا خه‌ریکی نووسینی شانۆنامه‌یه‌کی نوێش ده‌بێت، ستانیسلاڤیسکی له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وامدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ چێخه‌فدا و ده‌یه‌وێت به زووترین کات ئاو شانۆنامه‌یه ته‌واو بکات، چێخه‌ف له نامه‌یه‌کیدا ده‌نوسێ:( شانۆنامه‌که له ئه‌تمۆسفێرێکی سه‌ربازیدا ڕووئه‌دات و چوار ڕۆڵی سه‌ره‌کی بۆ ئافره‌ت له‌خۆده‌گرێت. ) چێخه‌ف له 23 ی مانگی ئۆکتۆبه‌ردا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مۆسکۆ و له شانۆی هونه‌ر یه‌که‌م ده‌سنووسی شانۆنامه‌ی سێ خوشک بۆ ئه‌ندامان و ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆی هونه‌ر ده‌خوێنرێته‌وه و چێخه‌فیش له کۆتایی مانگی دێسه‌مبه‌ری هه‌مان ساڵدا به‌ته‌واوه‌تی شانۆنامه‌که ته‌واو ده‌کات.
له 31 ی مانگی یانیوه‌ری ساڵی 1901 دا شانۆی هونه‌ری مۆسکۆ، شانۆنامه‌ی سێ خوشک پێشکه‌ش ده‌کات، چێخه‌ف له‌م کاته‌دا له ئیتاڵیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاڵتا و هیچ ته‌له‌گرامێکی به‌ده‌ست ناگات، ئه‌مه‌ش وا له چێخه‌ف ده‌گه‌یه‌نێ که شانۆنامه‌ی سێ خوشک له مۆسکۆ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. چێخه‌ف تا به‌ته‌واوه‌تی له ناوه‌ڕاستی مانگی فێبریوه‌ریدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاڵتا، نازانێ که شانۆنامه‌که‌ی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا بڕیاری ته‌واوه‌تی خۆی ئه‌دات و له‌گه‌ڵ ئۆلگا کینپه‌ر زه‌ماوه‌ند ده‌گێڕێ، به‌ڵام باری ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت.
چێخه‌ف له ساڵی 1904 دا دوا سه‌رکه‌وتنی خۆی له شانۆی هونه‌ری مۆسکۆ ده‌بینێ، شانۆنامه‌ی باخی گێلاس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنێ، به‌ڵام چێخه‌ف به‌ته‌واوه‌تی بێ هێز ده‌بێت و نه‌خۆشییه‌که‌ی زۆری بۆ ده‌هێنێ، تا له 2 ی مانگی یولی ساڵی 1904 دا کۆچی دوایی ده‌کات.
4
سێ خوشکه‌که، ئۆلگا، ماشا و ئیرینا پێکه‌وه له‌گه‌ڵ براکه‌یان ئه‌ندرێی له شارێکی دووره‌ده‌ستی بچووکدا، دوای ئه‌وه‌ی که باوکیان وه‌ک ژه‌نه‌راڵ و سه‌رله‌شکر له مۆسکۆوه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وێ ده‌ژین. ئێستا باکیان مردووه و هیچ شتێک وه‌ک جاران نه‌ماوه و ئه‌و خانه‌واده‌یه له‌سه‌ره ڕێگای ژیاندا به‌جێماون. پریشکی سوپا به‌رده‌وام به‌ر ماڵه‌که‌یان ده‌که‌وێت، ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌کان سه‌ردانیان ده‌که‌ن و ژیانیان قه‌ره‌باڵخ و داگیر ده‌که‌ن، وه‌کی تر ئه‌و سێ خوشکه و براکه‌شیان زیاتر باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که ژیانیان بگۆڕن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مۆسکۆ، تا سه‌رله‌نوێ و له‌وێ ژیانیان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه.
که ئه‌ندرێی براشیان ناتالیا ده‌خوازێ و ده‌یگوێزێته‌وه ناو ماڵه‌که، ژیانی هه‌ر سێ خوشکه‌که به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕدرێت. ئه‌ندرێی پاره‌کانی ئه‌دۆڕێنێ و خوشکه‌کانیشی ده‌سه‌ڵاتیان که‌متر و که‌متر ده‌بێته‌وه و توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ندرێیان نامێنێت.
5
جگه له سێ خوشکه‌که، ئه‌ندرێی و نه‌تالیا دوو کاره‌کته‌ری تر ڕۆڵێکی گه‌وره و له‌به‌رچاویان له شانۆنامه‌ی سێ خوشک دا هه‌یه، ئه‌م دوو کاره‌کته‌ره‌ش هه‌رگیز ده‌رناکه‌ون، یه‌که‌میان پرۆزۆرۆڤی باوکی ئه‌ندرێی و سێ خوشکه‌که‌یه، پرۆزۆرۆڤ سه‌رکرده‌ی به‌تالیۆنێکی سه‌ربازی بووه و که شانۆنامه‌که ده‌ست پێده‌کات، ئه‌و ساڵێکه مردووه. دووه‌میان پڕۆتۆپۆپۆڤ، پارێزگاری شاره‌که یا‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گونده‌کانه، ئه‌م که‌سایه‌تییانه کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بووه و هه‌یه به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسی کاره‌کته‌ره‌کان و ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانه‌وه. پرۆزۆرۆڤی باوکیان هه‌یه
چراکان
نووسه?
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن shazada-shane (2009-08-16 11:26:15)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده ستت خؤش شازاده بؤئه م بابه ته جوانه ت سه ركه وتوبيت كيانه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه