❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-16 13:20:53

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟


به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

   

بێگومان هه‌مومان له‌وه‌ دڵنیاین که‌ پێداویستیه‌کانی ژیان مرۆڤ له‌ ئێستادا زۆر ڕوی له‌ زیادبون کردوه‌ هه‌تا ته‌کنه‌لۆژیا به‌ره‌و پێش بڕوات

داواکاری و خواستی خه‌ڵکی ڕو له‌ زیادبونه‌ پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی مرۆڤیش پێویستی به‌ خه‌رجکردنی پاره‌یه‌کی دیاری کراوه‌

بۆیه‌ مرۆڤ له‌ ئێستادا زۆر هه‌وڵ ده‌داو کۆشش ده‌کات و خۆی ماندوده‌کات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و شتانه‌ی ده‌یخوازێت

لێره‌دا ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌ پێداویستی  (ماڵ و مناڵ و خێزان) به‌ ته‌نها به‌ یه‌ک ئه‌ندامی خێزان که‌ پیاوه‌ پڕ نابێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بێت و ئافره‌تیش

هاوشانی هاوسه‌ره‌که‌ی کاری کرد لانی که‌م ده‌توانێت هه‌نێک له‌و بۆشاییانه‌ی له‌ خێزاندا هه‌یه‌ پڕی بکاته‌وه

بۆ نمونه‌ //

  *ئه‌توانێت هاوکاری هاوسه‌ره‌که‌ی بکات / له‌ کڕینی زۆر شت زۆر پێویستی ماڵ وه‌ک کڕینی چه‌ند که‌لوپه‌لێکی ناو ماڵ که‌ خۆی ئاره‌زوی ئه‌کات

ئه‌رک نه‌خاته‌ سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی .

*بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستی یه‌ تایبه‌تیه‌کانی خۆی له‌ ( جل و به‌رگ و مکیاج و .....هتد) ئه‌و شتانه‌ی دڵی ده‌یخوازێت

زۆربه‌مان ئه‌ودیمه‌نه‌مان دیوه‌ که‌ له‌ بازاڕدا ژن و پیاوێک له‌به‌رده‌م دوکانێکدان و ژنه‌که‌ به‌ شێوه‌ی پاڕانه‌وه‌ و لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتیه‌وه

تکا له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات که‌ ئه‌م شته‌شی بۆ بکڕێت


* بۆ هاوکاری که‌سانی تر //بۆ نمونه‌ کاتێک ژنان ده‌چن بۆ سه‌ردانێک بۆ میوانیه‌ک بۆلای نه‌خۆشێک ... ده‌یانه‌وێت دیاریه‌ک له‌گه‌ڵ خۆیا ن به‌رن

به‌ڵام ده‌بینیت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆی خاوه‌نی پاره‌یه‌ک نه‌بێت زۆر به‌ لاوازانه‌ داوای پاره‌ له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات که‌بڕێک پاره‌ی باتێ بۆ کڕینی دیاری

بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ مه‌به‌ستیه‌تی یان ئافره‌ته‌که‌ ده‌یه‌وێت خێرێک بکات زۆر دوو دڵه‌ له‌کردنی چونکه‌ پێی وایه‌ له‌وانه‌یه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ڕه‌تی کاته‌وه‌

بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی که‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئیش بکات خاوه‌نی موچه‌یه‌ک یان داهاتێکی دیاری کراوبێت ئه‌وا هه‌ندێک سه‌ربه‌ست ئه‌بێت

له‌ سه‌رفکردنی پاره‌و ئازاد ده‌بێت له‌ بڕیاردان له‌ زۆر شت و به‌ده‌ستهێنانی پێداویستیه‌کانی.

وه‌ زیاتر هه‌ست به‌ ماندوبون و ئه‌رکی پیاو ده‌کات له‌به‌ده‌ست هێنانی پاره‌و له‌وه‌ی که‌ هاوسه‌ره‌که‌ی به‌زه‌حمه‌ت ئه‌و پارانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌

کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ هه‌ست به‌ ماندویه‌تی ئه‌و ده‌کات به‌ ته‌واوی


لێره‌دا پرسیارێک دێته‌ ئاراوه‌ لای زۆر که‌س ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ :

* ئایا پیاوان له‌ ڕوی ده‌رونیه‌وه‌ هه‌ست به‌ که‌می ناکه‌ن یان بڕوابه‌خۆبونیان که‌م نابێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ژنه‌کانیان ئیش بکه‌ن؟

له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین/ ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و به‌ بێ جیاوازی وبه‌ بیرێکی فراوان وڕۆشن فکرانه‌ بیری کرده‌وه‌ هاوکاری هاوسه‌رو مناڵه‌کانی

خۆی کرد ئه‌وا زۆر ئاساییه‌و له‌م حاڵه‌ته‌دا پیاوان هیچ هه‌ست به‌ که‌می خۆیان ناکه‌ن

به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تان زۆر جیاوازیان  کرد له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی خۆی په‌یدای کردوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی هی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی هه‌مو کات پاره‌کانی خۆی

کۆکرده‌وه‌ به‌ژداری نه‌کرد له‌ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ داراییه‌کانی خێزان دا وه‌ هه‌مو کات منه‌تی کرد وه‌ دایه‌وه‌ به‌ چاوی هاوسه‌ره‌که‌یا که‌ من ئیش ده‌که‌م

من پاره‌کانم بۆتۆ سه‌رف ناکه‌م  من   من    من  ..........

ئه‌وا لێره‌دا ده‌بینین که‌ خێزان به‌ره‌و هه‌ڵدێر و منافه‌سه‌ ده‌ڕوات پیاو خۆی و هه‌وڵه‌کانی خۆی زۆر به‌ که‌م ده‌بینێت بۆیه‌ هیوادارین ئافره‌تان به‌م

جۆره‌ نه‌بن له‌ کاتێکدا که‌ خاوه‌نی بڕێک پاره‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیانن



ئایا ئافره‌تان تا چه‌ند هه‌لی کارکردنیان بۆ ڕه‌خساوه‌ ؟

* هه‌ندێ جار ئافره‌تان ئازادن له‌ کارکردن له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا بۆ نمونه‌ ئافره‌ته‌که‌ فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی یان که‌رت تایبه‌ت

یان له‌ کارگه‌یه‌ک یان مارکێتێک .......هتد وه‌ زۆر ئاساییه‌ له‌لای خێزانه‌کانیان لێپرسراوه‌کانیان به‌و په‌ڕی ئازادیه‌وه‌ کاره‌کانی خۆیان جێبه‌جێده‌که‌ن


* به‌ڵام له‌هه‌ندێک له‌ خێزانه‌کاندا به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ئازادیه‌ به‌ ئافره‌تان نادرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان کاربکه‌ن پێیان وایه‌ که‌ کاری ئافره‌ت ته‌نها له‌

چوارچێوه‌ی ماڵدا بێت

به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆجونێکی ناڕاسته‌ ئافره‌تیش تواناکاری هه‌یه‌ بۆ کارکردن

به‌ هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م خێزانه‌کان


نوسینی له‌نیا

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-16 17:46:57

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

dast xosh

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-16 23:31:57

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

زۆر سوپاس کاک هه‌ردی
ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-17 07:33:51

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

ده‌ست خۆش lanya بۆ بابه‌ته‌که‌ت شتێکی جوانه‌ هیوادارم که‌ بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ بابه‌تی له‌م شیوه‌ییه‌ ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت و هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت به‌رێزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-17 10:27:42

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

ده‌سته‌کانت خۆشبێت له‌نیا گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت گوڵی من

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-17 21:47:15

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

زۆر سوپاس بۆ هاورێ یانی زۆر ئه‌زیزم
کاکه‌ سیروانی به‌رێزو ئازیز

تینا گیان

ده‌ستی ئێوه‌ی ئه‌زیزیش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وت و بن  بۆ کوردژین ماندوو نه‌بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-08-20 06:57:04

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

dastakant xosh bet lanya gean babatake  zor jwana
sarkawtwbyt

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-08-20 09:40:16

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

dastt xosh bet hawre gian babateke baswd bw bsaka

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-08-20 10:46:03

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له‌ بواری ئابوری خێزان دا ئه‌رکی پیاوان زیاتر ناکات ؟

ده‌ستت خۆش بێت له‌نیا گیان بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوانه‌ شتێکی زۆر باشه‌ ئافره‌تان هاوکاری پیاوان بن له‌ بواری ئابوری به‌ڵام نه‌یکه‌ن به‌ منه‌ت که‌ هه‌ندێ ئافره‌ت هه‌یه‌ به‌ چاوی پیاوه‌که‌ی ده‌داته‌وه‌ ئه‌و کات پیاوه‌که‌ هه‌ست به‌ که‌می ده‌کات ... سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م بابه‌ته‌که‌ت به‌هێزه‌ .

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net