❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوای‌ 34 ساڵ‌ شڤان په‌روه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توركیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-18 08:14:27

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

دوای‌ 34 ساڵ‌ شڤان په‌روه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توركیا

دوای‌ 34 ساڵ‌ شڤان په‌روه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توركیا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d5a978f4ed.jpg
بڕیاروایه‌ گۆرانیبێژی‌ به‌ناوبانگی‌ كورد شڤان په‌روه‌ر، زنجیره‌ كۆنسێرتێك له‌شاره‌ جیاوازه‌كانی‌ ئه‌وروپا سازبكات‌و پێده‌چێت دوایین وێستگه‌ش بۆ سازدانی كونسێرت شاری‌ دیاربه‌كر بێت.

ئێرتوغرول گیونێی‌ وه‌زیری‌ رۆشنبیری‌ توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان چه‌ندینجار هه‌وڵیداوه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ شڤان په‌روه‌ر ئه‌نجامبدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ توركیا.

لای‌ خۆشییه‌وه‌، شڤان په‌روه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، جگه‌ له‌و كۆنسێرتانه‌ی‌ به‌نیازه‌ له‌ئه‌وروپا سازی‌ بكات، پلانی‌ داناوه‌ له‌شاری‌ دیاربه‌كر له‌كوردستانی‌ توركیا كۆنسێرتێك سازبكات.

په‌روه‌ر ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و زۆر خۆشحاڵه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ وڵاتی‌ خۆیی‌و زیاتریش خۆشحاڵ‌ ده‌بێت كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی‌ خزمه‌تی‌ ئاشتی‌ بكات، به‌تایبه‌ت كه‌ماوه‌ی‌ 34 ساڵه‌ له‌تاراوگه‌ ژیان به‌سه‌رده‌بات.

سایتی‌ (نێت كورد) بڵاویكردۆته‌وه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ شڤان په‌روه‌ر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌بانگهێشته‌كه‌ی‌ توركیاو ئه‌ردۆگانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو په‌روه‌ر ده‌یه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توركیا.

هه‌روه‌ك شڤان په‌روه‌ر سوپاسی‌ ئه‌ردۆگانی‌ كرد به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌11ئابدا له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ گروپی‌ پارته‌كه‌یدا وتبووی‌ زۆرحه‌زم له‌ده‌نگی‌ شڤان په‌روه‌ره‌.

په‌روه‌ر ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردووه‌ له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ توركیا، به‌رپرسانی‌ كوردو تورك له‌یه‌ك شوێنی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌كاته‌وه‌و پاشان به‌هاوكاری‌ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی‌ تری‌ بیانی‌ كۆنسێرته‌كه‌یان سازده‌كه‌ن.
NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net