❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێنج سوودى گرنگ بۆ نووستن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-18 21:18:00

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

پێنج سوودى گرنگ بۆ نووستن


http://www.xazir.net/komal.gif
نووستن زۆر سوودى بۆ ته‌ندروستى و جه‌سته‌ هه‌یه‌ و توێژه‌ران ئاماژه‌ بۆ پێنج سوودى گرنگ ده‌كه‌ن ، ئه‌وانیش :
1-تواناى كۆئه‌ندامى ده‌مار زیاتر ده‌كات ، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى بیره‌وه‌رى چالاَك ده‌كات ، هه‌روه‌ها پشووی پێویست به‌مێشك و ئه‌وناوچانه‌ ده‌دات كه‌ به‌رپرسیارن له‌ كۆنترۆل كردنى هه‌ستى مرۆڤ و هه‌ڵچوون و برِیاردان كه‌ئه‌مه‌ش چالاَكی بۆ مرۆڤ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ و واى لێ ده‌كات به‌ توانایه‌كى به‌رزه‌وه‌ روو له‌ كارى رۆژانه‌ى بكات .
2- ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵگرتنى راده‌یه‌كى زۆرتر له‌ وزه‌ى له‌شی مرۆڤ و نوێكردنه‌وه‌ى خانه‌كان له‌ ئه‌نجامى به‌رهه‌مهێنانى پرۆتینه‌ به‌رهه‌مهێنه‌كان و دابه‌زاندنى ئاستى پرۆتینه‌ ( روخێنه‌ره‌كان ) له‌ له‌شدا ، جێی باسه‌ پرۆتینه‌كان یان ( ترشه‌ ئه‌مینیه‌كان ) به‌رپرسن له‌گه‌شه‌ى خانه‌كان و جێگرتنه‌وه‌ى خانه‌ له‌ناوچووه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات دره‌نگتر نیشانه‌ى پیری به‌دیار بكه‌ون له‌ مرۆڤدا .
3- كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌ردانى هۆرمۆنی ( كۆرتیزۆل ) كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گرژى ده‌روونى و رۆڵیشی هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى چێّژى مرۆڤ و به‌دوایدا كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشی له‌ش . كه‌م خه‌وتن ده‌بێته‌ هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئه‌نسۆڵین و شه‌كر له‌ خوێن و كۆبوونه‌وه‌ و هه‌ڵگیرانى چه‌ورى له‌ ناوچه‌ی (سك ) .
4- هۆرمۆنه‌كانى گه‌شه‌ به‌زۆرترین راده‌ ده‌رده‌درێن له‌كاتى نووستندا . ئه‌و هۆرمۆنانه‌ش بۆ منداڵ و گه‌وره‌ش پێویستن چونكه‌ خانه‌ تێكچووه‌كان چاك ده‌كاته‌وه‌ و له‌ خانه‌كانى ماسولكه‌ و ئێسك نوێ ده‌كاته‌وه‌ . هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و هۆرمۆنه‌ دژى كاریگه‌رى هۆرمۆنى ( كۆرتیزۆل )ـه‌ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ .
5- ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نووستن رۆلی هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى گه‌شه‌ى خانه‌كانى شێرپه‌نجه‌ و له‌ پاراستنى مرۆڤ دژى هه‌ندىَ نه‌خۆشی و پیربووندا رۆڵی هه‌یه‌ .

   Muheet *

Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-18 22:39:13

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

Re: پێنج سوودى گرنگ بۆ نووستن

ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-20 17:31:32

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

Re: پێنج سوودى گرنگ بۆ نووستن

زۆر سوپاس هاورئ گیان
بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه‌ت
به‌هیوای به‌رده‌وامیت
سه‌ركه‌وتو بی
برای به‌رێزی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net