.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












شه‌وی ڕابردوو ڕێکه‌وتی 18/08/ 2009له‌میانه‌ی خولی ئینگلیزی {پریمێره‌لیگ}دا دوو یاری ئه‌نجام درا له‌یاری یه‌که‌مدا یانه‌ی ویگن میوانداری یانه‌ی وڵفرامپتۆنی کرد وه له‌ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا یانه‌ی وڵفرامپۆتۆن یاریه‌که‌ی به‌ئه‌نجامی 1-0 برده‌وه شایه‌نی باسه له هه‌فته‌ی یه‌که‌می خوله‌که‌دا یانه‌ی ویگن له‌ناو یاریگای ئه‌ستۆن فیلادا به‌ئه‌نجامی 2-0 له‌یانه‌ی ئه‌ستۆنفیلای برده‌وه وه هه‌روه‌ها یانه‌ی وڵفرامپتۆنیش له‌ناو یاریگای خۆیدا به‌ئه‌نجامی 2-0 به‌یانه‌ی وێستهامی دۆڕاندبوو بۆیه ئه‌م ئه‌نجامه به‌ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو داده‌نرێت.
وه له‌یاری دووه‌مدا یانه‌ی بلوس چیڵسی له‌نده‌نی بووه میوانی یانه‌ی سه‌نده‌رلاندی باکوری هه‌رچه‌نده‌یانه‌ی سه‌نده‌رلاند له خوله‌کی 18 دا گۆڵێکیان له ڕێگه‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را {دارن بێنته‌وه} تۆمار کرد به‌ڵام یانه‌ی چیڵسی له‌دوای نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که ریزه‌کانی خۆی یه‌ك خسته‌وه‌و سێ گۆڵیان له‌م گێمه‌دا له ڕێگه‌ی یاریزانان {مایکڵ باڵاك له‌خوله‌کی 52 وه فڕانك لامبارد له‌خوله‌کی 61 له‌ڕێگه‌ی لێدانی ڕاسته‌وخۆوه وه هه‌روه‌ها گۆڵی سێیه‌میش له‌ڕێگه‌ی پرتوگالی به‌ڕازیلی دیکۆوه له‌خوله‌کی 70 دا تۆمارکرد، وه به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی چیڵسی شوێنی خۆی له پله‌ی یه‌که‌م به‌کۆکردنه‌وه‌ی 6 خاڵ تووند کرد له‌دوای دوو بردنه‌وه له‌کۆی دوو یاری.
یاریگا.نێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه