❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-19 08:46:51

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟



مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌موو سالێ به‌سه‌رمان ده‌كاته‌وه‌،ئێمه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و به‌جۆرێك وبه‌پێی تواناو تێگه‌یشتنی خۆی به‌روه‌ پیری ده‌چێت،ئینجا ئه‌وه‌ مانگێكه‌و موسلمانان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا خۆیانی بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ن،

عه‌بدولعه‌زیز هاشم

كۆمه‌لگا موسلمانه‌كان ڕێزێكی گه‌وره‌ له‌م مانگه‌ ده‌گرن،چونكه‌ مانگێكه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌،به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه‌ ئابووریه‌ی كه‌له‌م مانگه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ وابكات هه‌ندێك له‌تام وجێژی ئه‌م مانگه‌ وه‌كو پێویست هه‌ست پێ نه‌كه‌ن،چونكه‌ وادیاره‌ بازاڕ به‌ره‌و گرانی ده‌ڕوات وخه‌ڵكیش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ فێری كه‌م خۆری ودایه‌ت گرتن ببن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌وسن تر وزۆرخۆرتر ده‌بن، كه‌   ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژووه‌و،ئه‌م ئامانجه‌ نیه‌ كه‌ له‌پێناویدا ڕۆژوو دانراوه‌.

  هه‌رپرۆسه‌یه‌كی ژیان ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌فه‌لسه‌فه‌كه‌ی نه‌گات هه‌ست به‌كاریگه‌ریه‌كه‌ی ناكات،زۆرن ئه‌م موسلمانانه‌ی كه‌نوێژ ده‌كه‌ن وقورئانی پیرۆز ده‌فه‌رمووێت نوێژ مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ خراپه‌وكاری ناڕه‌وا،كه‌چی هه‌ر ئه‌م نوێژكه‌ره‌یه‌ ئاماده‌یه‌ له‌پێناوی چه‌ند دینارو دۆلارێك خه‌لك بكوژێت یان خه‌لك به‌ره‌و هه‌لدێر ببات یان گزی ودزی بكات ،هه‌ر ئه‌م كه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌ڕۆژوو ده‌بێت كه‌چی له‌ولاوه‌ زمانی برسیه‌و ڕۆژووی خۆی به‌گۆشتی خه‌لك ده‌كاته‌وه‌،خه‌ریكی باسكردنی عه‌یب وعاری خه‌لكه‌ نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ ده‌یه‌وێت خه‌لك به‌هیچ سه‌یربكات وبه‌هیچیان بزانێت،وبه‌هه‌موو هێزی خۆی مافیان پێشێل بكات،ئه‌مه‌ چه‌ندین شتی تر كه‌ ئاینه‌كان به‌گشتی وئیسلام به‌تایبه‌تی به‌ئه‌ركی داناوه‌ له‌سه‌ر شوێنكه‌وتوانی بۆئه‌وه‌یه‌كه‌ سه‌ره‌نجام ژیان به‌كه‌نارێكی ئارام بگات وزولم وسته‌كردن ونادادی كه‌م بكرێته‌وه‌، كاتێك تۆ برسی ده‌بیت له‌ڕه‌مه‌زاندا بۆئه‌وه‌یه‌ بیرله‌و كه‌سانه‌ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ هه‌ژران ونه‌دارن وبه‌درێژایی سال نیوه‌ی ته‌مه‌نیان به‌برسێتی ده‌به‌نه‌سه‌ر،بۆ ئه‌وه‌ یه‌ كه‌تۆش بیرێك له‌وان بكه‌یته‌وه‌،هه‌ست وسۆزت بجولێت به‌لایانداو ئه‌گه‌ر هه‌بوونی وده‌وله‌مه‌ندی یارمه‌تیان بده‌یت ئه‌گه‌رده‌وله‌مه‌ند نیت ئه‌وا هانی خه‌لكی بده‌ وببه‌ ڕێخۆشكه‌ر بۆگه‌یاندنی یارمه‌تی به‌وان ،ئه‌مه‌ ته‌نها یه‌كێكه‌ له‌فه‌لسه‌فه‌كانی ڕۆژوو كه‌ئه‌گه‌ر بێتو هه‌موومان لێی تێبگه‌ین ئه‌وا ده‌توانین چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بگه‌ین له‌ناو كۆمه‌لگای خۆمان،به‌ڵام كاتێك ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ینه‌ مانگی خواردنی خۆش وشیرنی وتۆله‌كردنه‌وه‌ له‌گه‌ده‌ی خۆمان ئه‌وه‌ بێگوومان دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌م ئامانجه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ ڕۆژوو له‌پێناویدا له‌سه‌ر موسلمانان به‌ئه‌رك دانراوه‌،نه‌ك واتێبگه‌ین كه‌خوا دژی ئێمه‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌ داناوه‌،ئه‌ی نابینی هه‌ندێ جار خه‌لكێك مان ده‌گرێت له‌نان خواردن ئه‌مه‌ بۆچی واده‌كات؟نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕقی له‌خۆی ده‌بێته‌وه‌ به‌لكو بۆئه‌وه‌یه‌ سۆزی خه‌لك وسه‌رنجیان به‌لای خۆیاندا ڕبكێشێت بۆئه‌وه‌ی مافه‌كانی بۆ دابین بكه‌ن.

  بێگومان یه‌كێك له‌نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌مڕۆ قه‌له‌وی وچه‌وریه‌ وئه‌م نه‌خۆشیانه‌ن كه‌له‌ڕێگای قه‌له‌ویه‌وه‌ تووشی مرۆڤ دێن بۆیه‌ له‌هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپی نه‌خۆشخانه‌ هه‌یه‌ ته‌نیا به‌پارێزگرتن وبرسیكردنی نه‌خۆش چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن،ئه‌مه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ له‌زۆر ماده‌ زیاده‌كانی ناوجه‌سته‌ی رزگاری بێت.ناكرێت ئێمه‌ ته‌نها له‌ڕوانگه‌یه‌كه‌وه‌ بڕوانیه‌ ڕۆژوو  به‌لكو له‌لایه‌نی ده‌روونیه‌وه‌ زۆر سوودی تری بۆمرۆڤ هه‌یه‌،كاتێك كه‌سێك ئه‌ركێكی پێده‌سپێررێت وله‌لایه‌ن كه‌سێكی به‌رزتر له‌خۆیه‌وه‌ له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ هه‌ست به‌خۆشی ده‌كات چونكه‌ ده‌زانێت ئه‌م ئه‌ركه‌ پاداشتێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌لدایه‌ بۆیه‌ هه‌رچه‌نده‌ قورسیش بێت ئه‌نجامی ده‌دات،ئه‌ی نابینی كه‌سه‌رباز له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ فه‌رمانی پێده‌كرێت ئه‌م كاره‌ بكه‌ ئه‌میش ده‌یكات ئه‌گه‌ر به‌باوه‌ڕ بوونه‌وه‌ بیكات ئه‌وا جوانتر وباشتر ده‌یكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ ئه‌نجام بدات بێ ئه‌وه‌ی له‌ناخی خۆی باوه‌ڕی پێ هه‌بێت ئه‌وا زۆر به‌خراپی ئه‌نجامی ده‌دات،مرۆڤ ئه‌گه‌رچی وه‌كو سه‌ربازێكه‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانی خوا به‌ڵام ئازادی زۆریشی پێدراوه‌ ده‌توانێت كاره‌كه‌ بكات به‌باوه‌ڕ پێ بوونه‌وه‌،وده‌توانێت كاره‌كه‌ نه‌كات ،به‌ڵام دواتر هه‌ر خۆی سه‌ره‌نجامی سه‌ره‌ڕۆییه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌،چونكه‌ په‌رستشه‌كان جۆرێك له‌ ئارامی به‌ده‌روون ده‌به‌خشن ،به‌ڵام كاتێك مرۆڤ له‌په‌رستش دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌به‌ر باوه‌ڕ نه‌بوون پێی یان ته‌مه‌لی كردن له‌ئه‌نجامدانی دوواجار خۆی دووچاری شله‌ژانێكی ده‌روونی دێت كه‌ له‌ناچاری په‌نابۆ شتی تر ده‌بات بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روونه‌ ،ئه‌گه‌ر په‌رستشه‌كان له‌سه‌ر ده‌روون گران بن له‌سه‌ره‌تا به‌لام دواتر سووك ده‌بن، له‌هه‌مانكاتدا هیچ به‌رامبه‌رێكی ناوێت بیده‌ی ، به‌ڵام ئه‌نجام نه‌دانیان گرانتر ده‌وه‌ستێت له‌سه‌ر مرۆڤ چونكه‌ ده‌بێت ئه‌مجاره‌ به‌خۆت به‌دوای ئارامیدا وێل ببێت ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری دونیا بكه‌یت تاوه‌كو ده‌ستت ده‌كه‌وێت،بێگوومان په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان كه‌زیانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ شاراوه‌ نیه‌،یان په‌نا بردنه‌ به‌ر هه‌ر هۆكارێكی تر بۆ ئاسووده‌یی ده‌روونی،كه‌ سه‌رنجام پێگه‌یشتنی ده‌بێته‌ خه‌ون.

  بۆیه‌ واباشه‌ بۆ ڕه‌مه‌زان ده‌روونی خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین،جه‌سته‌ی خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین وگیرفانی خۆمانیش،بۆئه‌وه‌ی بتوانین سێ نه‌خۆشی سه‌ره‌كی له‌ناوكۆمه‌لگای خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین،نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كانمان له‌ حه‌سوودی وتێرنه‌بوون ودلپیسی وخۆ به‌زل زانین وهیتر كه‌ ئه‌وانه‌ هه‌موویان نه‌خۆشی ده‌روونین له‌ئه‌نجامی نائارام بوونی ده‌روونی مرۆڤه‌وه‌ سه‌رهه‌لده‌ده‌ن،ئه‌ی خۆ ئه‌گه‌ر ده‌روونی هه‌ركه‌سێك ئارام بێت بۆچی بیر ناكاته‌وه‌ له‌وه‌ی بۆ مافی كه‌سێكی تر پێشێل بكات ،ئه‌مه‌ پیسبوونی ژینگه‌ی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌ واده‌كات ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ له‌ناویدا گه‌را دابنێن ،به‌لكو به‌تێگه‌یشتن له‌فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژوو به‌جۆرێك كه‌ پاكمان بكاته‌وه‌ له‌ده‌روونه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ ببێته‌ مان گرتنێك له‌دژی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیانه‌بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ل پاكی خوا تێكه‌ل ببین،تاوه‌كو له‌م پاكیه‌مان پێ ببه‌خشێ كه‌ مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ به‌ر له‌هه‌ر ڕۆژێك پێویستی پێیه‌تی.با به‌زه‌ییمان به‌جه‌سته‌ی خۆمان بێته‌وه‌ كه‌ دیلمان كردووه‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه‌،هه‌ر خه‌ریكی ئه‌وه‌ین باری گران بكه‌ین به‌تێپه‌ستینی زیاتر، سه‌یركه‌ دووكه‌س له‌ ته‌نیشت یه‌كتر ڕائه‌وه‌ستن یه‌كێكیان بالای ناسك وڕاست ئه‌وه‌ی تریش قه‌له‌وو خوار ئینجا وورگی ده‌رپه‌ڕیوه‌ بێگومان هه‌مومان ئه‌وه‌مان به‌لاوه‌ جوانه‌ كه‌ راست وناسكه‌ ئه‌مه‌ له‌ڕوی ده‌ره‌وه‌ بێگومان له‌ناخه‌وه‌شدا ئه‌م كه‌سه‌ قه‌له‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌رگه‌ی نه‌خۆشی كه‌متر بگرێت،ده‌با ڕه‌مه‌زان بكه‌ینه‌ فرسه‌تێك بۆكه‌م خواردن بۆئه‌وه‌ی بازاڕیش به‌م شێوه‌یه‌ گڕنه‌گرێت ئینجا هه‌ژاركانیش چانسی خۆتێركردنیان كه‌متر بێته‌وه‌ ، با هه‌موومان كه‌ جه‌مێك كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ نه‌بێت تۆله‌ی بۆ بكه‌ینه‌وه‌،له‌كێ؟له‌گیرفان وگه‌ده‌ی خۆمان؟!!بابیرێك بكه‌ینه‌وه‌ له‌هه‌ژاره‌كان مناله‌ بێ باوكه‌كان له‌ پیرونه‌خۆش وبێ ده‌ره‌تانه‌كان،باڕه‌مه‌زان بكه‌ینه‌ وێستگه‌ی هێنانه‌دی یه‌كسانی.

  بافێری ئه‌وه‌ بین كه‌م خه‌رج بكه‌ین ئه‌گه‌ر مانگانه‌ نیوه‌ی مووچه‌كه‌ت خه‌رج ده‌كرد ئه‌م جاره‌ كه‌متریش خه‌رج بكه‌ وبیده‌ به‌هه‌ژارێك به‌ منالێكی بێ باوك به‌نه‌دارێك،بزانه‌ چه‌ند هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت،به‌م شێوه‌یه‌ مرۆڤایه‌تی خۆمان نیشان بده‌ین وبیسه‌لمێنین كه‌ مرۆڤین وباوه‌ڕمان به‌وه‌هه‌یه‌ كه‌ خوا هه‌موومانی به‌یه‌كسانی دروستكردووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ژاره‌ وتۆ ده‌وله‌مه‌ند ئه‌وه‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ تۆیه‌ ئایا مرۆڤێكی ده‌وله‌مه‌ندی به‌دڵ وگیرفان یان ته‌نها به‌گیرفان وبه‌دڵ هه‌ژاری؟.ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت خه‌رجیت له‌ڕه‌مه‌زان زیادی كردووه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ تێنه‌گه‌یشتووین له‌حه‌قیقه‌ت،به‌لكو وا ته‌نها لاسایی ده‌كه‌یته‌وه‌.


به‌خته‌وه‌ری

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-19 10:23:32

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

ئه‌م جاره‌ كه‌متریش خه‌رج بكه‌ وبیده‌ به‌هه‌ژارێك به‌ منالێكی بێ باوك به‌نه‌دارێك،بزانه‌ چه‌ند هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت...
ده‌ست خۆش خاتوو تینا گیان  هه‌ر بژیت گیان ...

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-19 18:02:35

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-19 18:23:47

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-19 19:46:36

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

ده‌ست خۆش خاتوو تینا گیان  هه‌ر بژیت گیان ...

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-19 20:07:25

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaMSIE7

Re: له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

dastakant xosh bn dada tina gian,xwa padashty xert bdatawa azizakam

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-08-20 09:50:59

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانی ئێوه‌ی گوڵ ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-08-20 11:19:42

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

dast xosh

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-08-20 11:21:14

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: له‌پێشوازی ره‌مه‌زاندا چی بكه‌ین؟

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net