.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














شیری مەڕ لە شیری چێل و بزن باشترە، بەڵام چەورترە
شیری مەڕ Sheep Milk، كەمێك لە شیری چێل و شیری بزن شیرینترە، شیری مەڕ، كانزاكانی وەكو كالسیۆم و فۆسفۆر و زینك و ڤیتامینەكان دووقات زیاتر لە شیری چێل و شیری بزن تێدایە. شیری مەڕ، بڕێكی باشی لە ڤیتامین A، ڤیتامین D، ڤیتامین E و كۆمەڵەی ڤیتامین B تێدایە كە گرنگن بۆ تەندروستییەكی باش. هەروەها شیری مەڕ بڕێكی باشی تێدایە لە ڤیتامین B12 و فۆلیك ئەسید كە گرنگن بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن. جۆرە پرۆتینێك لە شیری مەڕدایە كە هەرسكردنەكەی زۆر ئاسانە، رێژەی ئەم پرۆتینە لە شیری مەڕدا سێ جار لە شیری چێل و شیری بزن زیاترە. هەروەها لاكتۆزی ناو شیری مەڕ زیاتر ئاسانە لەسەر گەدە و ریخۆڵەدا، بە پێچەوانەی لاكتۆزی ناو جۆرەكانی تری شیر بەتایبەتی شیری چێل كە زۆر جار لە هەندێك كەسدا ناڕحەتی بۆ كۆئەندامی هەرس پەیدا دەكات. گەلێك جار لەبەر بەكارهێنانی دەرمانی دژەمیكرۆب، بەكتریا سوودبەخشەكانی ناو ریخۆڵە ئەستوورە لەناو دەچن، خواردنی ماستی مەڕ، پێكهاتەی ئەم بەكتریا سوودبەخشەكانەی ناو ریخۆڵە ئەستوورە بۆ حاڵەتی ئاسایی خۆی دەگەڕێنێتەوە. ئێستاش زۆر خەڵك ترسی لە شیری مەڕ هەیە لەبەر رێژە زیادەكەی چەوری كە پترە لە رێژەی چەوری ناو شیری چێل و شیری بزن. بەڵام سێ ڤیتامینی گرنگ هەنە كە تەنها لەناو چەوریەكەی شیردا تواونەتەوە و زۆر پێویستن بۆ تەندروستی. 
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه