.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














رێجــیمی خـــۆنەخـۆشكردن!
زۆر كەس بە هەڵە لە رێجیم گەیشتوون، بە تایبەتی ئەوانەی كە كێشی لەشییان زیادە یان قەڵەون، لایان وابێ كە رێجیمی خۆراك مانای خۆبرسیكردن یان بەلاوەنانی ژەمێك یان دوو ژەمی خواردنە، لە رێجیمی خۆراكی هەڵەدا، ئەو كەسە دووچاری كەمی زۆربەی هەرە زۆری ماددە خۆاكییە گرنگەگان دەبێتەوە، لە وزەو پرۆتین و ڤیتامین و كانزا، بۆیە هەموو ئەو كەسانەی كە پەیڕەوی رێجیمی هەڵە دەكەن، دوچاری كەم خوێنی و كەمیی كانزا و ڤیتامینەكان دەبنەوە كە بە شێوەی بێ تاقەتی و قژهەڵوەرین و رەنگ زەردبوون خۆی نیشان دەدات، هەروەها رێجیمی هەڵە ئەگەر بشبێتە هۆی كەمبوونەوەی بڕێك چەوری، ئەوا دەبێتە هۆی ونكردنی بارستایی ماسولكەش بە شێوەی پوكانەوەی ماسولكە، هەروەها دابەزاندنی كێش بە خێرایی و لەسەر حیسابی تەندروستی هەرگیز پەسند ناكرێت و ئاكامی باشی نابێت. ئەو چەند كیلۆگۆام چەورییە زیادەی كە هەتە، لەمێژە بەرە بەرە كۆبۆتەوە، ناكرێت ئاوا بە خێرایی دابەزێنرێت (مەگەر لەسەر حیسابی تەندروستیت بێت)، بەڵكو سەبری دەوێ و دەبێ بە رێگایەكی زانستییانە ئەنجام بدرێت. رێجیمی راست و زانستییانە بریتییە لە كەمكردنەوەی ئەو وزەیەی كە لە خۆراكدایە، بە نەخواردن یان كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی كە وزەی زۆریان تێدایە وەكو ئەلبان، گۆشت، كێك، پاقلاوە و هەویركارییەكان، مەعكەرۆنە، شەربەت، نوشابە گازدارەكان، خواردنەوە وزەبەخشەكان، خۆراكی خێرا. رێجیمی خۆراك، هەرگیز خۆبرسیكردن نییە، بەلاوەنانی ژەمی خواردن نییە. بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، تەندروستییەكی باش پێویستە نەك خۆنەخۆشكردن كە ئەوكات لەش هەرگیز ناتوانێت بە شێوەیەكی راست و دروست چەند كارلێكیكی زییندەكیمیایی ئەنجام بدات كە چەوری لەش بگۆڕێت بۆ وزە. جگە لەمانە، لە بەرنامەی دابەزاندنی كێشدا، دەبێ رێجیمی خۆراك و وەرزش و گۆڕینی ستایلی ژیان بەیەكەوە لەژێر چاودێری دكتۆردا ئەنجام بدرێت. 
Gualn media

لهسهر هێڵ نییه