.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















لەگەڵ سووربوونی ترافیك لایتەكە، هاتە سەر جادە و بەرەو لای ئۆتۆمبێلە وەستاوەكان ڕۆییشت، پێشنیازی كڕینی كلێنیكسی پێ دەكردن، ئەمە ماوەی دوو ساڵە پیشەی (هونەر ئازادی)ـی تەمەن (12) ساڵانە.
(هونەر)، ماندوو و بێتاقەت
(هونەر)، ماندوو و بێتاقەت، سێ پاكەت (كلێنیكس)ـی بە دەستی چەپی هەڵگرتووە و بە دەستی ڕاستی، بۆ فرۆشتنی (كلێنیكس) بە شۆفێرەكان، لە جامی ئۆتۆمبێلەكان دەدات. زۆرجاریش لە میانەی گفتوگۆی كڕیار و فرۆشیاردا، گڵۆپی سەوز دادەگیرسێت و كڕیار فرۆشیار جێ دەهێڵێت. ئەو كاتە (هونەر)، بە ترسەوە ڕا دەكاتە سەر شۆستەكە و چاوەڕێی گڵۆپی سوور دەكات.
(هونەر ئازاد)، لە یەكێك لە چوارڕێیانەكانی هەولێر، لە ساعەت (10)ـی بەیانییەوە هەتا (6) ئێوارە، كار دەكات و وەك خۆی گوتی، ڕۆژانە (15 تا 20) هەزار دینار پەیدا دەكات. (هونەر) یەكێكە لەو هەزاران منداڵەی، كە لەسەر شەقامەكانی شاری هەولێر كار دەكەن.
لە 2007، (8،246) منداڵ لە هەولێر كاریان كردووە
بە پێی ڕووپێوێك كە لە لایەن ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتییەوە كراوە، ساڵی 2007، (8،246) منداڵ لە هەولێر كاریان كردووە. ڕووپێوەكە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك ئەنجام دراوە و هەولێر ڕێژەی (55.4%)ـی منداڵی كاركەری لەخۆ گرتبوو كە بەرزترین ڕێژەیە لەچاو سلێمانی و دهۆك كە 27.3% و 17.2% بوون. لێپرسراوی ناوەندی دراسات و لێكۆڵینەوە لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئاماژە بە عەقڵییەتی خێزانەكانیان دەكات وەك سەرەكیترین هۆكار لە پشت كاركردنی منداڵان.
هەژاری، هۆكاری كاركردنیانە
(دلێر ئەنوەر) گوتی: “لە كوردستان قسەیەكی باو هەیە كە دەڵێت: (منداڵ لە گچكەییەوە كار بكات، دەست و پێ سپی دەر ناچێت). زۆرێك لە خێزانەكانیش لەسەر ئەم بنەمایە بیر دەكەنەوە.” ئەم گوتەیە، مانای ئەوەیە كە ئەگەر كەسێك لە منداڵییەوە كار بكات، فێر دەبێت پشت بە خۆی ببەستێت و كە گەورە بوو، پەكی ناكەوێت”. (دلێر) وەك توێژەری كۆمەڵایەتی، نەیشاردەوە: “هەژاری، هۆكاری كاركردنی بەشێكە لە منداڵەكان، بەڵام بەرنامەی “چاودێریی خێزان”ـی سەر بە وەزارەت، مانگانە بە بڕی (30) هەزار دینار، یارمەتی (12699) خێزان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەدات.” ئەم یارمەتییە لەناو خەڵكدا بە “فەقیرانە” ناو دەبرێت”. سەرەڕای نەبوونی ئاماری ساڵەكانی 2008 و 2009، بە پێی لێكۆڵینەوەكانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، لە كاتی پشووی هاویندا، ژمارەی منداڵە كاركەرەكان، بە بەرزترین ڕێژەی خۆی دەگات.
شەوانە (10 تا 15) هەزار دینار پەیدا دەكەم
(ئەحمەد عەلی)، تەمەنی (14) ساڵە و لەبەردەم باخچەی (بروسك)ـی شەقامی (ئیسكان)، پاڵی بە ئۆتۆمبێلێكەوە دابوو و لە شەقامەكەی دەڕوانی و چاوەڕێی دەكرد خێزانە منداڵدارەكان، لەو تۆپانە بكڕن كە لەبەردەمیدا داینابوون.
ئەم مێرمنداڵە، شەوانە سەعات (7 تا 9) بۆ فرۆشتنی تۆپ و یاریی منداڵان، دێتە بەردەم باخچەكەی (ئیسكان) و وەك خۆی دەڵێت: “سەعات (9) بۆ سەیركردنی زنجیرەی (حەزرەتی یوسف)، دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە و شەوان خۆم حەز دەكەم بێم بۆ ئێرە و (10 تا 15) هەزار دینارێك پەیدا دەكەم.” بە پێی قسەی خۆیشی، ئەو پارەیەی دەستی دەكەوێت، دەیدات بە پێداویستیی خۆی و، ماڵەوەیان پێویستییان بە یارمەتیی ئەم نییە. (ئەحمەد) خوێندكاری پۆلی سێیەمی ناوەندییە.
كەمیی هۆشیاریی لە خێزاندا
ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، دووپاتی دەكاتەوە كە بۆ باشتركردنی بارودۆخی منداڵان، چالاكیی بەردەوامیان هەیە. (فەرهاد عوسمان)، سەرپەرشتیاری سێكتەری پاراستنی منداڵ لە منداڵپارێزی كوردستان، گوتی: “هاوینان خولی فێركردنی كۆمپیوتەر، مووزیك، شانۆگەری دەكەینەوە. زستانانیش بۆ بەردەوامبوونی منداڵە كەمداهاتەكان لە خوێندن كار دەكەن”. (فەرهاد) پێی وابوو: “هۆكاری كاركردنی منداڵان، كەمیی هۆشیارییە لە خێزان دا.”
هاوینان ڕێژەیان زیاد دەكات
بە پێی ئامارەكانی منداڵپارێزی كوردستان، هاوینان ڕێژەی منداڵانی كاركەر (50%) زیاد دەكات. بە پێچەوانەی تێڕوانینی گشتیی خەڵكیش، ڕێژەی (30%) منداڵان، بە هۆی هەژارییەوە كار دەكەن. لە ڕووپێوییەكەی ساڵی 2007ـیش دەر كەوتووە كە (26%)ـی منداڵانی كاركەر، واتە (2،146) منداڵ لەبەر هەژاری كار دەكەن.
لە ڕووپێوییەكەی ساڵی 2007، (83%)ـی منداڵانی كاركەر، واتە (6،488) منداڵ، حەز دەكەن كار بكەن و (16،1%)ـی منداڵانی كاركەر، واتە (1،326) منداڵ، حەز ناكەن كار بكەن.
لە لایەكی دیكەوە، لە شوێنە قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕ، تێبینیی زۆربوونی ئەو منداڵە دەستفرۆشانە دەكرێت كە خەڵكی بە (دۆم)ـەكان كە (یەكێك لە هۆزەكانی قەرەجن)، ناویان دەبەن. “ئەمانە منداڵی ئەو ئاوارانەن كە لە مووسڵ و كەڵەكەوە هاتوون، ئەمانە (دۆم)ـن و خەڵك بێزار دەكەن”. ئەمە قسەی (ئەندام موحسین)ـیتەمەن (23) ساڵانە كە لەبەردەم (قەڵا)ـی هەولێر، لەسەر عەرەبانەیەك خاولی دەفرۆشێت.
بەندی (32) لە ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: “منداڵ دەبێت پارێزراو بێت لە چەوساندنەوەی ئابووری و هەر كارێك مەترسیدار بێت یان ڕێگربێت لەبەردەم خوێندن، یان زیانپێگەیەنەر بێت بە گەشەی تەندروستی، فیزیكی، ڕۆحی، ئەخلاقی یان كۆمەڵایەتی.”
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet giyan her sarkawtu bit bawanm

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه