❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌دریانۆ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-21 09:01:22

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

ئه‌دریانۆ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54e3e65b41.jpg
یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یا‌نه‌ی ئه‌نته‌ر میلانی ئیتاڵی و وه‌ یاریزانی ئێستای یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیل ئه‌دریانۆ ناسراو به‌ {ئیمپراتۆر} گه‌ڕایه‌وه‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌دریانۆ توانی ئاستیكی به‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ تازه‌که‌ی فلامینگۆ پێش که‌ ش بکات و  تائێستا گۆڵکاری خوله‌که‌یه‌ به‌ تۆمارکردنی 10گۆڵ،  بۆیه‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل کارلۆس دۆنگا به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی بانگهێشتی ئه‌دریانۆی کرد بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بۆ دوو یاریهه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌که‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین و چیلی له‌میانه‌ی پاڵاوتنه‌کانی جامی جیهانی بۆ هه‌لبژارده‌کانی ئه‌مریکای باشوور.



دۆنگا ڕای گه‌یاند که‌ ئه‌دریانۆ ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئاستی جارانی و دوور که‌وتۆته‌وه‌ له‌کێشه‌ وه‌ خۆشیه‌کانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و ئێستا ده‌توانێت یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌که‌ی بکات.

ئه‌دریانۆ زۆر سه‌رکه‌و توو بووه‌ له‌ویاریانه‌ی که‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجامی داوون.

توانی گۆڵی یه‌کسان بوون له‌ خوله‌کی زیاد کراودا دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین  بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له‌ جامی کۆپا ئه‌مریکای 2004 تۆمار بکات وا پاشانیش هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل یاریه‌که‌ی به‌لێدانی ڕاسته‌وخۆ برده‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌ها ‌ دووگۆڵی له‌ یاری کۆتایی جامی کیشوه‌ره‌کانی 2005 ی ئه‌لمانیادا دژی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین تۆمارکردوو پاشانیش به‌رازیل یاریه‌که‌یان به‌ئه‌نجامی 4-1 برده‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ هه‌لبژارده‌ی به‌ڕازیل یه‌که‌می هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌مریکای باشووره‌ بۆ جامی جیهانی 2010 باشووری ئه‌فریقا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 27 خاڵ.

به‌ڕازیل له‌ جامی جیهانی بچووکدا ڕۆژی یه‌ك شه‌مه‌ ڕێکه‌وتی 6/9/2009 کاتژمێر 3.30 به‌کاتی کوردستان‌  ده‌بێت به‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ که‌ ئێستا له‌ پله‌ی چواره‌می پاڵاوتنه‌که‌دا دێت به‌کۆکردنه‌وه‌ی 22 خاڵ پاشانیش له‌ نێو یاریگای خۆیدا له ڕێکه‌وتی 10/8/2009  میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی چیلی ده‌کات .

ئه‌مه‌ش پێكهاته‌ی به‌ڕازیله‌ بۆ هه‌ردوو یاری پاڵاوتنی ئه‌مریکای باشور دژی هه‌ریه‌که‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین و چیلی.

گۆڵ پارێز:جیلیۆ سیزار{ئه‌نته‌ر میلان}، فیکتۆر{گریمیرۆ}

هێڵی به‌رگری: ئه‌ندرێس سانتۆس{فه‌نارباخچه‌}، دانێڵ ئه‌لفێس{به‌رشه‌لۆنا}، مایکۆن{ئه‌نته‌رمیلان}، فلیپی لیوس{دیپۆرتیفۆ لاکه‌رۆنا}، لۆسیۆ{ئه‌نته‌ر میلان}، لیۆسیاو{به‌نفیکا}، میره‌ندا{ساوپاڵۆ}، جوان{ئه‌ی سی رۆما}

‌هێڵی ناوه‌ند: ئیلانۆ{گه‌ڵاته‌سه‌رای}، فلیپی میلۆ{یوفانتۆس}، جیلبه‌رتۆ سیلفا{پاناسینای کۆس}، جۆسیۆ{ۆڵفسبه‌رگ}، ڕامیرێس{به‌نفیکا}، جیلیۆ پاتیستا{ئه‌ سی ڕۆما}، کاکا{ڕیاڵ مه‌درید}، لۆکاس{لێفه‌رپووڵ}.

هێرش به‌ر: لیوس فابیانۆ{سفیلیا}، نیلمار{فیا ڕیاڵ}، رۆبینهۆ{مانچسته‌ر سیتی}، ئه‌دریانۆ{فلامینگۆ}.

شایه‌نی باسه‌ر هه‌ریه‌که‌ له‌رۆناڵدینۆ وپاتۆ له‌لایه‌ن کارلۆس دۆنگاوه‌ له‌ پێكهاته‌که‌ دوور خراونه‌ته‌وه‌.

یاریگا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net