.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















جه‌نگێک پیرۆزتر له جوانی و شکستێک ڕونتر له سه‌با
سه‌فه‌ر پرسی عومری غه‌ریبی چه‌ند ده‌خایه‌نێت وچی ده‌ڵێن به‌و نیشتمانه‌ی که میوانداری هاوڵاتیانی خۆی پێ له‌که‌یه‌و
به سواری ئه‌سپی گومان خۆی بۆ جه‌نگێک ئاماده ده‌کات که ناوی ناوه ژیان
جانتاکه‌م پر کردوه له‌و گه‌ڵا زه‌ردانه‌ی له پایزی نامۆیدا بیره‌وه‌ریه‌کانی حه‌سره‌تم له‌سه‌ر ئه‌نوسیه‌وه‌و
سنور ئێخه‌ی کراسی غه‌ریبی ئه‌دراندین و ڕێیان نه‌ئه‌داین ماچێکی ئه‌و وڵاته بکه‌ین که به مناڵی خه‌ونێکیان پێوه دیبو
گوایه من له‌وێ ئه‌مرمو به کفنێکی سپییه‌وه ئه‌بمه پاشا بۆ زڕاندنی عه‌یبه‌کانی نیشتمان
شه‌ڕێکی چه‌ند تولانیه ئێمه بێده‌نگ مردن ڕائه‌نوسین و مه‌رگ تۆقیوه لێمان بڕوا پۆشاکێک بوو شه‌رم و حه‌شمه‌ت که له‌م نیشتمانه ڕوته‌دا
غه‌ریبیمان نیشان ده‌دات
ئای سه‌فه‌ر حه‌بیبه مه‌حزونه‌که‌ی فیراق
به‌ڵێ سه‌فه‌ری خلود جوانترین وڵاته دوای فرۆشتنی نیشتمان
ئای نیشتمانه خۆفرۆشه‌که‌م شه‌ڕێکی چه‌ند دۆڕاوه که پارساکان له دار ئه‌درێن و سۆزانیه‌کان ئه‌بنه پاشایه‌کی میهره‌بان
ئیدی چاره‌نوس ڕێ به‌و سوارچاکه دۆراوانه ئه‌گرێت که به ڕوتی له مه‌یدانی جه‌نگدا سه‌مایه‌کی سه‌رخۆشانه ئه‌که‌ن
که ته‌عبیر له له‌زه‌تی ئه‌و خوێنه ئه‌کات که وه‌ک وه‌فاداریه‌ک بۆ ئیبلیس
پێیان ئه‌ڵێت ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ ئه‌و برینه‌ی تیا ونه‌بن ئه‌مه خاڵی ده‌ستپێکردنی وه‌یله وه‌یل
ئه‌مه ئه‌و زه‌لکاوه‌یه که خۆتانی تیا مه‌حکوم ئه‌که‌ن به خنکان
ئه‌مه ئه‌و جه‌نگه‌یه پیرۆزتر له جوانی وئه‌وه‌ش ئه‌و شکسته‌یه که ڕونتره له سه‌با
فه‌رهه‌نگ نامۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه