❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گوێز‌و سووده‌كانی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-23 05:55:13

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

گوێز‌و سووده‌كانی‌

گوێز‌و سووده‌كانی‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ab16fad399.jpg
گوێز  سوودمه‌ندترین خواردنه‌ بۆ مرۆڤ له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌‌و به‌هه‌موو شێوه‌كانی‌، گوێز ده‌رمانی‌ هه‌موو ده‌رده‌كانه‌، به‌تایبه‌تی‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی‌ شه‌كره‌‌و كۆلیسترۆڵ سوودی‌ باشی‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ جێگای‌ سه‌رسوڕمان.


گوێز دوژمنی‌ كۆلیسترۆڵی‌ خراپه‌، ده‌توانن بۆ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌‌و ده‌ماره‌كان به‌كاری بهێنن، گوێز ئه‌و كۆلیسترۆڵه‌ خراپه‌ی‌ ناو خوێن كۆده‌كاته‌وه‌و كۆلیسترۆڵی‌ به‌رزیش داده‌به‌زێنێت.


له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ گوێزی‌ تازه‌پێگه‌یشتوو ڕێژه‌ی‌ (5 – 6) ڤیتامین (سی‌)ی‌ تێدایه‌، گوێزی‌ ته‌ڕ به‌شێكی‌ زۆری‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (C، B1، B2، A، E) تێدایه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ده‌توانن گه‌ڵای‌ گوێز بكوڵینن‌و بیخۆنه‌وه‌، هه‌روه‌ها گوێز كار ده‌كاته‌ سه‌ر مێشك‌و به‌توانای‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ هه‌بوونی‌ ماده‌ی‌ ئاسن له‌ناویدا، له‌بێ‌ خوێنیش ڕزگارت ده‌كات.


پسپۆڕان ده‌ڵێن:"گوێز ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ ده‌بینێت له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌ (سیل)دا، به‌شێوه‌ی‌ تیمار‌و بژێویش، خواردنی‌ گوێز هه‌موو به‌یانییه‌ك كارده‌كاته‌ سه‌ر زیره‌كی‌ مێشك‌و ئه‌و چایه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵای‌ گوێز دروست ده‌كرێت، حه‌زی‌ مرۆڤ بۆ خواردن زیاد ده‌كات‌و كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس به‌هێزتر ده‌كات‌و بۆ نه‌خۆشییه‌كانی‌ قورگیش زۆر باشه‌، به‌كارهێنانی‌ ڕۆنی‌ گوێز بۆ ده‌موچاو ده‌بێته‌هۆی‌ لابردنی‌ په‌ڵه‌.


بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ گوێز بۆ خواردنیش زۆر به‌كاردێت، ئافره‌تانیش گوێز بۆ جوانی‌ به‌كارده‌هێنن، پسپۆڕان ده‌ڵێن گوێز ماده‌یه‌كی‌ تێدایه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر جوانی‌، چونكه‌ ئه‌و (ماسك)ه‌ی‌ به‌گوێز دروست ده‌كرێت، پێست له‌خانه‌ی‌ مردوو ڕزگار ده‌كات‌و ئه‌و خانه‌ مردوانه‌ له‌ناو ده‌بات‌و جوانییه‌كی‌ به‌رچاو ده‌دات به‌و ده‌موچاوه‌، ئه‌مه‌ تیمارێكی‌ سروشتییه‌.


شێوه‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ ماسكی‌ گوێز بۆ ده‌موچاو :


گوێزه‌كه‌ له‌ناو ده‌سكه‌وان یان له‌ناو په‌ڕۆیه‌ك جوان جوان ورد بكه‌ تا شێوه‌ی‌ تۆز وه‌رده‌گرێت، پاشان یه‌ك (كه‌وچك هه‌نگوین‌و یه‌ك كه‌وچك ئاوی‌ پرته‌قاڵ‌و چوار كه‌وچك شیر) بكه‌ به‌سه‌ریدا‌و جوان تێكی‌ بده‌، تا شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت بۆ ماسكه‌كه‌، ئه‌م تێكه‌ڵه‌ بده‌ن له‌ده‌موچاوتان‌و بۆ ماوه‌ی‌ ده‌ خوله‌ك چاوڕه‌وان بن‌و به‌هێواشی‌ مه‌ساجی‌ پێ‌ بكه‌ن، ئه‌م ماسكه‌ جوانییه‌كی‌ ته‌ندروست ده‌دات به‌پێست‌و له‌هه‌موو شته‌ ناشرینه‌كانی‌ سه‌ر پێست ڕزگارت ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت  دوای‌ ئه‌م كاره‌، ده‌موچاوت به‌ئاوی‌ شله‌تین بشۆیت


NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net