.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














باوی شیـرین و تاڵ 
باوی Almond دوو جۆری هەیە، باوی شیرین و باوی تاڵ. باوی تاڵ شیاو نییە بۆ خواردن یان دەبێ زۆر بە كەمی بخورێت، چونكە مادەیەكی زیانبەخشی تێدایە بە ناوی ئەمیگدالین Amygdalin. باوی شیرین تامێكی خۆشی هەیە، بەها خۆركییەكەی بەرزە. رێژەی چەورییە باشەكەی باوی دەگاتە 50%، پرۆتینیش 20%، مادە گرنگەكانی تر لە تفری باویدان. بۆ وەرگرتنی سوودی تەواو،پێویستە كە باوی بە تفرەوە و بە باشی بجورێت. تا رەنگی تفرەكەی باوی تاریكتر بێت سوود و بەها خۆراكییەكەی زیاترە. جوینی چەند دانە باوییەك بۆ كەمكردنەوەی دڵەكزێ بەسوودە. باوی ئەگەری شێرپەنجە كەم دەكاتەوە و كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت، واتە مەترسی رەقبوونی خوێنبەرەكان بەلاوە دەنێت. هەروەها باوی رێژەیەكی باشی لە كانزای كالسیۆم تێدایە كە ئەگەری شێرپەنجەی كۆلۆن كەم دەكاتەوە. مادە دژەئۆكسانەكان كە لە تفری باویدان، مرۆڤ لە نەخۆشی دڵ دەپارێزن. زەیتی باوی بۆ داماڵینی پێست لە پەڵە بەكاردێت. رۆژانە خواردنی نزیكەی 73 گرام باوی بەسە بۆ بێبەش نەبوونت لە سوودە تەندروستییەكانی باوی.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه