.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
من ده‌بێت ساڵێك ئاوی ڕوون
له‌سه‌ر قاچ و قولم بڕوات
بۆئه‌وه‌ی پاك ببێته‌وه له چڵپاوی
خاكێكی بێ مروه‌ت.
من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م
به گڵه‌سووره‌ی لادێیه‌كی دوور له‌شار
به‌ئاوی كانییه‌كی سازگار
به‌شیعری (ئه‌ی ره‌قیب)ی دڵدار.
خۆزگه بتوانم بهقوڵفی گۆزهیهكدا تێبَپهڕم
به‌ڵکو پیسیی ڕیاكاران له پێستم داماڵرێت.
ئه‌وه‌ی ماوه له ته‌مه‌نم
به‌شی راوه‌ستانم ناكات
له‌به‌ر جوڕنه‌ی حه‌مامێكی پڕ له‌هه‌ڵمی ژیاندا
تا دوا وسڵی بێنوێژیی سیاسه‌ت له‌خۆم ده‌ركه‌م.
ئه‌وه‌ی ماوه له ژیانا
به‌شی پاڕانه‌وه‌م ناكات له خودا
تاكو له گوناهم خۆش بێ ده‌رهه‌ق به خۆم
ئه‌و كاتانه‌ی
ئاوی ده‌ریاكان ده‌ڕێژم به‌سه‌ر خۆما و
ده‌ڵێم خوایه
وسڵی نیشتمانپه‌روه‌رییم ده‌رده‌كه‌م!
خۆزگه بتوانم 14 ساڵ له گومڕایی
به ڕیشه سپییه‌كه‌ی باوكم
یان به فه‌قیانه‌كه‌ی دایكم بسڕمه‌وه!
وه‌ك ته‌خته‌ره‌شی بێباكی قوتابخانه
له به‌ری ده‌ستم بنووسم
وانه‌ی یه‌كه‌م.
چۆن ئه‌م زمانه شیرینه
له‌ناو جانتاكه‌ی شانمدا بشارمه‌وه
بۆئه‌وه‌ی تاڵ نه‌بێت ؟
گوێچكه‌م به‌مۆم سواغ بده‌م
بۆ ئه‌وه‌ی گوێم
له ده‌نگی كه‌ڵه‌شێرێكی نه‌زۆك نه‌بێت
كه پێی وایه ئه‌و نه‌بێت رۆژ نابێنهوه؟
من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م
به گه‌ڕاوه‌كه‌ی ئه‌حماوا،
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شوێنێكم
به‌ر شوێنی تۆپیوێك كه‌وتبێ
به‌بێ خواستی خۆم ده‌ڵێم: یاع
هه‌روه‌ها به چه‌شنی مناڵیی
خۆم خۆڵ و خوێ و تاكهنهعلێكم ده‌هێنم
بۆ پیرێژنی بچكۆله‌ی، مێخه‌ك له‌ملی هاوسێمان
پێی ده‌ڵێم: نه‌نه گیان، دایكم سه‌لامت لێ ده‌كا و
ده‌ڵێت ده‌می بكوتهرهوه
ماوه‌یه‌كه زۆر سه‌ری كردۆته گریان
به‌ڵكو ئیدی عاقڵ ببێت !!!
له‌ئێستاشدا ...
ته‌رمی رابردوو ده‌شۆم و
وسڵی مردوو له گیانم ده‌رده‌كه‌م.
له‌به‌ر بارانی ئه‌ویندا
فڕینم ته‌ڕ ده‌بێ و
به‌هێمنی ده‌نیشمه‌وه،
بۆئه‌وه‌ی به‌زه‌مه‌ن بڵێم:
ئاینده‌م خۆشده‌وێت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ستت خوشبيت سه ركه وتوبيت
به لام ئه و وينه يه ى داتناوه هى كونه
جونكه ده لين ئيستا له جك ئه يا
سه ركه وتوبيت كاك دلدار

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوباس سيتا خان وهانا خان سوباس بؤبه يامه كانتان سه ركه وتوبن
والله رؤزان خان من نه مبينيوه ئه كه ر هه ته وينه يه كى دابنى اه جك ى له سه ربيت سوباست اكه م كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه