❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند دزێك یاریزانێك له‌سندوقی‌ ئۆتۆمبێلدا ده‌شارنه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-23 08:42:42

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

چه‌ند دزێك یاریزانێك له‌سندوقی‌ ئۆتۆمبێلدا ده‌شارنه‌وه‌

چه‌ند دزێك كه‌ هه‌ندێك ده‌ڵێن پۆلیس بوون، پێریر ئالان فراو، هێرشبه‌ری‌ یانه‌ی‌ لیلی‌ فه‌ره‌نسی‌ كه‌ له‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ فه‌رنسی‌ یاری‌ ده‌كات، له‌نێو سندوقی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ خۆیدا ده‌ڕفێنن‌و پاش بردنی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌‌و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی‌، له‌ شوێنێكی‌ تری‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆیدا فڕێی‌ ده‌ده‌ن.
پۆلیسی‌ شاری‌ لیل ده‌ڵێت "دره‌نگانێكی‌ شه‌وی‌ دووشه‌مه‌ی‌ رابردوو كاتێك فراو نانی‌ شێوان ده‌خوات، ئه‌و شه‌وه‌ دره‌نگ نانی‌ خوارد به‌هۆی‌ یاریه‌كه‌یان له‌خولی‌ فه‌ره‌نسی‌ كه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ لۆریان یارییان كردو به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك یاریه‌كه‌یان دۆڕاند، ئه‌م كاتێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ داده‌به‌زێت، چه‌ند دزێك لێی‌ نزیك ده‌بنه‌وه‌‌و لایتی‌ به‌هێز ده‌گرنه‌ چاوه‌كانی‌‌و وه‌ك پۆلیس خۆیان ده‌ناسێنن.
دزه‌كان، فراو ده‌ست به‌سه‌رده‌كه‌ن‌و به‌زۆر ده‌یخه‌نه‌ سندوقی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌‌و به‌ ناو شاردا ده‌یگێڕن، پاشتر له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ قه‌ره‌باڵغدا فڕێی‌ ده‌ده‌ن‌و كارتی‌ پاره‌كه‌ی‌‌و مۆبایله‌كه‌ی‌‌و ئه‌و سه‌دان یۆرۆیه‌ له‌گیرفانی‌ ده‌به‌ن‌و پاشان هه‌ر به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ هه‌ڵدێن.
جێگه‌ی‌ بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ له‌ماوه‌ی‌ 10 مانگدا، ئه‌م یاریكه‌ره‌ به‌ر هێرشی‌ دزانی‌ فه‌ره‌نسی‌ ده‌كه‌وێت، پێشتریش له‌ مانگی‌ 12ی‌ رابردوو، دز ئۆتۆبێلێكی‌ تریان برد.
یانه‌ی‌ لیلی‌ فه‌رنسیش كه‌ ئه‌م یاریكه‌ره‌ یاری‌ بۆ ده‌كات رایگه‌یاند كه‌ یاریكه‌ره‌كه‌یان  سه‌لامه‌ت بووه‌‌و دزه‌كان هیچ زیانێكی‌ جه‌سته‌ییان پێنه‌گه‌یاندووه‌، بۆ به‌یانی‌ رۆژی‌ دواتریش له‌ گه‌ڵ هاوڕێكانی‌ هاتووه‌ بۆ راهێنان.


ئاوێنه‌
______________________________
http://kurdzhin.org/uploads/25c05cb7fa.jpg

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net