.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هۆ یاره‌که‌م ....
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی تاکوو مردن..
یادت ده‌که‌م
هه‌ستم...ژینم
ساڕێژکه‌ری ..گشت برینم
گه‌لێ زوو بوو به جێت هێشتم
من به‌بێ تۆ ...
سه‌رگه‌ردانم...
هه‌ر وه‌ك شێتم
بێ ناز ...بێ سۆز
بێ هاوڕێ و هۆز
تاقانهمه و.. زۆر بێزارم
تاکوو مردن بۆت ده‌ناڵم
هه‌ر ده‌ڵێم له بیرته‌که‌م..
ڕۆژ ده‌ژمێرم..
که‌جی له ناکاودا..
له فرمێسکی قهتیسماوم....
به یادی تۆ
به دیت ده‌که‌م
تۆ ئه‌و که‌سه‌ی تاکوو مردن یادت ده‌که‌م
ده وه‌ره‌وه ..گیانه‌که‌ی من به‌هاری من به تۆ نه‌بێ
به که‌س....نایه
صهبووری دڵ...
ئارامی گیان
به تۆ نه‌بێ ..هه‌رگیز نایه
یادگاری تۆ ...له هه‌ر شوێنێ....
له هه کاتێ ...له گه‌ڵمایه..
له خوێن مایه..
له دڵمایه.
هۆ یاره‌که‌م...جوانی و نازت چۆن ...باس بکه‌م !!
حه‌دی چییه مانگی تابان ...جوانی بگا به نیگای تۆ
حهدیان چییه ئه‌ستێره‌کان..
پرشنگدار بن ووه‌ك چاوی تۆ
حهدیان چییه دار سێوه‌کان ...سێویان هه‌بێ..
ووه‌ك سینه‌ی تۆ
حه‌دی چییه داری نه‌مام ...له‌نجه‌ی بگا
به له‌نجه‌ی تۆ
حه‌دی چییه کرمی قزم ...ئاوریشم کا ووه‌ك پرچی تۆ
حهدیان چییه
له‌یل و مجنوون....شیرن و فه‌رهاد
عسقیان بگا ...
به من و تۆ ..
به من و تۆ
ئاسۆ کوردی

له‌سه‌ر هێڵ نییه