.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















خانمه گۆرانیبێژ چۆپی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (D.T.P) كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
"رێزدار ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات له باكووری كوردستان
رێز‌و حورمه‌ت
له كاتێكدا كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بووه‌ته بابه‌تی ئه‌مرِۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری توركیا و گه‌لی كوردمان له باكووری كوردستاندا، له هه‌مان كاتدا جێی گرنگی پێدانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده له كوردستانی گه‌وره‌دا.
منیش وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی كورد لایه‌نگیری خۆم ده‌رده‌برِم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان و هیوادارم له كۆتاییدا بگه‌ینه ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری و گه‌لی كوردیش بتوانێت چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر خاكێكی ئازاد و وڵاتێكی دیموكراتدا، له سه‌ر خاكێكی دوور له شه‌رِو پرِ له ئاشتی و سه‌قامگیردا.
لێره‌دا پێم باشه بڵێم ئه‌وه‌ی له ده‌ستی من دێت درێغی ناكه‌م، هه‌روه‌ها ئاماده‌م خۆبه‌خشانه و بێ به‌رامبه‌ر به‌شداری له فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگه‌كانتاندا بكه‌م، له دیاربه‌كر، جزیره، باتمان، شه‌رناخ و شاره‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانی بۆ ئازادی كوردستان و ئاشتی بڵێـم، تا بتوانم رۆحی خۆم ئارام كه‌م، گه‌ر به شتێكی كه‌میش بێت.
پرِ به دڵ هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌و پرۆسه چاره‌نووس سازه‌دا".
pna


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه