.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دەست لەرزین نەخـــۆشییە؟ 
زۆر كەس لەكاتی هەڵچوون و تووڕەبووندا دەست و پەنجەكانیان بە توندی دەلەرزن. هەندێك كەسی تر لەكاتی ترس و تۆقیندا دەست و پەنجەكانیان دەلەرزن، لەوانەیە قۆڵ و باسكیش تووشی لەرزین ببن.
كەسانێكیش هەن لەكاتی شەرمكردندا دوچاری دەست لەرزین دەبنەوە. كۆنترۆلی جوولەی دەست و پەنجەكان بە شێوەیەكی سەرەكی لەژێر كاریگەری كۆئەندامی دەمار و مێشكدایە، ئینجا ماسوڵكە و ئێسكەكان. هەر گرفت و نەخۆشییەك لە مێشك و رێڕەوی دەمارەكانەوە تا دەگاتە بچووكترین ماسوڵكەكانی دەست، دەبێتە ئەگەری دەست لەرزین.
دەست لەرزین Tremor بەوە پێناسە دەكرێت كە لەكاتی جولاندنەوەی دەست یان جولاندنەوەی پەنجەكان یان لەكاتی گرتنی شتێك بە دەست و پەنجەكان، كۆنترۆلی تەواوی جووڵە و گرتن دەشێوێت و دەست یان پەنجەكان بە شێویەكی زەق دەلەرزن.
گرنگترین هۆكارەكانی دەست لەرزین بریتین لە: پیربوون، زیادخواردنەوە و راهاتن لەسەر ئەلكهولدا، نەخۆشی پاركینسۆنیزم Parkinsonism، ژاراویبوونی گلاندی دەرەقی (تایرۆیید) واتە زیاد دەردان یان زیادبوونی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی بە تایبەتی هۆرمۆنی تایرۆكسین Thyroxine، نەخۆشییە دەروونییەكان وەكو پەستی (قلق) و تۆقین (فۆبیا Phobia)، نەخۆشییەكانی مێشكۆكە بە تایبەتی نەخۆشی پوكانەوەی مێشكۆكە، ژاراویبوون بە كافائین Caffeinnosis، دەست لەرزینی نادیار Idiopathic لە هەندێك كەسدا كە تووشی دەست لەرزین بووینە، پاش چەندین پشكنین و بەدواداچوون هیچ هۆكارێكی دەروونی و نەخۆشی جەستەیی و ئەندامی لێ نادۆزرێتەوە. لەم حاڵەتەدا، زۆر جار تەنها بە بەكارهێنانی ڤیتامین B6 بە شێوەی دەنك یان دەرزی، دەست لەرزینەكە بە شێوەیەكی كاتی نامێنێ.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه