.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











هاورییان لیره‌دا راست کردنه‌وه‌ی چه‌ند بۆچونیکی هه‌ڵه ئه‌خه‌ینه روو
که کتیبه‌که‌ی دکتۆر ئه‌فرام بڵاو کراوه‌توه به ناوی (نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان)
............................................................................................................
نه‌خۆشی ده‌رونی په‌یوه‌ندی به لاوازی ئیمانه‌وه هه‌یه یان ئه‌وانه‌ی بروایان پته‌وه که‌متر توشی نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌بن..
ئه‌م بۆچوونه برێک له راستی و زۆرێک له هه‌ڵه‌ی له خۆ ده‌گرێ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه نه خۆشیه ده‌روونیه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌کرێن به دوو به‌شه‌وه ، به‌شێکیان بریتیه له حاله‌تی زوهان یان سایکۆسس که له موسولمان و بێ باوه‌ردا وه‌ک یه‌ک روو ده‌دات هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ک نیه باس له‌وه بکات له‌و وڵاتانه‌ی که دانیشتوانه‌که‌ی موسولمانن که‌متر روو ده‌دات..گه‌ر هه‌ندی تویژینه‌وه‌ی واش هه‌بیت هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ده‌رونی له‌م ولاتانه‌دا لاوازه تاک و خێزان زۆر جار له بری پزیشک و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر که‌سانیک که ده‌کری هه‌ر ناویکیان لی بنێین جگه له چاره‌ساز.
جۆری دووه‌م له نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان حاله‌تی نیۆرۆسسه یان ئهساب که زیاتر حاله‌تی خه‌مۆکی و دڵه راوکێ و هه‌ندێ حاله‌تی تر ده گریته‌وه..رودانی ئه‌مانه‌ش ره‌نگه تا راده‌یه‌کی زۆر هه‌مان رێژه‌ی وڵتانی ئه‌روپای بیت به‌ڵام له‌م وڵاتانه‌دا خه‌لکی لای نه‌نگیه سه‌ردانی پزیشک بکات و هه‌میشه ژماره‌ی پزیشکه‌کان زۆر که‌مه نه‌خۆش ناچار ده‌بیت ده‌یه‌ها هه‌ندی جار سه‌ده‌ها کیلۆ مه‌تر ببڕێت تاکو بگاته لای پزیشک ئه‌ویش به ماوه‌یه‌کی کورت به بێ بایه‌خ پێدانی پێویست به رێی ده‌کات بۆ ماله‌وه له‌به‌ر که‌می کات له‌به‌ر نه‌بونی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت یان هاوکاری نه‌کردنی که‌س و کاری نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌ر و زۆر جار سه‌ردانی پزیشکی بواره‌کانی تر ده‌کات ،هه‌ول ده‌دات حاله‌تی نه‌خۆشه‌که‌یان به شتێکی تر راڤه بکات جگه له ده‌رونی و گه‌ر ئه‌و پزیشکه ره‌وانه‌ی پسپۆری ده‌رونی بکات که زۆربه‌یان نایکه‌ن ده‌ڵێ خۆ نه خۆشه‌که‌ی ئێمه شێت نیه ؟!!!
ئه‌مه گه‌ر سه‌ردانی پزیشک بکه‌ن که زۆر به‌یان سه‌ردانی که‌سانیک ئه‌که‌ن به ناوی ئایینه‌وه چاره‌سه‌ری خه‌لکی ده‌که‌ن به شیوه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌خۆش دهرووتیننهوه گه‌لێ شێوازی نه‌شیاو به‌کار دێنن که نه‌ک له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا شتی وانیه به‌لکو له زیندانه‌کانی ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی جیهانی سێشدا کاری وا درندانه‌و دور له ئینسانیه‌ت به ده‌گمه‌ن رو ده‌دات.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بکه‌ین هه‌ندێ نیشانی نه‌خۆشیه‌کان له که‌سانی باوهردارتا که‌متره وه‌ک که‌سانی بێباوه‌ر ..ئه‌مه‌ش بۆ کاریگه‌ری ئیمان و تێروانینی تاک بۆ ژیان و ئایینده ده‌گه‌ریته‌وه که گومانی تیدا نیه که‌سانی موسولمان به شیوه‌یه‌کی راستیانه تر ده‌رواننه ژیان و شته بچوکه‌کان له خۆ گه‌وره ناکه‌ن و بیر له خۆ کوشتن یان هه‌ولی خۆ کوشتن ناده‌ن یان زۆر به که‌می په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م ریگه‌یه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له چاره‌سه‌رو خۆ گونجاندندا له‌گه‌ل کێشه‌کان په‌نا نابه‌نه به‌ر رێگه‌ی نادروست که گرفته‌کان ئالۆزتر ده‌کات وه‌ک به کار هێنانی ئه‌لکحول و ماده هۆشبه‌ره‌کان
نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان
دکتۆر ئه‌فرام

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سینۆها بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌ڕای من ئاین کاریگه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌ر کهمش بێت وه‌ک له قورئانی پیرۆزدا هاتووه (بذکر الله تطمئن القلوب ) به‌ڵام نه‌خۆشی ده‌روونی یه‌ک هۆکاری نیییه چه‌ندین هۆکار کاری تێ ده‌کات دووباره ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت.


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت
به‌ریزت راست ئه‌که‌یت به‌لام له سه‌ره‌تاوه ئاماژه به‌وه کراوه که برێک له رستی و زۆریک له هه‌له‌ی تیدایه
دوباره ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه