❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ژیان ڕامه‌که‌...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-25 09:52:47

::زريان::
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: KuRdStaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2011-11-02
په‌یامه‌كان: 358
WindowsXPMSIE

له‌ژیان ڕامه‌که‌...

له‌ژیان ڕامه‌که‌...



ن/ هاوبیر کامه‌ران_ مامۆستاو لێپرسراوى کۆمه‌ڵه‌ى یۆگاى گۆسوامى


زۆر ڕاسته‌ ژیان زاڵم تره‌ له‌وه‌ى هه‌ندێکمان بیرى لێده‌که‌ینه‌وه‌. هیچ شتێک بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ نامێنێته‌وه‌، روخساره‌کان، ته‌مه‌نه‌کان، منداڵه‌ پاک و بێگه‌رده‌کان، مرۆڤه‌کان، مزگه‌وت و که‌نشت و که‌نیسه‌کان، هه‌وره‌کان و دره‌خت و مار و کرمه‌کان، هه‌میشه‌ له‌ گۆڕان و له‌ناوچون و دروست بووندان. ناتوانرێت هیچ شتێکى مادى بکرێته‌ مه‌نزڵ و دڵى پێ خۆش بکرێت، چونکه‌ هه‌موو شتێ له‌به‌رده‌م لافاوى بێ ره‌حمى مردندایه‌. ره‌ش و سپى تێکه‌ڵ بووه‌و هیچ که‌س ناتوانێ تامى منداڵى به‌بیر بێته‌وه‌، منداڵى ده‌ڕوات و پاکى و دڵنیایى له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات و تاریکى له‌ ژیاندا ورده‌ ورده‌ ده‌ست پێده‌کات و ئێمه‌ش به‌هه‌موو لایه‌کدا لێى ڕاده‌که‌ین بێ ئه‌وه‌ى بتوانین خۆمان بشارینه‌وه‌. نه‌خۆشى دێت و هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند نازانێت، گه‌وره‌و بچوک نازانێت، گوێ نادات به‌وه‌ى به‌هێزین یان لاواز، ئه‌و دێت و ده‌ڕوات و دیسان دێته‌وه‌. پیرى دێت و سه‌ره‌ڕێى لاویت لێده‌گرێت وه‌ک ئه‌وه‌ى قه‌رزارى بیت. وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌ ده‌بێت هه‌ر پیر ببیت و له‌که‌س نابورێ. پیرى دێت و هه‌رچى تواناو له‌زه‌تى ساته‌کانى گه‌نجیه‌ راپێچى زیندانه‌کانى خۆى ده‌کات. ئارامى و گه‌نجبینى به‌پێیه‌ لاوازه‌کانى خۆى ده‌شێلێت و به‌ره‌و مردن ده‌ستمان ده‌گرێت. پاشان مردن دێت و بێ ئه‌وه‌ى فریاى له‌پێکردنى پێڵاو بکه‌ویت له‌گه‌ڵ خۆى ده‌تبات. ناهێلێ خواحافیزى له‌ ده‌ستگیرانه‌که‌ت بکه‌یت، له‌وانه‌ش که‌ ده‌یان ساڵه‌ خۆشه‌ویستیان کۆده‌که‌یته‌وه‌. وادێته‌ به‌رچاو که‌ ئه‌م ژیانه‌ کورت و پڕ کێشه‌و برسیه‌تى و هیلاکى و مردن بزوێنه‌ له‌ تاریکیه‌ک زیاتر هیچى تر نه‌بێت!! له‌ تۆقینێک زیاتر هیچ ئامانجێکى دیکه‌ى نه‌بێت، له‌ له‌دایکبوون و مردنێک زیاتر هیچ شانۆیه‌کى تیانه‌بێت، وادێته‌ به‌رچاو که‌ هه‌میشه‌ ئه‌م کورته‌ شانۆیه‌ له‌تراژیدیادا کۆتایى بێت، به‌ڵام....

له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئازار و نه‌هامه‌تى و سنورو چوارچێوه‌یه‌دا، له‌ناو ئه‌م هه‌موو تاریکى و کوێرى و نه‌زانیه‌دا، له‌ناو ئه‌م هه‌موو هه‌ڵچون و توره‌بوون و مردنه‌دا، له‌ناو ژیانى مرۆڤدا نورێک، ڕۆشناییه‌ک، تاقه‌تێک وجودى هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بێت و بڕواى پێ بێنین، ئه‌گه‌ر بێت و له‌مسى بکه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و ڕۆژێک له‌ ڕۆژان تامى بکه‌ین، ده‌زانین که‌ ده‌کرێت گوڵاڵه‌ سوره‌یه‌ک به‌راستى بۆ به‌هار بگه‌شێته‌وه‌، به‌راستى جوانى بداته‌وه‌. ڕۆحێک له‌ئێمه‌دا وجودى هه‌یه‌ که‌ خاوه‌نى هه‌موو جوانى و پاکى و ڕوناکیه‌کانه‌. خاوه‌نى هه‌موو تواناو هێز و جوڵه‌و گۆڕانه‌کانه‌. ڕۆحێک له‌ ئێمه‌دا وجودى هه‌یه‌ که‌ ده‌کرێت له‌ ژیانى واقعیماندا کار بکات. ده‌کرێت هێزى ئه‌و ڕۆحه‌ له‌ "چا" خواردنه‌وه‌یه‌کدا به‌دى بکه‌ین، ده‌کرێت له‌ ته‌وقه‌کردنێک و له‌ئامێزگرتنێکدا بیدۆزینه‌وه‌، ده‌کرێت بڕوامان پێى هه‌بێت و رێ بده‌ین کار بکات تیاماندا.
ڕۆحى ئێمه‌ واته‌ وجودى ئێمه‌، وجودى ئێمه‌ش بوونى ئێمه‌یه‌ به‌هه‌موو که‌موکورى و تواناو ڕه‌هاییه‌وه‌. شتێک له‌وجودى ئێمه‌دا هه‌یه‌، به‌دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و شته‌ راسته‌وخۆ شادى دێته‌ دڵمانه‌وه‌، راسته‌وخۆ ده‌بینه‌وه‌ به‌ مرۆڤ، مرۆڤێک که‌ ده‌زانێت کێیه‌ و بۆچى هه‌یه‌. که‌ ده‌زانێت مه‌به‌ست چیه‌ له‌ بوونى ئه‌و. ده‌بینه‌ مرۆڤێکى وه‌ک "گاندى" که‌ به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک پێشوازى له‌ مردن کرد. جێیه‌ک هه‌یه‌ له‌ وجودى ئێمه‌دا که‌ ئه‌گه‌ر بیدۆزینه‌وه‌ هه‌موو توانایه‌ک به‌ده‌ست ده‌هێنین، ده‌توانین وه‌ک یه‌سوع به‌لاوى خۆشبه‌ختى دڵمان بلێین "هه‌سته‌ ئه‌ى لاو"، ده‌توانین وه‌ک موحه‌مه‌د مانگى ئاره‌زوى کوشت و برمان له‌ت و په‌ت بکه‌ین.
ئه‌وانه‌ى هه‌میشه‌ شادن، ته‌نانه‌ت له‌وپه‌رى نه‌هامه‌تى و نه‌خۆشی دا، ئه‌وانه‌ى هه‌میشه‌ به‌هێزن، ته‌نانه‌ت له‌وپه‌رى سنوردارى و جه‌سته‌ى نه‌خۆشى مادییدا، پێمان ده‌ڵێن کاتێک په‌ى به‌و مه‌نزڵه‌ى ناوخۆت ده‌به‌یت که‌ هیچ کام له‌ زانکۆکان و دینه‌کان بۆیان باس نه‌کردوویت، ده‌گه‌یته‌ به‌هه‌شتێک که‌ به‌هه‌شتى ئاسمانت لێ ده‌تورێنێ، چونکه‌ ئه‌وه‌ى به‌هه‌شتى خۆى دۆزیه‌وه‌ پێویستى به‌به‌هه‌شتى ده‌ستى فریشته‌کان نیه‌. ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى خۆى به‌هه‌شتى ناوخۆى بنیات نا، پێویستى به‌ به‌هه‌شتێک نیه‌ که‌ فریشته‌کان ئاماده‌ى ده‌که‌ن بۆى، ئه‌و فریشتانه‌ى سوجده‌یان بۆ مرۆڤ برد .
کاتێک خه‌م دێت، شادى ده‌ڕوات و کاتێکیش ته‌نها وه‌ک ئه‌م جه‌سته‌ مادیه‌ بچوکه‌ى که‌ هێنده‌ى قاچى فیلێک نابێت له‌خۆ ده‌روانیت، بزانه‌ که‌ مرۆڤه‌ گه‌وره‌که‌ى ناوت ده‌تۆرێ. ده‌بێت بگه‌رێى به‌شوێنیدا تا بیدۆزیته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ که‌لاوه‌کانى وجودا خۆى حه‌شاردابێت، له‌وانه‌یه‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌که‌ى چاوه‌رێت بکات. هه‌سته‌و بگه‌ڕێ به‌شوێن مرۆڤه‌ گه‌وره‌ هه‌تاهه‌تاییه‌که‌ى ناوتدا، به‌شوێن ئه‌و مرۆڤه‌دا که‌ فریشته‌کان به‌رده‌وام سوجده‌ى بۆ ده‌به‌ن، نه‌ک به‌شوێن ئه‌و مرۆڤه‌دا که‌ بۆته‌ دووکانى خه‌م و په‌ژاره‌و بێ هێزى و پیریى. ده‌بێت ئێمه‌ بگه‌ڕێین به‌شوێن مرۆڤه‌ گه‌وره‌که‌ى ناخماندا، کاتێک دۆزیمانه‌وه‌ ده‌بینین ئه‌و هه‌یه‌ نه‌ک ئێمه‌. ده‌بینین ئه‌ءه‌ ده‌توانێت هه‌میشه‌ شاد بێت، له‌برى زستان هه‌میشه‌ به‌هارى بێت. ئه‌و ده‌توانێ کاتی سه‌رقاڵى به‌ گرفتێکه‌وه‌ ئاودانى گوڵه‌کانى ناخى له‌بیر نه‌چێت.
که‌سانى وه‌ک شانکاراچاریا، که‌سانى وه‌ک شرى گۆسوامى، پیاوانى وه‌ک ئیکهارت و ڕۆشنبیرانى وه‌ک بودا و محمد و موسا و زه‌رده‌شت له‌وانه‌بوون که‌ گه‌ڕان تا مرۆڤه‌که‌ى ناخیان دۆزیه‌وه‌، ئه‌و مرۆڤه‌ى که‌ خودایه‌ک زیاتر هیچ له‌ ئاوێنه‌که‌ى به‌رامبه‌ریدا نابینرێت، ئه‌و مرۆڤه‌ى که‌هه‌ر له‌ به‌سته‌له‌که‌کانى باکوره‌وه‌ جه‌سته‌ى ئه‌وه‌ تا به‌سته‌ڵه‌که‌کانى باشور، به‌هه‌موو ناوچه‌ى ڕه‌ش پێسته‌کانیشه‌وه‌، مرۆڤێک که‌ هه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى دینه‌وه‌ تا ڕۆژوایى ئه‌قڵانیه‌ت جه‌سته‌ى به‌هێز و شادى ئه‌وه‌.
کاتێک زانستى فیزیا ده‌ڵێت که‌ون له‌ یه‌ک وجود پێکهاتووه‌ که‌ به‌ له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنى مردنى دێته‌ گۆرێ، واته‌ ئێمه‌ هه‌موومان په‌یوه‌ستى یه‌کین، به‌شین له‌ جه‌سته‌ى بوون. ئه‌م بوونه‌ش کاتێک هه‌ستى پێده‌کرێت و له‌مس ده‌کرێت که‌ مرۆڤ بتوانێ له‌ناوه‌وه‌ بیدۆزێته‌وه‌. ده‌بێت ئارام بینه‌وه‌ ، ده‌بێت رێ بده‌ین که‌مێک بیرکردنه‌وه‌ بووه‌ستێت، هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ى ته‌کنه‌لۆژى مه‌حاڵه‌ به‌ڵام ده‌بێت ئێمه‌ مه‌حاڵ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ ئارامى و خۆشبه‌ختى و شادوومانیه‌ک که‌ هیچ کات هیچ شه‌پۆلێک نه‌توانێ لێمانى تێک بشکێنێ. مه‌ڵبه‌ندى بازنه‌که‌ مرۆڤه‌، به‌تێگه‌یشتن له‌و ده‌توانین مه‌عریفه‌ى ناسینى خودا به‌ده‌ست بهێنین، به‌تێگه‌یشتن له‌و ده‌توانین په‌ى به‌ هه‌قیقه‌ت بوونى ژیان به‌رین، وه‌ بزانین که‌ ژیان دیاریه‌که‌ له‌ دیاریه‌کانى خودا بۆ مرۆڤ، ته‌نها له‌پێناو شادى و ئارامیدا ئه‌و دیاریه‌ى به‌خشیوه‌، ده‌با وه‌ک مرۆڤێکى بێ سنور و هه‌تاهه‌تایى و بێ کۆتا ئه‌م دیاریه‌ بپارێزین و به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ بگوزه‌رێنین، ده‌نا به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌هه‌شتى ناو ژیان نه‌دۆزینه‌وه‌ که‌ له‌ دڵى مرۆڤه‌ گه‌وره‌که‌ى ناخماندایه‌، ئه‌وا ژیانمان هه‌روه‌ک دۆزه‌خ ده‌مێنێته‌وه‌. دینه‌کان هاتون ئێمه‌ بخه‌نه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌وه‌، به‌هه‌شتێک که‌ سه‌رتاپا ئارامیه‌، سه‌رتاپا دڵخۆشى و هه‌ستى پیرۆزیه‌، سه‌رتاپا خۆشه‌ویستى و به‌خشین و جوانیه‌. دینه‌کان بێ جیاواز هۆکارى ئه‌وه‌ن ئێمه‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى خۆمان هه‌وڵى به‌هه‌شت بده‌ین و یه‌کتر وه‌کو حۆرى ببینین .

gwllchin

Kurdzhin
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●
أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الَّذِي لا إِلَهَ إِلا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ
▬▬▬▬▬▬▬▬ஜ۩۞۩ஜ▬▬▬▬▬▬▬▬●

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-25 10:28:55

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: له‌ژیان ڕامه‌که‌...

( ڕۆحێک له‌ئێمه‌دا وجودى هه‌یه‌ که‌ خاوه‌نى هه‌موو جوانى و پاکى و ڕوناکیه‌کانه‌.) ڕسته‌یه‌کی زۆر جوانه‌ ، ده‌ستت خۆش بێت هه‌نه‌ گیان .

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net