❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جەنگ لەنێوان راغب عەلامە و فەزل شاكر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-25 11:48:52

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE

جەنگ لەنێوان راغب عەلامە و فەزل شاكر

ماوەیەك دەبێ رێك لە رۆژی 8/8/2009 نووسینگەی هونەرمەند فەزل شاكر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هەندێم هونەرمەندی لوبنانی كە ماوە ماوە دەیانەوێ پروپاگەندی لە دژی بڵاوبكەنەوە و هێرشی دەكەنە سەری، چونكە خۆیان هیچیان پێ نەماوە و چەند ساڵێك دەبێت سەركەوتوو نین لە كاری هونەریدا، دوای ئەم بەیاننامەیە جەنگێكی قسە و پروپاگەندەی گەرم لەنێوان هەردوو هونەرمەندی لوبنانی راغب عەلامە و فەزل شاكر لە ئارادایە و هەر لایەكیان تا ئێستا چەندین بەیاننامەی راگەیاندنی هێرش ئامێز دژی لایەكەی دیكە بڵاوكردۆتەوە و بە شتی جیاجیا یەكتری تاوانبار دەكەن. خزر عەلامەی برا و بەڕێوەبەری كارەكانی راغب عەلامە لە بەیاننامەیەكدا بە توندی هێرشی كردە سەر فەزل و شاكر، لەم بەیاننامەیەدا خزر دەڵێ: مەبەستی فەزل شاكر لەو هونەرمەندانە راغب عەلامە بووە، ئێمە هەوڵماندا خۆمان لە بەیاننامە و تۆمەتەكانی فەزل شاكر بەدوور بگرین كە دژی راغب عەلامە هەڵی بەست بوو، چونكە ئێمە نامانەوێ خۆمان بخزێنینە ئەو ئاستەی نزمەی راگەیاندن كە تا ئێستا هونەرمەندان لێی رانەهاتوون و پێی ئاشنا نین، چونكە تەنیا بۆ كات كوشتنە لەكاتێكدا ئێمە لە گەرمەی چالاكی هونەری و ئاهەنگە گەرموگوڕەكانی وەرزی هاوینین، بەڵام لە كۆتاییدا ناچار بووین هەندێك خاڵ روون بكەینەوە بۆ هەموو لایەك، لەوانەش ئەوەی فەزل شاكر باسی دەكات گوایە ئێمە ناوی دایكیمان بە خراپە هێناوە، ئێمە بە هیچ شێوەیەك ناوی دایك و باوكی هیچ كەسێك ناهێنین، چونكە ئەم كارانە شیاوی بنەماڵەی عەلامە نییە و خۆمان زۆر لەو جۆرە كارانە بەرزتر دەزانین و فەزل شاكر خۆی لە ئێمە باشتر دەزانێت كە لەم رووەوە راست ناكات و توانای ئەوەی نییە وشەی راستی بڵێت كە لە سیفاتی پیاوانە. بەیاننامەكە ئەوە
دەردەخات كە ناكۆكییەكی كۆن و شاراوە لە نێوان راغب و فەزل هەیە و بەم دواییە سەریهەڵداوە، لەم بارەیەوە خزر عەلامە گوتی: فەزل تەلەفۆنی بۆ راغب كردووە و چەند قسەیەكی ناشرینی پێ گوتووە ئەویش ناچار بووە هەڕەشەی ئەوەی لێ بكات كە لە رێگای یاساوە داوای ئەو مافەی خۆی دەكات و دەنگی فەزلی تۆمار كردووە و پێشكەشی لایەنە تایبەتەكانی پۆلیس كردووە بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە. لە كۆتایی بەیاننامەكەشدا هاتووە فەزل دەیەوێ فیتنەیەك دروست بكات ئەویش بە وروژاندنی هەستی توندڕەوی كە سزای یاسایی لەسەرە و ئەو هەڵسوكەوتانەی فەزل شاكر ئاماژەیەكی ئاشكرای ئیفلاس بوونیەتی و ئەمە جاری یەكەمی نییە ئەم جۆرە رەفتارانە ئەنجام دەدات، بەڵام ئەم جارە نەزانینەكەی گەیشتە ئەو ئاستەی كە ئەستێرەیەكی وەك راغب عەلامە بە مشك و زبڵ وەسف بكات ئەمەش گوزارشتێكی راست و دروستی نەزانین و ئەو رق و كینەیە كە لە ناخی خۆیدا هەڵیگرتووە.
فەزل شاكر چ وەڵامێكی هەیە؟
دوای ئەم بەیاننامە توندەی راغب فەزل شاكر رۆژی 12/8/2009 بەیاننامەیەكی دیكەی بڵاوكردەوە بۆ روون كردنەوەی هەندێك شت كە پێشتر بڵاوی كردبۆوە و بە ئاشكرا رایگەیاند كە مەبەستی راغب عەلامە بووە و بەیاننامەی یەكەمی لەبەر ئەوە بوو كە تەلەفۆنی بۆ خزر عەلامە كرد بوو بۆ ئەوەی بزانێت بۆچی ماوە ماوە هێرشی دەكاتە سەری و گاڵتە بە رەچەڵەكی نا لوبنانی فەزل دەكەن هەرچەندە من بە رەچەڵەك لوبنانیم، بەڵام لە وەڵامدا راغب و خزری برای قسەیان بە دایكم گوت كە بەر لە دوو ساڵ كۆچی دوایی كردووە و هەر كەسێك تۆزێك كەرامەتی هەبێت بێدەنگ نابێت لە بەرامبەر ئەم جۆرە قسانەو دەبێ وەڵامیان بداتەوە، چونكە ئەمە قبوڵ ناكرێ. فەزل شاكر لە بەیاننامەكەیدا ئەوەشی خستە روو كە هۆكاری سەرەكی ناكۆكییەكە لە گفتوگۆیەكی سیاسی دەربارەی مەرجەعێكی پایە بەرزی لوبنان دەستی پێكرد، دواتر راغب عەلامە وا هەستی كردووە كە فەزل شاكر قسەكانی بە مەرجەعەكە راگەیاندووە لەسەر زاری خۆی، بۆیە فەزل شاكر چەندین جار هەوڵی دا راستی رووداوەكە بە راغب رابگەیەنێت كە ئەو قسەكانی نەگێڕاوەتەوە، بەڵام قەناعەتی پێ نەبوو و بەردەوام بوو لە هێرشە بێ ماناكانی. لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە كە راغب عەلامە بە ئیستفزازەوە لە بەرامبەر دەیان كەس فەزل شاكری بە فەلەستینی ناوبردووە، هەرچەندە فەزل دایك و باوكی لوبنانین، بەڵام شانازیش بەوەوە دەكات كە فەلەستینی بێت، بۆیە پێویستە راغب عەلامە بە ئاشكرا رایبگەیەنێت كە چ گرفتێكی لەگەڵ گەلی فەلەستینی هەیە و ئایا بێزارە لەوەی كە فەزل پشتگیری لە بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلی فەلەستین دەكات و پێویست بەوە ناكات ئەوە بە بیر خەڵك بهێنینەوە كە فەزل شاكر چەندین ئاهەنگی خۆی دواخست لەوانەش ئاهەنگی سەری ساڵ لەكاتی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە و گوتنی چەندین گۆرانی بۆ فەلەستین و لوبنان و دواخستنی گشت ئاهەنگەكانی لە رۆژانی جەنگی تەمموز لە لوبنان
gulan medya

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net