❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاشای پۆپ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-26 09:10:47

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

پاشای پۆپ

بەر لە زیاتر لە 10 رۆژ ئەستێرەی مۆسیقای پۆپی ئەمەریكی مایكل جاكسۆن لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی لۆس ئەنجلۆس لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 50 ساڵیدا گیانی لە دەستدا.
قسەكەرێك بەناوی پەیمانگای پزیشكی شەرعی لۆس ئەنجلۆس بە تۆڕی تەلەفزیۆنی(CNN)ی راگەیاند، كاتێك جاكسۆن گەیەنرایە نەخۆشخانە لە هۆش خۆی چووبوو، بەبێ ئەوەی هۆكاری مردنەكە ئاشكرابكات، بەڵام چەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاویان كردەوە بەهۆی ناڕێكی لێدانەكانی دڵی و نەگەیشتنی ئۆكسجین بۆ مێشكی لەهۆش خۆی چوو بوو و دواتر دڵی لە لێدان كەوت.
باوكێكی دڵ رەق و بێ بەزەیی
مایكل جۆزیف جاكسۆن لە 29/8/1958 لە دایكبووە، یەكەم جار لە تەمەنی 11 ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەركەت كاتێك ئەندامی تیپی(جاكسۆن فایق) بوو كە لە خێزانی مایكل پێكهاتبوو، حەوتەم كوڕی خانەوادەكەی بوو كە لە نۆ خۆشك و برا پێكهاتبوون (مایكل رۆبی، جاكی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت) جۆزیف والتەری باوكیان زۆر بێ بەزەیی و دڵڕەقانە مامەڵەی لەگەڵیان دەكرد، هەمیشە بە لێدان و قسە ناشرین و چاو سووركردنەوە هەڵسوكەوتی لەگەڵیان دەكرد، بە زۆری دەیبردن بۆ مەشق پێكردن و بە تووندترین شێوە رەفتاری لەگەڵ دەكردن بەرامبەر بە بچووكترین هەڵە، هەر ئەمەش وایكرد دواتر جاكسۆن رەفتاری توندی بەرامبەر منداڵان هەبێت، لە ساڵی 1993 بۆ یەكەم جار مایكل جاكسۆن لە ئەڵقەیەكی بەرنامەی ئۆپێرا و نیڤری باسی لە ناخۆشییەكانی تەمەنی منداڵی خۆی كرد و گوتی: من لە تەمەنی منداڵیدا هەمیشە هەستم بە تەنیایی دەكرد و پەشیمان بووم لەوەی باوكێكی وەك جۆزیفم هەیە، بۆیە هەمیشە بە تەنیا دەگریام، هەروەها لە چاوپێكەوتنێكی راستەوخۆدا لە ساڵی 2003 كاتێك سەرەڕای ئەم هەموو دەردەسەری و ناخۆشییانە بەهرە و تواناكانی مایكل هەر لە تەمەنی منداڵییەوە هەستی پێدەكرا بەتایبەتی كە لە تەمەنی 5 ساڵیدا لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ و لە قوتابخانە گۆرانی دەگوت، لە ساڵی 1964 برا گەورەكەی جاكی تیپێكی مۆسیقای دامەزراندن بەناوی(جاكسۆن برازەرس) و مایكل لەگەڵ براكانی وەك كورەس گۆرانی دەگوت و سەمای دەكرد، لە ساڵی 1971 مایكل بە تەنیا دەستی بە گۆرانی گوتن كرد و چەندین ئەلبوومی بڵاوكردەوە كە سەركەوتنی بێ وێنەی تۆمار بەدەستهێنا، لە هەشتاكانی سەدەی رابردوودا جاكسۆن یەكەم رەش پێست بوو بگاتە ئاستێكی جیهانی بەرز و ئاراستەی گۆرانی جیهانی لە گۆرانی ئاساییەوە گۆڕی بۆ (گۆرانی ناوبانگ دەركردن و دروستكردن، گۆرانییەكانی مایكل مەودایەكی مرۆڤانەشیان هەبوو بەتایبەتی(Black orwhite، earth) جگە لە گۆرانی مرۆڤانە، مایكل رێكخراوێكی خێرخوازی تایبەت بەخۆی دامەزراندن كە هاواكاریی پێشكەش بە 39 رێكخراوی خێرخوازی سەربەخۆ دەكات، بەمەش مایكل بوو بە یەكێك لەو گۆرانیبێژانە كە دوواجار ناوبانگی دەركرد.
مایكل تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن دەبێت
یەكێك لە خاڵە جیاكەرەوەكانی ژیانی مایكڵ جاكسۆن ئەوەیە كە بەهۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری جوانكاری لە ماوەی چەند ساڵێكدا توانی رەنگی پێستی خۆی لە رەشی بگۆڕێت بۆ سپی، ئەم نەشتەرگەریانەش بڕێكی زۆر پارەی تێچوو كە جگە لە خەرجییە زۆر ئەم نەشتەرگەیانە كاریگەرییەكی سلبیان لەسەر تەندروستی رابردوو تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن و نادیار هاتبوو لە سییەكانی، هەروەها پێستی لەشی دووچاری تێكچوون و هەڵوەرین هاتبوو و لەئەنجامی ئەو نەشتەرگەییە زۆرانەی بۆ كرابوو جۆرە كرمێك لە پێستی پەیداببوو، ئەیان هالبرین كە نووسەرێكی كەنەدییە و خەریكی نووسینی كتێبێكە لە سەر ژیانی جاكسۆن دەڵێ:
لە ساڵانی رابردوودا باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچوو تەنانەت توانای ئەوەی نەمابوو كە نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام بدرێت، كە زۆر پێویست بوو چاوی لای چەپی 95% ی توانای بینی نەمابوو لە ئەنجامی نەخۆشی سییەكانی، هەروەها توانای قسەكردنیشی زۆر نەبوو.
ژیان لەگەڵ منداڵان
لە ماوی 12 ساڵی رابردوودا مایكل هیچ ئەلبوومێكی نوێی بڵاونەكردەوە و هەموو كاتی خۆی بە یاوەری چەند منداڵێك لە خانووەكەی خۆی بەسەر دەبرد كە هەموو شتێكی تێدا دەستەبەركرابوو، بەڵام ئەم جۆرە ژیانە قسە و قسەڵۆكی زۆری دەربارەی هەبوو و لە كۆتاییدا بە دەستدرێژی سێكسی كردنە سەر منداڵێكی ئەندام تۆمەتباركرا و ئەویش بە توندی رەتی كردەوە و كێشەكە لە دەرەوەی دادگا چارەسەركرا، لە كاتی روودانی ئەم كێشەیە ژمارەیەكی زۆری جەماوەری مایكل پشتیوانی خۆیان بۆی دووپات كردەوە.
بەر لەم رووداوە لە ساڵی 1995 گۆرانییەكی بەناوی(ئەوان گرنگی بە ئێمە نادەن) بڵاوكردەوە كە چەند وشەیەكی تێدابوو دژی جوولەكەكان ئەمەش بووە هۆی ئەوەی رەخنەیەكی زۆری لێبگیرێ لەسەر تاسەری جیهان، هەر چەندە دواتر بە ڕەسمی داوای لێبوردنی كرد، بەڵام رەخنە گرانی گرنگیان بەم لێبوردنەكەی نەدا و گۆرانییەكەش رەواجی نەبوو، هەر ئەو ساڵ واتە 1995 مایكل جاكسۆن ژیانی هاوسەری لەگەڵ لیزا ماری ئەلڤین بریسلی پێكهێنا كە كچی گۆرانیبێژی ناوداری ئەمەریكی ئەلڤێس بریسلیە، بەڵام دوای 18 مانگ جیابوونەوە.
شازادەیەكی بەحرێنی داوای لە دژی مایكل هەیە
دوای چارەسەركردنی كێشەی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر منداڵە كەم ئەندامەكە، مایكل رووی لە وڵاتی بەحرێن كرد و ماوەیەك لەوێش مایەوە، دواتر شێخ عەبدوڵڵای كوڕی حەمەد ئال خەلیفە لە دادگا داوایەكی دژی بەرزكردەوە و بەوە تاوانباری كرد كە پابەند نییە بەو گرێبەستەی لە نێوانیاندا مۆركراوە بەپێی قسەكانی عەبدوڵڵا دوای كۆتایی هاتنی كێشەكانی مایكڵ لەگەڵ دادگای ئەمەریكی ئەو هەڵدەستێ بە میوانداری كردنی مایكل بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بە مەرجێك بەیەكەوە كۆمپانیایەكی كاری مۆسیقا دابمەزرێنن و ئەلبوومێكیش بڵاوبكەنەوە، هەر بۆی ئەم مەبەستەش ژمارەیەك لە هاوڕێیانی مایكل داوەت كردبوو بۆ بەحرێن تاكو بەیەكەوە ئاهەنگی سەری ساڵ لەبەحرێن بەسەربەرن و مایكلیش بەم مەرجانە رازی بوو، بەڵام لە كۆتاییدا ئەو لەسەر ئەستۆی بوو جێبەجێی نەكرد، بۆیە شێخ داوای قەرەبوو كردنە یان جێبەجێكردنی بەندەكانی گرێبەستەكەی دەكرد، بەڵام باری تەندروستی مایكل رێگای پێ نەدەدا كە گۆرانی تۆمار بكات یان ئاهەنگ ساز بكات ئەم كێشەیەش كاریگەری دەروونی زیاتری لەسەر مایكل هەبوو، بەڵام لە كۆتاییدا ئەو كێشەیەش چارەسەركرا و مایكل بە ناچاری گەڕایەوە ئەمەریكا.
سازكردنی نزیكەی 50 ئاهەنگ
ئەو دابڕانە زۆرە و كێشەیەك لە دوایەكانە بوونە هۆی رووخانی مایكل لە بواری دەروونی و ئابوورییەوە، بۆیە بڕیاریدا 49 ئاهەنگ لەسەرتاسەری جیهان ساز بكات و لە لەندەنیشەوە دەست پێبكات، چونكە وامەزندە دەكرات داهاتی ئەم ئاهەنگانە بگاتە نزیكەی 400 ملیۆن دۆلار ئەمەش كاریگەری دەبوو لەسەر باشتركردنی باری دارایی جاكسۆن و رزگاربوونی لەو قەرزە زۆرانەی لەسەری كەڵەكە بوون، بەڵام هەر ئەوكات هەندێك لە بەرپرسانی كۆمپانیاكە گومانیان هەبوو لەوەی مایكل بتوانێت بەڵێنەكانی بەجێ بگەیەنێت بە ئەنجامدانی ئەم ئاهەنگانە، چونكە رۆژانە دەرمانی زیاتری بەكار دەهێنا بۆ ئەوەی دەم و چاوی خۆی لەلاچوون و هەڵوەرین بپارێزێت، هەروەها بەپێی رێنماییەكانی پزیشكانە نەدەبوایە هەوا لەدەم و چاوی بدات، بۆیە زۆر كەس پێیان وابوو ئەگەر بتوانێت لە ئاهەنگەكانیش بەشداری بكات ئەوا دوایین ئاهەنگ دەبن.
ئێستا دوای مردنی كۆمپانیا(o2) رووبەرووڕی گرفتێكی دیكە بووەتەوە ئەویش ئەوەیە چۆن بتوانێت پارەی ئەو كەسانە بگەڕێنێتەوە كە پلیتی ئاهەنگەكانیان كڕیوە ئاسان نییە و پێویستی بە كاتێكی زۆر هەیە، چونكە تا ئێستا نزیكەی (800) هەشت سەد هەزار پلیتی ئاهەنگەكان فرۆشراوە، تێكڕای نرخی پلیتەكان لە نێوان 50 و 70 جونەیهی ئیسترلینی و لە كاتی نمایشكردنی پلیتەكان بۆ فرۆشتن زۆر بەخێرایی تەواووبن بە تێكڕایی 11 پلیت لە یەك چركەدا و نرخی پلیتی VIP گەیشتە نزیكەی 790 جونەیهـ و لەسەر وێب سایتی (ئای بای) گەیشتە 1390 جونەیهی ئیسترلینی و ئێستا زۆربەی ئەوانەی پلیتەكانیان كڕیووە داوای پارەكانیان دەكەنەوە.
نهێنی مردنی لە ناكاوی
دوای راگەیاندنی مردنی مایكل، ئەندامانی كۆنگرێس دەقیقەیەك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی، لەلایەكی دیكەوە پزیشكان توێكاری لاشەی مایكلیان كرد،بەڵام رایانگەیاند لە كاتی زوودا ناتوانن هۆكاری مردنی دیار بكەن، هەر چەندە بەپێی پێشبینییەكان هۆكاری مردنی بۆ ئەو دەرمانە زۆرانە دەگەڕێتەوە كە بەكاری دەهێنان بۆ نەهێشتنی ئازارەكانی لەشی، هەر لە مردنی بە نیو كاتژمێرێك بڕێكی زۆر دەرمانی دیمیرۆلی بەكارهێنابوو كە رۆژانە بڕێكی وەردەگرت بۆیە خێزانی مایكل پێیان وایە هۆكاری مردنی بۆ ئەو بەڕ زۆرەی ئەو دەرمانە دەگەڕێتەوە، لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس رایگەیاند جاكسۆن هۆگری بەكارهێنانی دەرمانی ئۆكسیكونتین بوو، بەڵام هیچ نیشانەیەكی برینداربوونی دەرەكی بەسەر لاشەی جاكسۆنەوە نەبووە.
دوای ئەوە لاشەی جاكسۆن درایەوە خێزانەكەی پۆلیس لێكۆڵینەوەیەكی وردی لەگەڵ ئەو پزیشكە ئەنجامدا كە لە كاتی گیان لە دەستدانی لەگەڵی بوو ئەویش هاوكارییەكی زۆری پۆلیسی كردووە، بەڵام پشكنینی ژەهرەكان كە هۆكاری مردنی دیاردەكات پێویستی بە شەش تا هەشت هەفتە هەیە ئەنجامەكانی دەردەچێت، برایان ئۆكسمان پارێزەری خانەوادەی جاكسۆن گوتی: من زۆر نیگەران بووم لە بەكارهێنانی ئەو بڕە زۆرەی دەرمانانە لەلایەن جاكسۆنەوە و زۆر جار خێزانەكەیم ئاگاداركردۆتەوە لەو زیانانەی كە لە ئەنجامی سەما كردن تووشی دەبێت و رەنگە ژیانیشی بخاتە مەترسییەوە، بەڵام كەس گرنگی بە قسەكانی من نەداوە، برایان هەروەها گوتی: من نامەوێ ئاماژە بە هیچ شتێك بدەم تاكو ئەنجامی پشكنینی ژەهرەكان دەرنەچێت، هەر بەپێی قسەكانی برایان لە چەند هەفتەی رابردوودا جاكسۆن خەریكی خوێندنەوەی نووسینەكانی تاكور بوو.
دوایین شەوی ژیانی
لەلایەكی دیكەوە قسەو باسێكی زۆر دەربارەی رووداوەكانی دوایین شەوی ژیانی مایكل بڵاوكراونەتەوە، بەپێی ماڵپەڕی(TMZ) مایكل لە دوایین شەوی لە (ستیبلێس سەنتەن )بەسەر برد لە خۆ ئامادەكردن بۆ زنجیرەی ئەو ئاهەنگانەی كە بڕیارە ئەنجامی بدات، چونكە تا درەنگانی شەو خەریكە گۆرانی و سەماكردن بوو بە یاوەری ژمارەیەك لە سەماكاران و ئەندامانی تیپەكەی، بەپێی شایەد عەیانێك ئەو شەوە مایكل سێ كاتژمێر لە كاتی دیاریكراو دواكەوت و سەماكاران ناچار بوون چاوەڕێی بكەن، لەلایەنی خێزانییەوە ئێستا هەر سێ منداڵەكەی مایكل (پلاكێنت و پاریس و برنس) لەگەڵ دایكی مایكل دەژین و بەپێی قسەی برایانی پارێزەر منداڵەكانی بەهرەی زۆریان هەیەو دەتوانن رووبەڕووی ئەم بارودۆخە ببنەوە هەر چەندە ئێستا زۆر باسی دەكەن و ئەم رووداوە وەك شۆكێك بووە بۆیان.http://www.gulan-media.com/images/micle-jakson-43e21.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net