❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌وڵاتی كه‌نه‌دا شڤان په‌روه‌ر قۆڵبه‌ست ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-27 12:51:52

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

له‌وڵاتی كه‌نه‌دا شڤان په‌روه‌ر قۆڵبه‌ست ده‌كرێت

پۆلیسی كه‌نه‌دا به‌ هه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد شڤان په‌روه‌ر قۆڵبه‌ست ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ناوبراویش به‌نیازه‌ داوای یاسایی له‌سه‌ر پۆلیسی ئه‌و شاره‌ تۆماربكات.
پاش ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر رۆژی 15/8 له‌شاری تۆرونتۆ به‌شداری فیستیڤاڵی كولتوری كوردی كرد، به‌یاوه‌ری چه‌ند هاوڕێیه‌كی له‌وانه‌ هونه‌رمه‌ندی موزیك ژه‌ن نه‌جمه‌دین و ێنه‌گری سینه‌مایی ئه‌كره‌م هایدۆ و هه‌ڤاڵ مه‌مۆ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كولتوری كوردی به‌نیازی سه‌ردانی هاوینه‌هه‌واری تاڤگه‌ی نیاگارا بوون، به‌ڵام له‌ڕێگادا له‌سه‌ر جاده‌ی ئۆتۆبانی 427 ی نزیك شاری تۆرونتۆ به‌هۆی هه‌واڵێكی ناڕاسته‌وه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی گومانلێكراوه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ كردبوو گوایه‌ له‌ ئۆتومبیله‌كه‌ی شڤان په‌روه‌ردا چه‌ك هه‌یه‌، پاشان له‌ لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی كه‌ پێیان ده‌ڵێن (ئۆ پی پی) گه‌مارۆ ده‌درێن و داوایان لێده‌كه‌ن خۆیان بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌ ئه‌گینا دووچاری ته‌قه‌ و كوشتن ده‌بنه‌وه‌.
له‌و رووداوه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك پۆلیسی فیدرالی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین ره‌فتار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شڤان و هاوڕێكانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پاش سه‌عاتێك له‌ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت چه‌كیان پێ نییه‌ و ئه‌و هه‌واڵه‌ ته‌نها گومانه‌، بۆیه‌ داوای لێبوردن له‌ هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر و هاوڕێكانی ده‌كه‌ن.
جۆلیان فانتینو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كه‌ رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ ئه‌ركی پۆلیسه‌ هاووڵاتیان له‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌كی چه‌ك هه‌ڵگرتن رزگار بكات، فانتینۆ ئاشكرای كرد ئه‌و رووداوه‌ له‌ ئاكامی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی هاووڵاتییه‌كه‌وه‌ هاته‌كایه‌وه‌ كه‌ گومانی ئه‌وه‌ی كردبوو سه‌رنشینانی ئۆتومبیله‌كه‌ی شڤان په‌روه‌ر چه‌كیان هه‌ڵگرتبێت، ده‌ستبه‌جێ پۆلیسی فیدرالی كه‌ ژماره‌یان 15 پۆلیس بوون گه‌یشتنه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی ناوبراو و توانیان هه‌ر چواریان قۆڵبه‌ست بكه‌ن و پاشان ده‌ستیان به‌پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ كرد ده‌ركه‌وت ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ناڕاسته‌و ئه‌و مایكرۆفۆن و كامێرایه‌ كه‌ گومانی چه‌كی لێكراوه‌ ته‌نها ئاله‌تێكی هونه‌رییه‌ و كه‌سیان چه‌كدار نه‌بوون، دواتر پۆلیسه‌كان به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ به‌ڕێیان خستن.http://www.gulan-media.com/images/shvan-perwer-wer43211.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-27 12:54:32

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: له‌وڵاتی كه‌نه‌دا شڤان په‌روه‌ر قۆڵبه‌ست ده‌كرێت

oiiiii wala shteki naxosha
away hawalakay ba pois ragayandwa awa halai krdwa
dast xoshbe kaka ahmad gyan
aswdabi

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net