❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لە بارانی دڵەوە بۆ تەونی خەیاڵ هونه‌رمه‌ند نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د: دوعا بووە سیمبوولی گۆرانییەكانم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » لە بارانی دڵەوە بۆ تەونی خەیاڵ هونه‌رمه‌ند نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د: دوعا بووە سیمبوولی گۆرانییەكانم


#1 2009-08-27 13:00:13

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

لە بارانی دڵەوە بۆ تەونی خەیاڵ هونه‌رمه‌ند نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د: دوعا بووە سیمبوولی گۆرانییەكانم

هونه‌رمه‌ند نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د گه‌نجێکی چالاک و ئه‌کتیڤه ‌له ‌بواری هونه‌ری گۆرانی ومۆسیقای کوردیدا، شاره‌زایه ‌له‌بواری ژه‌نینی ئامێری گیتار هەیە و خاوەن سه‌لیقه‌یه‌کی جوانی هونه‌رییه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می (ته‌ونی خه‌یاڵی)بڵاوکرده‌وه‌كە خۆی له‌چەندگۆرانییه‌کداده‌بینێته‌وه‌ و مه‌به‌ستی داکۆکی کردن له‌مافی ئافره‌ت وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان گۆرانییه‌کی پێشکه‌ش کرد به‌روحی په‌پوله‌له‌ئاسای (دوعا)ی بێتاوان وسیمای پڕبه‌رائه‌ته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی هه‌بێت له ‌ناو جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ چاکمان زانی به‌مه‌ستی وروژاندنی چه‌ند پرسیارێکی هونه‌ری له‌ سلێمانی ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵدا ساز كرد


له‌ سه‌ره‌تا(نوێنه‌رئه‌حمه‌د)گوتی: من له‌کۆتایی ساڵانی( 1990) ده‌ستم به‌کاری هونه‌ری کردووه‌، سه‌ره‌تاش به‌کاری شعرنوسین و دواتر به‌موزیک وگۆرانی یه‌که‌م به‌رهه‌میشم به‌ناوی (بارانی دڵ) بوو ته‌جروبه‌یه‌کی هونه‌ری من بوو لەوێوە ده‌ستم کرد به‌ خزمه‌تکردنی دونیای هونه‌ر و ‌به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی من توانیومه‌ خۆم پێ بگه‌یه‌نم وه‌ک ژه‌نیارێک توانایه‌کی باشم هه‌یه‌ له‌ ژه‌نینی ئامێری گیتار من شاره‌زاییم له‌ بواری گیتاردا به‌شێوه‌یه‌کی باش هه‌یه‌ هه‌تا ئێستاش ئه‌رشیفی هونه‌ریم بریتییه‌ له‌ سێدیه‌ک به‌ناوی (ته‌ونی خه‌یاڵ) له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانییه‌ک و یه‌که‌م که‌س بووم وه‌کو گه‌نجێک هه‌ڵوێستم هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌ی به‌رانبه‌ر(دوعا) ئه‌نجام دراو توانیم به‌رهه‌مێکی هونه‌ری ئەنجام بدەم پاشانیش کلیپی بۆبکه‌م که‌ئه‌مش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری دایه‌وه‌ له‌ناو جه‌ماوه‌ردا هه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا هونه‌رمه‌ند نوێنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه ‌کرد که‌وا ئیحساسی تایبه‌تی خۆی که‌هه‌ستێکی جوانی پێ به‌خشیوه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌ری گۆرانی ومۆسیقا گرێی داوه‌ باسی له‌وه‌ کرد هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌ که‌ سه‌یری فیلمی کارتۆن و به‌رنامه‌کانی منداڵانی کردووه‌ حه‌زی له ‌ئامێری گیتاربووه، هه‌میشه‌ ئه‌و ئامێره‌ جێگه‌ی سه‌رنجی نوێنه‌ر بووه‌ بۆیه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت هونه‌ری گۆرانی و موزیک به‌تەواوه‌ته‌ی له‌ڕوحمدا چه‌سپاوه‌
*ڕه‌نگه‌ تۆبه‌رهه‌مت که‌م بێت واته‌ به‌رهه‌مه‌کانی تۆ له‌ په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌ڕن که‌چی له‌ هه‌مان کاتدا تۆ له‌ ناو خه‌ڵکدا تا راده‌یه‌کی باش ناسراویت تۆپێت وایه ‌بۆ ئه‌وه ‌ده‌گه‌ڕێته‌وه، ‌که‌ په‌یامه ‌هونه‌رییه‌که‌ی تۆسه‌د له‌ سه‌د جێگه‌ی خۆی گرتۆته‌وه‌؟
- راسته ‌ستایلی من ستایلی پۆپ موزیکه،‌به‌ڵام کاره‌کانی من زۆر جیاوازتر بووه‌ له‌و کارانه‌ی که‌ ده‌بینرێت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی من هه‌وڵم داوه‌ له‌گه‌ڵ ئێحساسی گه‌نج کار بکه‌م ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی تێکسته‌کانه‌وه‌ که ‌زۆربه‌یان تێکستی خۆمن ئه‌و هه‌سته‌ی که ‌له ‌ناخی مندا بووه‌ هه‌ستێکی راستەقینەیه‌ دوورله‌ ته‌مسیل کردن بووه،‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بم له‌ خزمه‌تکردنی هونه‌ری کوردیدا‌ من پێم وایه‌ تا ئێستاش کاره‌کانی من به‌شێوه‌یه‌کی باش بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی راگه‌یاندنێکی باش له‌پێش کاره‌کانی منه‌وه‌ نه‌بوو به‌مانای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنێکی تایبه‌ت نه‌بووه ‌بۆ من که‌ بتوانم ڕێکلامی کاره‌ هونه‌رییه‌کانی خۆمی لێبکه‌م و ‌به‌نیازیشم له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته‌ی خۆم که‌ هه‌مه‌ به‌رده‌وام بم له‌کاری هونه‌ری وهونه‌ره‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کی پڕۆفیشناڵ پێش بخه‌م .
*تۆ تاڕاده‌یه‌کی باش گرنگیت به‌کاری هونه‌ری داوه‌ من پێم وایه‌ زۆربه‌ی زۆری گۆرانییه‌کانت کلیپ کردووه‌، که‌واته‌ پرسیارێک دێته‌ پێش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ تۆ تاچه‌ند کلیپ به‌پێویست ده‌زانیت بۆ ده‌رخستنی به‌رهه‌مێک ؟
-پێش هه‌مووشتێک من ئه‌وه‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆم بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ڕاگه‌یاندنێک له‌پشتم نه‌بووه، بۆیه‌ بیرم له‌وه‌ کرده‌وه‌ به‌کلیپ کردن پێش بکه‌وم و ‌بۆ ئه‌نجام دانی کاری کلیپی به‌رهه‌مه‌کانم به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ورد له‌سه‌ر ئیحساسی گه‌نج کارم کردووه‌، ‌هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ واقعی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشم یه‌ک بگرێته‌وه‌ و ‌من هه‌رگیز نه‌چوم ئه‌کته‌ری کچ به‌کار بێنم كە دیمەنەكانی له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ک نه‌گرته‌وه و ‌له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی من نه‌گونجێ، ئه‌مش به‌ هاوکاری هاوڕێکانم بووه‌ و به‌هاوکاریان ته‌لەفزیۆنی نه‌ورۆز دوو کلیپم ئه‌نجام داوه‌ و هه‌وڵم داوه‌ کلیپه‌کانم بێته‌ راگه‌یاندنێک بۆ کاره‌ هونه‌رییه‌کانی خۆم و پێویست بوو له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌موو ساڵێک سێدیه‌کم هه‌بێت وه‌کو چۆن له‌دنیادا ئه‌مه‌ باوه‌.
*باسی ئه‌وەده‌که‌ین ساڵانه‌ هونه‌رمه‌ند ده‌بێت به‌رهه‌مێکی سێدی هه‌بێت ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی زۆری و بۆری له‌ هونه‌ری گۆرانی کوریدا؟
- من وه‌کوخۆم هیچ کاتێک په‌له‌م نه‌کردووه‌ له ‌کاره‌ هونه‌رییه‌کانم دا، به‌ڵام له‌ئاستێکی جیهانیدا ده‌ڵێم پێویسته‌ هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام به‌رهه‌می هه‌بێت و بۆ کوردستان پێم وایه‌ پێویست نییه‌ به‌رده‌وام ساڵانه‌ سێدیه‌ک بکه‌یت و مه‌رج نییه‌ کاتێک تۆسێدیه‌ک ده‌که‌یت (15)گۆرانی تیا بێت ده‌توانیت تۆ(5) به‌رهه‌می جوان پێشکه‌ش بکه‌یت به‌و مه‌رجەی هه‌ستێکی ڕاسته‌قینه‌ له ‌کاره‌که‌دا به‌دی بکه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت هونه‌ری گۆرانی و موزیک پێش بخه‌ین پێویسته‌ هونه‌ر له‌ بازنه‌یه‌کی داخراودا نه‌مێنێته‌وه ‌و ‌ئیتر ئێمه‌ هونه‌ری خۆمان به‌ وڵاتانی جیهان بناسێنین وه‌کو چۆن له‌ كەناڵێكی جیهانیدا به‌رهه‌می هونه‌ری زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهان پێشکه‌ش ده‌کرێت، ئاواش به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی کورد پێشکه‌ش بکرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌مه‌ نه‌توانراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی کورد ئیمکانیه‌تی نه‌بووه.‌
*به‌رهه‌می (دوعا) ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری لای خه‌ڵک هه‌بووه‌ تۆ ویستت له ‌ڕێگه‌ی ئه‌م کاره‌وه‌ چی بڵێیت؟
- من ویستم له‌ڕێگه‌ی دوعاوه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌ک بکه‌مه‌وه ‌بۆداکۆکی کردن له‌ مافی ئافره‌ت و ‌ببێته‌ سمبولێک تاوه‌کو چیتر ئافره‌ت به‌وشێوه‌یه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت بۆیه‌ (دوعا)بووه ‌سمبولێک بۆ گۆرانییه‌که‌ی من كه‌(500) که‌س له‌سه‌رشه‌قامێک به‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵکه‌وه‌ ئافره‌تێکیان به‌ردباران کردکه ‌ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ ببێته‌ دیاردەیەكی باو که‌ ئه‌مه‌ زۆر خه‌ته‌رناکه ‌له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی که‌چێ به‌داخه‌وه ‌هه‌ندێک له ‌ڕێکخراوه‌کانی ژنان وئافره‌تان گوێیان له‌ گۆرانییه‌که‌ نه‌گرت بوو که‌ بۆچی ده‌بێت مرۆڤ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت ئه‌گه‌ر دوعا تاوانێکی گه‌وره‌ی کردووه‌ ئه‌وه‌ یاسا هەیە و با بدرێته‌ دادگا، به‌ڵام له‌سیسته‌می دیموکراتیدا نابێت مرۆڤ بکوژرێت که‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت وڵاته‌که‌مان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ودیموکرات به‌رین که‌ ئێزدیه‌کانیش به‌شێکن له‌ مێژووی کورد وئه‌وانیش کوردن بۆیه‌ من ئامانجێکم هه‌بووه ‌ئه‌ویش یه‌که‌م جار ئامانجێکی ئینسانییه‌و ده‌بێت مافی ئافره‌ت بپارێزرێت.
* ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا سێدیه‌کت بڵاوکرده‌وه‌ بۆچی ناوت نا(ته‌ونی خه‌یاڵ)؟
- ته‌ون ئه‌وه‌یه‌ که‌ جاڵجاڵۆکه ‌درووستی ده‌کات خه‌یاڵیش به‌ مانای خه‌یاڵێکی چڕو پڕ که‌ به‌ڕاستی من زۆرماندوو بووم به‌ده‌ست ئه‌م سێدییه‌وه‌ به‌رهه‌می چه‌ند ساڵیکم بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌ونی خه‌یاڵ خۆی بۆخۆی ووشه‌یه‌کی ڕۆمانسییه‌و ناوی یه‌کێک له‌گۆرانییه‌کانیشمه. ‌
*تاچه‌ند هونه‌رمەند ده‌بێت خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌کی هونه‌ری بێت؟
-ده‌بێت هونه‌رمه‌ند ده‌بێت خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌کی به‌رزی هونه‌ری بێت ئه‌گه‌رنا نازانێت ده‌بێته‌ هونه‌رمه‌ندو ‌نازانێت چۆن تازه‌گەری بکات له‌ بواره‌ هونه‌ریه‌که‌یدا، تۆ ئه‌گه‌ر مه‌عریفه‌ت نه‌بێت نازانیت چۆن نوێگه‌ری ئه‌نجام دەده‌یت له‌ هونه‌ره‌که‌تدا ده‌بێت تۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی باشت هه‌بێت به‌تایبه‌تی بۆ بواری مۆسیقاو گۆرانی هه‌ركەسێك كە ئازاری منداڵیکی نه‌خوێنده‌وه‌ چۆن ده‌توانیت باس له‌و ئازاره‌ بکات ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند نه‌که‌وێته ‌ژێر هه‌ندێک کاریگه‌رییه‌وه ‌ناتوانێت خزمه‌تی جوانی هونه‌ر بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ مه‌عریفه‌ گرنگه‌ بۆ که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند.
* گۆرانی (کاروان کوژه‌) یه‌کێکه‌له‌به‌رهه‌مه‌کانی سیدی ته‌ونی خه‌یاڵ که ‌ئاوازی گۆرانی یۆنانییه‌و تۆ جارێکی تر ئه‌م گۆرانییه‌ت وه‌رگێراوه ‌سه‌ر زمانی کوردی و به‌شێوه‌یه‌کی جوان گۆرانییه‌که‌ت ووتۆته‌وه‌ تۆ چۆن بیرت له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م گۆرانییه‌ کردۆته‌وه‌؟
- من تێکستی ئه‌و گۆرانییه‌م ته‌رجومه‌ نه‌کردووه‌ و تێکستی گۆرانییه‌ که‌ من خۆم ئاماده‌م کردووه ‌و ‌ئه‌م گۆرانییه‌ گۆرانییه‌کی یۆنانی گرنگه ‌هه‌ندێک پێیان وایه‌ هه‌ندێک وایه ‌ئه‌م ئاوازه‌ له ‌ئه‌سڵدا ئیسرائیلییه،‌ به‌ڵام من ده‌ڵێم گرێیه‌کی کۆنه‌وه‌زۆرنزیکه‌له‌ئێحساسی ئێمه‌وه،‌ چونکه ‌من پێم وایه‌ سنوور نه‌بووه‌ له‌نێوان یۆنانییه‌کان وکورده‌کان له‌ مێژوودا کاتێک مه‌غۆله‌کان دێنه ‌ئه‌نادۆڵ ونیشته‌جێ ده‌بن ئه‌وان سنور دروست ده‌که‌ن له‌نێوان ئێمه‌و یۆنانییه‌کاندا ئه‌و گۆرانییه‌ به‌ عه‌ره‌بی وفارسی وتورکی وتراوه،‌ منیش حه‌زم کرد ئه‌و گۆرانییه‌ به‌کوردی هه‌بێت خه‌ڵکێک هه‌ن زۆرله‌مێژووی کورد شاره‌زا نین کاتێک گوێیان له‌م گۆرانییه‌ ده‌بێت ده‌پرسن ئه‌ی ئه‌مانه ‌کێن ئه‌م به‌رهه‌مانەیان وتۆته‌وه‌، بەڵام كە دەپرسن دەزانن ئه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ی کورده ‌که‌ خاوه‌نی هونه‌ر و مێژووی خۆیه‌تی.
* هونه‌رمه‌ند (چۆپی)ئه‌م گۆرانییه‌ی وتۆته‌وه ‌کامتان پێشتر تۆمار وبڵاوتان کردۆته‌وه‌؟
-وه‌ڵام له‌ڕاستیدا من پێش هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح به‌ کلیپ به‌رهه‌مه‌که‌م بڵاکردۆته‌وه‌ له زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کاندا من سێ ساڵ به‌ر له‌وه‌ی بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ تۆمارم کردووه‌ له‌ ستۆدیۆی چوارچرا هونه‌رمه‌ند (هێمن حسێن) دابه‌شکردنی بۆ کردوه‌و کۆرسی گۆرانییه‌که‌ی من هونه‌رمه‌ندان (تارا ڕه‌سول ومه‌ریوان حەمه‌خورشید)بوون هه‌رچه‌نده‌ هونه‌رمه‌ند چۆپی به‌ستایلی خۆی کاره‌که‌ی کردووه‌ منیش به‌ ستایلی خۆم کاره‌که‌م ئه‌نجام داوه‌.
* پڕۆژه‌ی هونه‌ری نوێتان چیه‌؟
- له‌ڕاستیدا پێش هه‌موو سێدیه‌ک وه‌زعی هونه‌ری کوردی له‌ وه‌زعێکی خراپدایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی ئێمه ‌هه‌موو شتێک بووه‌ به ‌سیاسه‌ت چۆن ئیتیفاقی ستراتیژی هه‌یه‌ له‌ هه‌مان کاتتدا ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌کاریگه‌ری له‌سه‌رهونه‌رمه‌ند هه‌یه ‌له‌لایه‌نی سلێمانی هاوکاری ئه‌وخه‌ڵکانه‌ ده‌کات که ‌له‌ ده‌روبه‌ری کۆبونه‌ته‌وه ‌له‌ هه‌ولێرهاوکاری ئه‌و که‌سانه ‌ده‌کرێت که ‌له ‌ده‌وروبه‌ری کۆبۆته‌وه‌ له‌ هه‌ولێ زۆر خزمه‌ت کراوه‌ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌وێیه ‌ئه‌وه‌ی که‌ لێره‌یه‌ به‌پێی پێویست نییه‌ هیوادارم ئیتر له‌مه‌به‌دواوه‌ هونه‌ر بێ باوکی وبێ لایه‌نی نه‌بینێت ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێشکه‌شی ده‌که‌ین توانا و هه‌وڵی خۆمان ‌ده‌مانه‌وێت وڵات و نیشتیمانه‌که‌مان پێش بخه‌ین گۆرانییه‌ک ده‌توانێت دڵی سه‌دان و هه‌زاران گه‌نج خۆش بکات به‌ڵام وتارێکی سیاسی به‌رپرسێکی سیاسی کە به‌ خه‌ڵک ده‌ڵێت کاره‌با ده‌بێت که‌چی واش ده‌رناچێت دڵی سه‌دان و هه‌زاران که‌س خۆش ده‌کات ئه‌مه‌ زۆر جیاوازی هه‌یه‌ هیوادارم گۆڕانکاری ببینێت و پێشکه‌وتنێک هه‌بێت بۆ بواری هونه‌ری و من ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک دوو ساڵه‌ به‌رهه‌مێکم ئاماده‌ کردووه ‌به‌ناوی (نیشتمانم بێ خه‌نده‌یه‌)، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئیمکانییه‌تم نییه‌ کاری بۆبکه‌م که‌ له‌ کلیپه‌کانی ترم باشتر بێت ئیمکانم هه‌یه‌وه‌کوکاره‌کانی ترم بیکه‌م، به‌ڵام نایکه‌م، چونکه‌ ده‌مه‌وێت کارێک بکه‌م له‌وانی تر جیاوازت ربێت جگه‌ له‌وه‌ش به‌رهه‌می سێدیه‌کم ئاماده‌یه‌ بۆ تۆمارکردن به‌ نیازم به‌م زوانه‌ هه‌وڵی جیددی بۆ بده‌م
*زۆربه‌ی کاری ده‌رهێنانی کلیپه‌کانت خۆت ئه‌نجامت داوه‌ ئایا له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی خۆمان ڕازی نیت یاخود هه‌وڵت داوه ‌ته‌واو ئێحساسی خۆت ئاوێته‌ی گۆرانییه‌کانت بکه‌یت ؟
-به‌ڕاستی زۆرپێم خۆشبووه‌ ئیحساسی خۆم ئاوێته‌ی هونه‌ره‌که‌م بکه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا من ئیمکانتم نه‌بووه ‌رووم نه‌هاتووه ‌به ‌ده‌رهێنه‌رێک بڵێم وه‌ره‌ یارمه‌تیم بده‌، به‌ڵام پاره‌م لێ مه‌سه‌نه ‌له‌ هه‌مان کاتدا من توانایه‌کی باشم هه‌یه‌ که‌وا کارێک بکه‌م جیاوازی هه‌بێت له ‌کاره‌کانی دیکه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ه‌به‌نیازم له‌ ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری باش کاری کلیپ ئه‌نجام بده‌مhttp://www.gulan-media.com/images/nwenerahmad.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » لە بارانی دڵەوە بۆ تەونی خەیاڵ هونه‌رمه‌ند نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د: دوعا بووە سیمبوولی گۆرانییەكانم


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net