❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مه‌ت له‌كوێوه‌ هێناوه‌ میسی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-27 17:44:20

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsXPMSIE

ئه‌مه‌ت له‌كوێوه‌ هێناوه‌ میسی‌

http://kurdsport.tv/Img/News/mmmmmmessiiiiiiiiiii.gifئه‌مه‌ت له‌كوێوه‌ هێناوه‌ میسی‌

لیۆنێل میسی‌ ئه‌رجه‌نتینی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ له‌27/5 ئه‌مساڵ مێژوویه‌كی‌ جوان و قه‌شه‌نگ و ڕۆشنی‌ بۆ خۆی‌ نویسه‌وه‌ له‌ژیانی‌ خۆی‌ و گه‌شتی‌ وه‌رزشیدا.پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ 3ساڵی‌ ڕابردوودا توانی‌ بۆ 2جار نازناوی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌ده‌ست بێنێ‌.میسی‌ له‌شه‌وی‌ 27/5 دا توانی‌ له‌یاری‌ كۆتایی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وه‌كان كه‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ مانچسته‌ریونایتدی‌ هه‌ڵگری‌ نازناو یاری‌ ده‌كرد توانی‌ به‌لێدانێكی‌ سه‌ری‌ جوان به‌سه‌ر یاریزانی‌ به‌رگریكاری‌ به‌توانای‌ یانه‌ی‌ مان. یونایتد ڕیۆ فێردیناند هه‌ڵسێت و گۆڵی‌ دووه‌می‌ یانه‌كه‌ی‌ تۆماربكات به‌تۆماكردنی‌ ئه‌م گۆڵه‌ش به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌  پاڵه‌وانی‌ خوله‌كه‌.
له‌تایمی‌ یه‌كه‌مدا سامیۆل ئیتۆی‌ كامیۆرنی‌ توانی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی‌ كاتالۆنیا تۆماربكات.پاشان له‌تایمی‌ دووه‌مدا یانه‌ی‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان له‌هه‌وڵی‌ تۆماركردنه‌وه‌ی‌ گۆڵی‌ به‌رامبه‌ردا بوون كاتێك له‌هێرشێكی‌ هه‌ڵگه‌رشاوه‌دا شابی‌ هێرناندزی‌ یاریزانی‌ دروستكه‌ری‌ گۆڵی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تۆپێكی‌ به‌رزی‌ ئاڕاسته‌ی‌ میسی‌ كرد،هه‌رچه‌نده‌ بالاَی‌ میسی‌ له‌ 162سم زیاتر نابێت به‌لاَم ناوبراو به‌ڵێدانێكی‌ سه‌ری‌ هونه‌ری‌ جوان توانی‌ تۆڕی‌ گۆڵی‌ گۆڵی‌ یانه‌ی‌ مان. یونایتد ئیدوین ڤان دێر سار بهه‌ژێنێت.
ئه‌و لێدانه‌ سه‌ره‌ی‌ میسی‌ زۆر زه‌حمه‌ت بوو كه‌یاریزانه‌ به‌تواناكانی‌ لێدانه‌ سه‌ره‌كان ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن به‌لاَم میسی‌ له‌و كاته‌وه‌ سه‌لماندی‌ كه‌یاریكردن ته‌نها به‌قاچ و جه‌سته‌ نیه‌ به‌ڵكو ده‌بێت به‌مێشكیش هاوكاری‌ خۆت بكه‌یت.
ئه‌گه‌ر ئێستا میسی‌ له‌و ته‌مه‌نه‌یدا كه‌ته‌نها 22ساڵه‌ هه‌موو جیهانی‌ هه‌ژاندبێت ئایا ناوبراو ده‌بێت له‌ته‌مه‌نی‌ 27-28ساڵیدا چی‌ به‌سه‌ر جیهان بێنێت به‌بڕوای‌ من زۆر نزیكه‌ له‌داهاتوودا نه‌ك ته‌نها ناوی‌ كه‌سێك به‌ناوه‌ی‌ میسیه‌وه‌ناو بنرێت به‌ڵكو ده‌بێت بڕوامان به‌وه‌ هه‌بێت كه‌یانه‌یه‌ به‌ناوی‌ ئه‌و ئه‌سێره‌به‌توانایه‌وه‌ ناوبنرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net