.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











بە پێچەوانەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە دەتوانین بڵێین هیچ نیشانەیەكی دیاری نییە، دابەزینی پەستانی خوێن Hypotension، چەندین نیشانەی تایبەتی هەیە كە بە ئاسانی دەناسرێنەوە. دابەزینی پەستانی خوێن تا نەگاتە 90\60 میللیمەتر جیوە (واتە نۆ لەسەر شەش بە زمانی خەڵك)، نیشانەكانی دەرناكەون. ئەگەر چی ئەم پێوەرە لە یەكێك بۆ یكێكی تر دەگۆڕێت. نیشانەكانی دابەزینی پەستانی خوێن بریتین لە: سەرسووڕان یان گێژبوون، كەوتن Fainting، گۆڕان لە فرمانەكانی مێشك ( وەكو شێوان و كەمبوونەوە یان نەمانی تەركیز)، پەستی، گۆڕان لە هەناسەوەرگرتندا (خێرابوون و تەنكبوونی هەناسەوەرگرتن)، هێڵنج كە هەندێك جار رشانەوەی لەدوادێت، هەستكردنێكی كتوپڕ بە سەرما یان رەنگ زەردبوونێكی لەناكاو. گەلێك هۆكار دەبنە ئەگەری دابەزینی پەستانی خوێن، لە دووگیانییەوە بگرە تا دەگاتە نەخۆشی دڵ و گرفتە هۆرمۆنییەكان. هۆكارە سادەكان بریتین لە: كەمبوونی شلەی لەش لەبەر رشانەوە یان وەرزشی توند یان وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی كە میزكردن زیاد دەكەن Diuretics. لێكۆڵینەوەكان دەڵێن كە كەمبوونەوەی شلەی لەش ئەگەر بگاتە 1%ی كێشی لەش دەبێتە هۆی سەرسووڕان و شێوان و نیشانەكانی تری دابەزینی پەستانی خوێن. هەڵسانی لەناكاو پاش پاڵكەوتن یان دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر Orthostatic Hypotension. هۆكارەكانی دیكەی دابەزینی پەستانی خوێن بریتین لە: نەخۆشی دڵ كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی لێدانی دڵ، گۆڕانە فسیۆلۆژیەكان كە بە شێوەیەكی ئاسایی لە مانگەكانی یەكەم و دووەمی دووگیانیدا روودەدەن دەبنە ئەگەری دابەزینی پەستانی خوێن، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان وەكو دەرمانەكانی دابەزاندنی پەستانی خوێن، ڤیاگرا، دەرمانە ئارامبەخشەكان، گرفتە هۆرمۆنییەكان وەكو نەخۆشی لە گلاندی تایرۆید و گلاندی ئەدرینالدا، راوەستان بۆ ماوەیەكی زۆر، كەمی فۆلیك ئەسید كە دەبێتە هۆی جۆرێكی كەم خوێنی، هەڵبەزین و دابەزینی ئاستی شەكری خوێن وەكو ئەوەی كە لە نەخۆشانی شەكرەدا روودەدەن، پیربوون لە هەندێك كەسدا بە تایبەتی ئەوانەی كە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە زۆر جار لەپاش ژەمێكی خواردنی گەورەدا پەستانی خوێنیان بە كتوپڕی دادەبەزێ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ahmad11 (2009-08-28 10:59:48)
لهسهر هێڵ نییه