.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










جگه‌ره كێشان ته‌مه‌نی مرۆڤ كورتهكاتهوه

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی جگه‌ره‌كێش كورتره له جگه‌ره نه‌كێش به نزیكه‌ی 10 ساڵێك كه‌متر ئه‌گه‌ر وه‌ك حاڵه‌تێكی مام ناوه‌ندی وه‌ری بگرین.
هه‌روه‌ها ووتی وازهێنان له‌م جگه‌ره كێشانه ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیش دا بێت ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م عاده‌ته‌وه تووش ده‌بن كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ نیوه‌ی .
وه ئه‌و دهرئهنجامهكانهی كه ئه‌م دیراسه‌ته پێ ی گه‌یشت - كه ماوه‌ی په‌نجا ساڵی خایاند - ده‌ری خست ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ته‌مه‌ن سی ساڵ واز له جگه‌ره كێشان بهێنێت , ئه‌توانێت دووربكه‌وێته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به وه‌فات كردنه‌وه .
وه مامۆستایه‌ك له زانكۆی ( اكسفورد) كه ناوی پرۆفیسۆر ریتشار دول بوو( ته‌مه‌نی 91 ساڵ بوو) كه دۆزه‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان جگه‌ره كێشان و تووش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه(سه‌ره‌تان)ه ووتی: په‌یوه‌ستی و به‌یه‌كه‌وه بوون هه‌یه له نێوان جگه‌ره‌كێشان و زیاد بوونی ڕێژه‌ی مردن له ناو ته‌مه‌ن مام ناوه‌ند و گه‌وره‌كان دا, هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه به وازهێنان له جگه‌ره كێشان ده‌توانرێ خۆ ڕزگار بكرێ له به‌شێكی زۆری ئه‌م مه‌ترسیانه.
وه دكتۆر ریتشارد سمیپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا ووتی : ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌ژمێردرێ, چونكه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه په‌نجا ساڵ ده‌خایه‌نن زۆر بڵاو و ئه‌نجام دراو نین له بواری زانستی دا , وه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تادا هه‌ستاون به‌م دیراسه‌ته به‌رده‌وام بوون هه‌تا كۆتای دیراسه‌ته‌كه كه ماوه‌ی په‌نجا ساڵه .
وه دكتور ریتشارد ( كه ماوه‌ی 19 ساڵ جگه‌ره‌ی كێشاوه و پێش ئه‌وه‌ی وازی لێ بهێنێت) نه‌خشه‌ی كێشا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌نجا ساڵ به‌رده‌وام بێت چونكه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له سه‌ره‌تادا به‌ده‌ر كه‌وت زۆرگرنگ بوون كه وه‌ك هانده‌رێك بوون بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر لێكۆڵینهوهكهبۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ .
وه ئه‌م پزیشكه له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵی ئه‌نجام درا ووتی : كاتێك كه ته‌مه‌نم 37 ساڵ بوو وازم له جگه‌ره كێشان هێنا, ئه‌مه‌ش كاتێك ڕووی دا كه ئه‌نجامی یه‌كه‌می لێكۆڵینهوهكهمم دی كه جێگه‌ی باوه‌ڕبوو لام .
وه دكتور ریتشارد له لێكۆڵینه‌وه به‌ناوبانگه‌كه‌ی دا كه له ساڵی 1954 بڵاوكرایه‌وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌رئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه جگه‌ره كێشان ده‌به‌ستێته‌وه به تووش بوون به سه‌ره‌تانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
وه ئه‌نجامه سه‌ره‌تایه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دوه‌م ده‌ری خست كه جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی تووش بوون به نه‌خۆی شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامه‌كانی هه‌ناسه , وه پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد كه ده‌بێته هۆی تووش بوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ .
وه ئه‌م پزیشكه ڕوونی كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ری خشتوهكه نزیكه‌ی 25 جۆری نه‌خۆشی هه‌یه كه پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی جگه‌ره كێشان بێت , وه ڕێژه‌ی مردن به‌رز ده‌بێته‌وه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان, وه ئه‌نجامه‌كانی دیراسه‌ته‌كه ده‌ری خست سێیه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ساڵه‌كانی بیست دا له‌دایك بوون و پاشان بوونه‌ته جگه‌ره‌كێشی هه‌میشه‌ی ئێستا مردوون .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌ی كه ئه‌م پزیشكه ده‌ستی كردوه به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كه په‌نجا ساڵه جگه‌ره كێشان بۆته هۆی مردنی نزیكه‌ی 100 ملیون كه‌س له جیهان دا, وه بیتو ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا خه‌ڵكی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر جگه‌ره كێشان ئه‌وا ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار حاڵه‌تی مردن به‌خۆوه ده‌بینێت به‌هۆی ئه‌م عاده‌ته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه