.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


PNA
- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- ئهمرِۆ هه‌ینی فلیمێ دیكۆمێنتی "زیندانه‌كه‌م، ماڵه‌كه‌م"ی ده‌رهێنه‌ر مانۆ خه‌لیل، له به‌شی "فیلمه‌كانی كوردستان" له فیستیڤاڵی هۆركینوس" له ئیتاڵیا نمایش ده‌كرێت.
فیلمی "زیندانه‌كه‌م، ماڵه‌كه‌م" یه‌كێك له فیلمه‌كانی ده‌رهێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان مانۆ خه‌لیله كه له ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی خۆیه‌تی (2009)، ئه‌م فیلمه له قه‌ڵای "نزاركی" له شاری دهۆك كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ش 33 خوله‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه مانۆ خه‌لیل له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ده‌رباره‌ی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ی له‌م فیستیڤاڵه‌دا گووتی "چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵی هۆركینوس له 25-30 ئه‌م مانگه بهرِێوهدهچێت، ئهمرِۆش فیلمی من له به‌شی "فیلمه‌كانی كوردستان" نمایش ده‌كرێت".
مانۆ له باره‌ی ناوهرِۆكی ئه‌م فیلمه‌ی گوتی "ساڵی 1988 حكومه‌تی به‌عسی عێراقی به یارمه‌تی جاشه كورده‌كان، به‌هه‌زاران خێزانی كوردی زیندانی كرد، هه‌ندێكیان به‌هۆی برسیه‌تی و تێنوێتی گیانیان له‌ده‌ست دا".
مانۆ هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م فیلمه‌ی گوتی "ناورِۆكی فیلمه‌كه‌م باس له‌و خێزانه كوردانه ده‌كات كه كاتی خۆی دستگیركراون و دواتر له‌به‌ندیخانه‌ی نزاركی به‌زۆر نیشته‌جێ كراون، ئه‌م خێزانه كوردانه دوای بێ ئومێدبوون، ناچاربوون ئه‌م زیندانه بكه‌نه ماڵی خۆیان و ژووره‌كانی له‌سێداره دان بكه‌ن به ژوور نووستن".
مانۆ خه‌لیل له‌رێگه‌ی فیلمی دیكۆمێنتی "داڤێد تولهیلدان" كه باس له كێشه‌ی كورده‌كانی باكووری كوردستان ده‌كات، توانی حكومه‌تی توركیا نارِحهت بكات، چه‌ندین جاریش له فیستیڤاڵه‌كاندا رێگه‌ی نمایش كردنی پێنه‌دراوه، گوایه ئه‌م فیلمه هانی تیرۆر ده‌دات. هه‌روه‌ها فیلمێكی دیكه‌ی به‌ناوی "یارییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان American Games" به‌رهه‌م هێنا، دوواین كاریشی فیلمێكی دۆكۆدرامایی بوو به‌ناوی "باخچه‌كانی به‌هشت (چه‌ند چیرۆكێك له باخچه‌كانی سویسرا)" كه به‌م دواییه كاری وێنه‌گرتنی ته‌واو بووه. 
SARCHAWA:PEYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
