❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-29 02:01:46

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

پرسیار :

ئایا یه‌كجار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگه‌كه ‌له‌سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانه‌وه ‌بۆ هه‌موو ڕۆژه‌كانی ئه‌ومانگه‌ به‌سه ؟ .


‌وه‌ڵام :

گومانی تێدا نیه ‌ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌له‌كۆتای شه‌وه‌وه‌ هه‌ڵده‌سێت وپارشێو ده‌كات، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ‌كه ‌ڕۆژوو بگرێت، وه‌هه‌موو كه‌سێكی ژیر وعاقڵیش به ‌وویست وئیراده‌ی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، وه‌به‌بێ ئیراده‌ی خۆی هیچ شتێك ناكات، ئیراده‌و وویستیش بریتی یه ‌له‌( نیه‌ت ) چونكه‌ هیچ مرۆڤێك له‌كۆتایی شه‌وه‌وه ‌ده‌ست ناكات به‌‌خواردن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ونیه‌تی ڕۆژووگرتنی نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستی خواردن بێت له‌و كاته‌دا هه‌ڵناسێت بۆ خواردن وخواردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا بریتی یه ‌له‌( نیه‌ت هێنان ) .

به‌لام لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت : ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش خۆرئاوا بوون خه‌وی لێكه‌وت وخه‌به‌ری نه‌بویه‌وه‌ تا پاش هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی ڕۆژی دواتر، لێره‌دا ئه‌و كه‌سه ‌نیه‌تی نه‌هێناوه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی دواتر، ئایا ئه‌توانین بڵێین ڕۆژووی ئه‌م ڕۆژه‌ی پاشتری ڕۆژویه‌كی ته‌واو و دروسته‌؟ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مای نیه‌تی پێشوو تری ؟ یان ئه‌ڵێین ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژه‌ی ‌دروست نیه‌ چونكه ‌له‌شه‌وه‌كه‌یدا نیه‌تی بۆ نه‌هێناوه‌ته‌وه‌‌ .

له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین : ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژه‌ دروست وصحیحه‌ وهیچ ئیشكالێكی تێدا نیه‌، چونكه ‌نیه‌ت هێنانی سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانی بۆ هه‌موو مانگه‌كه ‌به‌سیه‌تی وپێویست ناكات به‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك نیه‌ت تازه‌بكه‌یته‌وه‌، اللهم ئه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه‌شتێك بێته‌ پێشه‌وه، ‌ئه‌و كه‌سه ‌له ‌ئه‌ثنای ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژووی شكاند بێت ( وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌وتبێت یان سه‌فه‌ری كردبێت یان كه‌وتبێته ‌سوڕی مانگانه‌وه‌ یان هه‌رشتێكی تر ) له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ستی كرده‌وه ‌به‌ڕۆژوو گرتن ئه‌وه ‌پێویست ده‌كات جارێكی تر نیه‌ته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه ‌بۆ ره‌مه‌زان .


سه‌رچاوه‌: كتابی چل و‌هه‌شت پرسیار له‌سه‌ر ڕۆژوو پرسیاری بیست ونۆهه‌م وه‌ ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس( دار الاسلام ) به‌شی كوردی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-29 02:50:14

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

ده‌ستت خۆش بێت ئیسلام هاوس گیان دوعایه‌ک هه‌یه‌ پێش ڕۆژوو شکاندن ئه‌وه‌ی تێدایه‌ ( ولصوم غدا نویت ) من هه‌موو جار ئه‌وا ده‌ڵێم ، ڕاستشه‌ نییه‌ت له‌ دڵه‌وه‌یه‌ .. سه‌رکه‌وتوو بیت هاوێ بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-29 02:52:44

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPMSIE7

Re: یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ڕێزم..
بابه‌تێکی زۆر جوان بوو
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیت ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-29 02:56:27

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

ده‌ستت خۆش بێت ئیسلام هاوس گیان

سه‌رکه‌وتوو بیت هاوێ بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌.

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-29 17:31:22

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-29 17:56:16

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308
WindowsVistaMSIE7

Re: یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

ده‌ست خۆش خوای په‌روه‌ردگار پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ کاک ئیسلام هاوس
ڕاسته‌ نیه‌ت له‌دڵه‌وه‌یه‌ نه‌ک وه‌ک مه‌لاکانی خۆمان له‌نوێژی ته‌ڕاویح ده‌ڵێن (نیه‌تی ڕۆژو بێنن ڕه‌حمه‌تی خواتان لێبێت)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-08-29 18:29:24

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

ده‌ستت خۆش بێت هاورێ ، به‌ڕاستی بابه‌تێکی به‌سوده‌ هه‌ربژیت ..
وه‌ڵڵا من یه‌که‌م ڕۆژی ڕه‌مه‌زان بیرم چوو نیه‌ت بێنم که‌ به‌ربانگم کرده‌وه‌ بیرم هاته‌وه‌ که‌ نیه‌تم نه‌هێناوه‌ به‌س پارشێوم کردبوو ، ئیتر خواقبوڵێ کات به‌شکم ..

سه‌رکه‌وتو بیتو هه‌ر بژیت..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-08-30 22:55:11

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

Re: یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

دواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ بنوسیت كه‌ ده‌ست خۆشیان لێ كردووم...هه‌ر بژین و سه‌ركه‌وتوی دونیاه‌ قیامه‌ت بن
ئیتر خۆشیتان...ئیسلام هاوس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-09-16 18:40:10

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

ده‌ستت خۆش بیت خوای گه‌وره‌ پاداشتت باته‌وه‌

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net