.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







گه‌ر هه‌ر که‌سێک له ناوه‌ڕاستی نهوهندهکانهوه تاکو ساڵانی پێش 2005 سه‌یری خولی ئینگلیزی کردبێت،ئه‌وه ده‌یبینی خولی ئینگلیزی هه‌موو وه‌رزێک ململانێکه ته‌نها له‌نێوان دوو یانهدابوو،ته‌نها دوو یانه پاڵێواراو بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که،له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی هه‌موو وه‌رزێکدا هه‌موو هانده‌ر و چاو‌دێر و بینه‌رێک به‌تایبه‌تی چاوه‌ڕوانی یاریه‌کی ده‌کرد ئه‌ویش یاری نێوان(ئه‌ڕسناڵ-مان یونایتد)ـه،تاکو ساڵی 2005 بهکلاسیکۆی ژماره یه‌ک داده‌نرا له جیهاندا،به‌ڵام له‌دوای 2005 به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه ڕۆشت ئه‌ویش به‌هۆی ڕۆشتنی چه‌ند یاریزانێک له ئه‌ڕسناڵ و به‌هێزبوونی یانه‌کانی چێڵسی و لیڤه‌رپووڵ و ئیڤه‌رتۆن،گرنگه بزانین بۆچی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا یاری نێوان(ئه‌ڕسناڵ-مانچسته‌ر یونایتد) گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ما،بۆچی ته‌نها وه‌کو کلاسیکۆیه‌کی ئاسای هه‌ر خولێک سه‌یر ده‌کرێت.>>>
ئه‌ڕسناڵی پێش 2006
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کلاسیکۆی ئینگلیزی له‌وکاته‌وه گه‌شت به‌لوتکه که(ئاڕسین فینگه‌ر)پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌ڕسناڵی گرته ده‌ست له مانگی 8ـی 1996 ،ئه‌و شێوازه له‌ڕاهێنان و ته‌کتیک و پلان هه‌روه‌ها دروستکردنی ئه‌ستێره و گرنگیدان به‌یاریزانی لاو و ڕۆچوون به‌ناو توانا و ئاستی یاریزانه لاوه‌کان که‌تاکو ئێستا پره‌نسیپی کارکردنی فینگه‌ره بۆئه‌و کات و سه‌رده‌مه زۆر نوێ بوو!زۆربوون ئه‌و یاریزانه لاوانه‌ی که(ئاڕسین فینگه‌ر)د‌رکی به‌تواناکانیان کرد و به‌هێنانی بۆ ئه‌ڕسناڵ و په‌ره‌دان به‌تواناکانیان بوونه یاریزانی زۆر ناودار و به‌ناوبانگ،له‌ساڵی 1997 ده‌ستی کرد به‌کۆکردنه‌وه و په‌ره‌دان به‌یاریزانه لاو و به‌هره‌مه‌نده‌کان،سه‌ره‌تا به(تیری هێنری)ده‌ستی پێ‌کرد که‌بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆس یاری ده‌کرد به‌ڵام به‌هۆی که‌می ته‌مه‌نی هێنری و ئه‌و ساڵانه به‌وشێوه‌یه‌بوو که‌ته‌نها گرنگی به‌یاریزانی گه‌وره و به‌ئه‌زموون ده‌درا،فینگه‌ر به‌کڕینی هێنری ڕووبه‌ڕووی زۆرترین ڕه‌خنه بۆیه‌وه به‌وه‌ی یاریزانێکی لاوی که‌م ئه‌زموون ده‌توانێت چ سودێکی بۆ ئه‌ڕسناڵ هه‌بێت له‌کاتێکدا لهیۆڤی هه‌موو کات له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گبوو،به‌ڵام فینگه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که‌بڕیاری دابوو بیگرێته‌به‌ر،تیری هێنری له‌یه‌که‌م وه‌رزی له‌گه‌ڵ ئه‌ڕسناڵ که‌ساڵی(1999)بوو توانی() تۆماربکات و ئاستێکی بێوێنه نیشان بدات که‌بووه جێی بڕوای ڕاهێنه‌ری ئه‌وکاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی له جامی جیهانی1998 پشتی پێبه‌ست که‌توانیان جامه‌که بهرنهوهو بۆ هه‌موان ڕوون بۆیه‌وه که فینگه‌ر سه‌رکه‌وتوو بوو له‌بڕیاره‌که‌ی خۆیدا که‌تاکو ئه‌و کاته‌ی ئه‌ڕسناڵی جێهێشت بووه یه‌که‌م گۆڵکه‌ری ئه‌ڕسناڵ له‌مێژوودا.
ئه‌و یاریزانانه‌ی که فینگه‌ر د‌رکی به‌تواناکانیان کرد و بوونه ئه‌ستێره و یاریزانی زۆر به‌ناوبانگ
1-(فردی لیۆنبێرگ)ـی سویدی که‌تاکو وازی له‌یاریکردن هێنا یه‌کێک بوو له‌و یاریزانانه‌ی به‌رده‌وام لهپێکهاتهئ سه‌ره‌کی فینگه‌ردا ده‌بینراو خاوه‌ن خێرایه‌کی له‌ڕاده به‌ده‌ر و توانای یاریکردنی له‌زۆربه‌ی هێڵه‌کاندا هه‌بوو.
2-(پاتریک ڤێرا)ـی فه‌ڕه‌نسی که‌به پێنجه‌م باشترین یاریزان داده‌نرێت له‌مێژووی یانه‌ی ئهڕسناڵدا هه‌ر زوو فینگه‌ر به‌هێزی و توانای جه‌سته‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی به‌دیکرد و نه‌یهێشت مارچیلۆ لیپی بیباته ڕیزی یۆڤانتۆس،دواتر فینگه‌ر شوێنی ئه‌وی لهیاریزانێکی هێڵی به‌رگریه‌وه گۆڕی بۆ یاریکردن له ناوه‌ندی به‌رگری که ساڵانێکی زۆر باشترین ناوه‌ندی به‌رگری بوو له‌خولی ئینگلیزی‌دا.
3-(دێنیس بێرکهمپ)ـی هۆڵه‌ندی که‌له ساڵی 2007 له ئه‌ڕسناڵ کۆتای به‌ژیانی وه‌رزشی هێنا.
4-(سۆڵ کامپڵ)ـی ئینگلیزی که‌بووه یه‌کێک له‌باشترین یاریزانه‌کانی هێڵی به‌رگری له‌ئه‌ورپادا.
5-(ڕیۆ فێردیناند)ـی یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد کاتێک له‌یانه‌ی()یاری ده‌کرد،چه‌ندین جار داوای له‌سه‌رۆکی یانه‌که‌ی کرد کهبۆندی پێشکه‌ش بکات،هه‌رچه‌نده بۆنێکیان خسته به‌رده‌ستی به‌ڵام سێر فێرگسۆن ئه‌وه‌ی زانی که فینگه‌ر شاره‌زایه له‌دۆزینه‌وه‌ی یاریزانی به‌هره‌مه‌ند و هه‌له‌که‌ی قۆسته‌وه به‌وه‌ی گرانترین بۆندی له مێژووی (مانچسته‌ر یونایتد)خسته به‌رده‌م یانه‌ی()بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی وه ئێستاش له‌باشترین یاریزانانی هێڵی به‌رگری ئه‌وروپا و جیهانه.
6-(نیکۆڵاس ئه‌نێلکا)ـی فه‌ڕه‌نسی یه‌کێکی دیکه‌بوو له‌و یاریزانانه‌ی که فینگه‌ر دۆزیه‌وه‌و پاشان به بڕی(23.5)ملیۆن پاوه‌ند فرۆشتیان به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید
7-(ڕۆبێرت پێرس)ـی فه‌ڕه‌نسی که‌ده‌یتوانی له چه‌ندین شوێن یاری بکات.
ئه‌وه ته‌نها چه‌ند یاریزانێکی که‌م بوون،،
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئه‌ڕسناڵ که ئێستا له‌ناودارترین یارزانانی جیهانن و فینگه‌ر به‌هره و توانایانی هه‌ر زوو هه‌ست پێکردوو کڕیونی
1-(سیسک فابریگاس)کاپتنی ئێستای یانه‌که
2-(حه‌بیب کۆلۆ تۆرێ) که‌له 2002 له‌یانه‌ی(ئسید ئبیدجان)ـی کۆت دیڤواری
3-(ڕۆبن ڤان پێرسی)له ساڵی 2004 له فینۆرد ڕۆتدرامی هۆڵه‌ندی
4-(ئه‌لێکسانده‌ر هڵێب)له ساڵی 2005 له شتوتگارتی ئه‌ڵمانی
5-(ئه‌بو دیابی)له‌ساڵی 2006 له ئۆکسێری فه‌ڕه‌نسی
5-(ثیۆ واڵکۆت)له‌ساڵی 2006 له ساوهامبتۆنی ئینگلیزی
6-(تۆماس ڕۆزێسکی)له بوروسیا دۆرتدمۆندی ئه‌ڵمانی
7-(ئیمانۆیل ئه‌دیبایۆر)له مۆناکۆی فه‌ڕه‌نسی
8-(باکاری سانیا)له ئۆکسێری فه‌ڕه‌نسی
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی یاریزانانی ئێستای ئه‌ڕسناڵ فینگه‌ر دۆزیونێتیهوه و په‌ره‌ی به‌تواناکانیان داوه تاکو ئێستا بوونه یاریزانی ناودار
فینگه‌ر له‌یه‌که‌م وه‌رزیدا توانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنێت پاشان له‌وه‌رزی دواتر توانی خولی ئینگلیزی به‌ده‌ستبهێنێت وه زۆرترین گۆڵ تۆماربکه‌ن له‌مێژووی یانه‌ی ئه‌ڕسناڵ به84 گۆڵ وه که‌مترین گۆڵی لێ‌کرا له‌مێژوویدا به 18 گۆڵ،وه له‌زۆربه‌ی وه‌رزه‌کاندا ئه‌م تاکه ڕکابه‌ری مان یونایتد بوو.
2000-2001 مان یونایتد(پله‌ی یه‌که‌م) ئه‌ڕسناڵ(پله‌ی دووه‌م)
2001-2002 مان یونایتد(پله‌ی یه‌که‌م)ئه‌ڕسناڵ(پله‌ی دووه‌م)
2002-2003 مان یونایتد(پله‌ی یه‌که‌م)ئه‌ڕسناڵ(پله‌ی دووه‌م)
2003-2004 ئه‌ڕسناڵ(پله‌ی یه‌که‌م)مان یونایتد(پله‌ی سێیه‌م)،که‌یانه‌ی ئه‌ڕسناڵ له‌و وه‌رزه‌دا به‌بێ دۆڕاندن نازناوی خولی ئینگلیزی به‌ده‌ستهێنا
2004-2005 چێڵسی(پله‌ی یه‌که‌م)ئه‌ڕسناڵ(پله‌ی دووه‌م).
ئیدی دوای ئه‌و وه‌رزه نه‌ک پله‌ی دووه‌م به‌ڵکو ته‌نها وه‌رزی2007-2008 نه‌بێت پله‌ی سێیه‌میشی به‌خۆوه نه‌بینیوه،هه‌میشه له‌پله‌ی چواره‌مدا خۆی بینیوه‌ته‌وه
مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن هه‌میشه له‌لوتکه‌دا
سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن کهبهکۆنترین ڕاهێنه‌ر داده‌نرێت له‌ئێستادا له 1986 پۆستی ڕاهێنه‌ره‌یه‌تی گرته ئه‌ستۆ،توانی چه‌ندین ئه‌ستێره دروستبکات وه‌کو (ئێریک کانتۆنا)له‌سه‌رتای نه‌وه‌ده‌کان و پاشان دوای وازهێنانی له‌یاری زۆرێک لایان وابوو که‌وا هیچ جێگره‌وه‌یه‌ک نیه بۆ کانتۆنا به‌ڵام به(ڕایان گیگز)که‌تاکو ئێستا یاری ده‌کات وه‌ڵامی داناوه،پاشان به (ده‌یڤد بێکهام)که بووه ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌می یانه‌که بۆ چه‌ندین ساڵ،له‌دوای ڕۆشتنی (ده‌یڤد بێکهام)بۆ ڕیاڵ مه‌درید به 6 ڕۆژ سێر فێرگسۆن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی لاو و ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌می یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی کڕی له2003 که‌بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ له ئۆڵد ترافۆرد مایه‌وه و له ماوه‌ی پێشوودا په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه کرد،ئێستا هه‌موو چاودێران و ته‌نانه‌ت ئه‌لێکس فێرگسۆنیش ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که‌ناتوانن قه‌ره‌بووی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ بکه‌نه‌وه،به‌ڵام فێرگسۆن به‌کڕینی(ئه‌نتۆنیۆ ڤالانسیا)و پێدانی چانسی زیاتر به(لویس نانی)ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌کی تری هاوشێوه‌ی ڕۆناڵدۆ دروستبکات،سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن چه‌ند جارێک ڕایگه‌یاندووه واز له‌پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌که‌ی ناهێنێت تاکو کۆی نازناوه‌کانی یانه‌که‌ی له‌خولی ئینگلیزی‌دا نه‌گه‌یه‌نێت به 19 نازناوه(ئێستا مان یونایتد و لیڤه‌رپووڵ خاوه‌نی زۆرترین نازناوی خوله‌که‌ن به 18)،فێرگسۆن ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه بکات به‌کۆتا وه‌رزی خۆی و نازناوی خولی ئینگلیزی بۆ چواره‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ک به‌ده‌ستبهێنێت و دواتر واز له‌ڕاهێنه‌رایه‌تی کردنی مانچسته‌ر یونایتد بهێنێت.
سێر فێرگسۆن توانی له‌ساڵی 1993ـه‌وه کۆنترۆڵی خولی ئینگلیزی بکات تاکو ئێستا جگه له‌چه‌ند وه‌رزێک نه‌بێت،له‌ماوه‌ی 11 ساڵدا تاکو 2003 توانی 8 جار خولی ئینگلیزی به‌ده‌ستبهێنێت هه‌روه‌ها له‌سێ وه‌رزی ڕابردووش‌دا توانیویه‌تی خولی ئینگلیزی به‌ده‌ستبهێنێت،سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن له‌و کاته‌وه‌ی بووه به‌ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد توانیویه‌تی چه‌ندین جام و پاڵه‌وانێتی به‌ده‌ستبهێنێت له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی،که‌ده‌توانین به‌کورتی ئاماژه‌ی پێبکه‌ین
11 جار نازناوی خولی ئینگلیزی له‌ساڵه‌کانی(1993،1994،1996،1997،1999،2000،2001،20 03،2007،2008.2009)
2 جار نازناوی یانه پاڵه‌وانه‌کان له ساڵه‌کانی 1998-1999 و 2007-2008
5 جار نازناوی جامی ئینگلته‌را له‌ساڵه‌کانی(1990،1994،1996،1999،2004)
3 جار نازناوی جامی کارلینگ له‌ساڵه‌کانی(1992،2006،2009)
یه‌ک جار جامی جامه‌کانی ئه‌وروپا له‌ساڵی(1991)
دوو جار جامی ئهنتهرکۆنتیناڵ له‌ساڵه‌کانی(1999،2009)
یه‌ک جار جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی له‌ساڵی(1991)
7جار قه‌ڵغانی خێرخوازی(که‌هاوشێوه‌ی جامی سوپه‌ر ئیتاڵی و جامی سوپه‌ری ئیسپانیه)له ساڵه‌کانی(1990،1993،1994،1996،1997،2003،2007)
کاڵبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆ
له‌دوای ساڵی 2006 یاری نێوان ئه‌ڕسناڵ و مانچسته‌ر یونایتد گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت که‌چه‌ندین هۆ هه‌ن،بێهێز بوونی ئه‌ڕسناڵ ئه‌ویش خۆی له‌ڕۆشتنی یاریزانه به‌ئه‌زموونه‌کانی ده‌بینێته‌وه وه‌کو ڕۆشتنی(تیری هێنری،پاتریک ڤێرا،فردی لیۆنبێرگ،ڕۆبێرت پێریس،سۆڵ کامپڵ،گیلبێرتۆ سێلڤا)هه‌روه‌ها وازهێنانی(دینیس بێرکهمپ)و پێکانی به‌رده‌وامی(تۆماس ڕۆزێسکی)به‌درێژای 18 مانگی ڕابردوو،هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه له‌هۆکاره‌کان دوورکه‌وتنه‌وه‌ی یانه‌ی ئهڕسناڵه له نازناو و جامه‌کان له‌ناوخۆ و ئه‌وروپادا چونکه ماوه‌ی چوار ساڵه هیچ نه‌یانتوانیوه هیچ نازناوێک به‌ده‌ستبهێنن،هه‌روه‌ها به‌هێزبوونی یانه‌کانی لیڤه‌رپووڵ و چێڵسی یه‌کێکی دی هۆکاره‌کانی کاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و یاریه جیهانیه بوون که‌به (کلاسیکۆی جیهان)ـی یانه‌کان ده‌ژمێردرا.
هه‌ردوو یانه له‌م وه‌رزه‌دا
ئه‌ڕسناڵ
ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی ئه‌ڕسناڵ به ئاستێکی به‌رزه‌وه ده‌رکه‌وت و سه‌ره‌تا بهگۆڵبارانکردنی ئیڤه‌رتۆن له‌نێو یاریگا خۆیان(6-1)و پاشان بردنه‌وه للهیانهی پۆرتسمۆس به ئه‌نجامی (4-1) و له‌پاڵاوتنه‌کانی یانه پاڵه‌وانه‌کانیشدا به‌بردنه‌وه له‌هه‌ردوو یاری چوون و هاتندا له‌یانه‌ی(سێڵتیک) ترسی خسته ناو دڵی سه‌رجه‌م یانه ئینگلیزیه‌کان.
مانچسته‌ر
له‌م وه‌رزه‌دا دوای ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵد یانه‌ی مانچسته‌ر به‌ئاستێکی مامناوه‌ند پێشوازی له‌خوله‌که کرد،له‌یه‌که‌م یاریدا به‌زه‌حمه‌ت به گۆڵێکی بێ به‌رانبه‌ر له‌یانه‌ی(بێرمینگهام سیتی)برده‌ووه،پاشان له‌هه‌فته‌ی دووه‌مدا به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو دۆڕا به‌یانه‌ی بێرنیلی که‌ئه‌م وه‌رزه سه‌رکه‌وت بۆ خولی پله نایاب،به‌ڵام له‌هه‌فته‌ی سێیه‌مدا ئاستێکی به‌رزیان نیشاندا‌و به پێنج گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر له‌یانه‌ی(ویگان)ـیان برده‌ووه.
ئایا مانچسته‌ر ده‌توانێت وه‌کو هه‌فته‌ی ڕابردووی گۆڵبارانی ئه‌ڕسناڵ بکات؟ئایا ئه‌ڕسناڵ ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه باشه‌کانی به‌رده‌وام بێت؟ئایا مانچسته‌ر ده‌توانێت قه‌ره‌بووی ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بکاته‌وه؟تۆماسۆ ڕۆزێسکی که‌نزیکه‌ی 18 مانگه له‌یاریگا دابڕاوه،ده‌توانێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ی یاریه‌که هه‌بێت؟ده‌توانێت هه‌مان سیناریۆی یانه‌ی لیڤه‌رپووڵ دووباره‌بکاته‌وه کاتێک له‌هه‌ردوو یاریه‌که‌دا لیڤه‌رپووڵیان گۆڵباران کرد؟مانچسته‌ر ده‌توانێت نه‌هێڵێت له‌ده‌ستپێکی خوله‌که‌وه تووشی دوو دۆڕاندن نه‌یه‌ت؟ئه‌ڕسناڵ ده‌توانێت به‌بردنه‌وه له مان یونایتد بیسه‌لمێنیت ئه‌م وه‌رزه ده‌توانێت ڕکابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌که بکات؟مانچسته‌ر یونایتد ده‌توانێت بۆ چواره‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک نازناوه‌که به‌ده‌ستبهێنێت؟
yariga
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kurd dj (2009-08-29 12:58:20)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
