❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاخافتن سوودی ته‌ندروستی بۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-12 10:59:43

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ئاخافتن سوودی ته‌ندروستی بۆ

ئاخافتن سوودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه
تیمێکی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکی و پۆڵۆنی پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی دوو لێکۆڵینه‌وه‌ گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که مرۆڤ به‌هۆی ئاخافتنه‌وه سوودمه‌ندییه‌کی یه‌کجار زۆر بۆ ته‌ندروستی به ئه‌نجام ده‌گه‌ێنێت. ئه‌و سوودمه‌ندییه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ مێشك و بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌بێت. هه‌روه‌ها مرۆڤ به‌هۆی ئاخافتنه‌وه ده‌توانێت توانا هزرییه‌کانی به‌هێز بکات.

توێژه‌ر "Oscar Ybarra" له "University of Michigan" له "Ann Arbor" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵاتییه‌کان هه‌ستێکی بوژاندنه‌وه به مرۆڤ ده‌به‌خشن و هزری مرۆڤ ده‌هێنه سه‌ر ڕێڕه‌وێکی ڕاست، که به‌هۆیه‌وه تواناکانی بیرکردنه‌وه له‌بارتر ده‌که‌ن.

توێژه‌ری ناوبراو و هاوه‌ڵه‌کانی پاش شیکارکردنه‌وه‌ی 3160 دیدار گه‌یشتوونه‌ته ڕاستی ئه‌وه‌ی، که ئاخافتن ته‌نها په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتییه‌کان به‌هێز ناکات، به‌ڵکو توانا هزرییه‌کانیش چالاکتر ده‌کات و مرۆڤ به‌هۆیه‌وه ته‌ندروستی به‌ره‌وو باشتر ده‌ڕوات.

هه‌روه‌ك له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، مرۆڤ به‌هۆی ئاخافتن له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه یان به‌یه‌کگه‌یشتن له ژووانێکی هێمندا ده‌توانێت توانا هزرییه‌کانی به‌هێز بکات و ته‌ندروستییه‌کی باشتر به جه‌سته‌ی خۆی بدات. بێگومان هۆکاری ئه‌و پۆز‌ه‌تیڤییه‌ش بۆ گۆڕینه‌وه و تاوتوێکردنی هه‌سته‌کانی ناخ ده‌گه‌ڕێته‌وه.

توێژه‌ران له بڵاوکراوه‌ی "Personality and Social Psychology Bulletin"دا ده‌نووسن، که تا چه‌ند کاته‌کان و جاره‌کانی ئاخافتن زیاتربن، ئه‌وه‌نده ئاخافتن کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی بۆ سه‌ر هزر ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

scienceticker.info

سةرجاوة كوردييةكة مالبةري خؤزكة/

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-21 16:40:23

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: ئاخافتن سوودی ته‌ندروستی بۆ

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net